بەڕێوبەرایەتی تۆمار

پەيكەرى بەڕێوەبەرايەتى تۆمارى گشتى

بەرێوەبەرايەتى تۆمارى گشتى يەكێكە لە بەڕێوەبەرايەتيە گەورەكانى سەرۆكايەتى زانكۆ لە ڕووى پەيكەرى كارگێڕيەوە ڕاستەوخۆى سەربە سەرۆكى زانكۆيە ئەم بەرێوەبەرايەتيە لە چوار هۆبە پێكهاتووە ئەركى ڕاپەراندنى كاروبارى قوتابيانى خوێندنى بەكالۆريۆسى لە ئەستۆدايە ...

  • وەرگرتنى قوتابيان و دەرهێنانى فەرمانى زانكۆيى بە وەرگرتنيان
  • ئەنجامدانى پڕۆسەكانى گواستنەوەى خوێندن و دابەزين و مێواندارى قوتابيان و دەرهێنانى فەرمانى زانكۆيى بۆيان.
  • وەرگرتن و وەلامدانەوەى گشت نوسراوەكانى تايبەت بە خوێندنى بەكالۆريۆس.
  • بە دواداچونى راستى دەرچوونى(صحە صدور) گشت ئەو بڕوانامانەى كەوا لە زانكۆكەمان دەرچوونە.
  • دەرهێنانى فەرمانى زانكۆيى بە بەخشينى بڕوانامەى بەكالۆريۆس بۆ گشت دەرچوانى زانكۆكەمان.
  • پشتڕاستكردنى (تصديق) بڕوانامەكانى بە نمرەو بىَ نمرە و پشتگيرى دەرچوون كە لە كۆلێژەكانى زانكۆكەمان دەرچوونە.
  • دروستكردنى بڕوانامەى هەلواسين بۆ دەرچوانى (بەكالۆريۆس و ماستەر و دكتۆراه)
  • ئاماركردنى ژمارەى قوتابيان بە پێى (كۆلێژ و بەش و قۆناغ)  و ڕێژەى  وەرگرتن و دەرچون و كەوتن ... هتد.
  • رێكخستنى پلانى وەرگرتنى قوتابيان.
  • وەرگرتن و وەڵامدانەوەى گشت ئێمێلەكانى تايبەت بە راستى دەرچوونى بڕوانامەكان و بابەتەكانى تر كە پەيوەنديان بە خوێندنى بەكالۆريۆسەوە هەيە.
  • ئەرشيفكردنى بەراييەكان بە شێوەى ئەليكترۆنى.