Activities 2016-2017

Sunday 2/4/2017

بە ئەلەكترۆن كردنی توێژینەوە زانستییەكان

لە چوارچیوەی ئەو هەڵمەتەی كتێبخانەی گشتی زانكۆی سەلاحەدین ئەنجامی دەدات بۆ بە ئەلەكترۆن كردنی توێژینەوە زانستیەكان، تا ئێستا بڕێكی زۆر لەو توێژینەوانە بە چەندین زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بە ئەلەكتررۆن كراون، لەم بارەیەوە )ریبوار( لە بەشی بە ئەلەكترۆن كردن دەڵێت :من لە ساڵی 2012
ەوە دەستم بەو كارە كردووە، كە بریتیە لە پۆلین كردن و رێك خستنی ئەو سیدیانەی لە پاڵ توێژینەوە
زانستیەكان دەناونیشان .
گەن بە كتێبخانە بۆ ئەرشیف كردن، ئەوەتا كۆی گشتی توێژینەوە عەرەبیەكان بریتیە لە 3913 ناونیشان .
كۆی گشتی ناونیشانە ئینگلیزیەكان بریتیە لە 11 86 كۆی گشتی ناونیشانە كوردییەكان بریتیە لە 170
ناونیشان . هەروەها گوتی: ئەم بە ئەلەكترۆن كردنەی نامەكان شارستانی ترین فۆرمە بۆ پاراستنی توێژینەوەكان و سوود لێ وەرگرتنیان بە شێوە یەكی زۆر سانا، ئێستا ئەو شێوازەی بە ئەلەكترۆن كردن لە زۆرینەی زانكۆكاندا بە كار دێت، بۆیە پیچم باشە زانكۆی ئێمەش پشتگیری لەو پرۆسەیە بكات و كار بۆ ئەوە بكات هەموو توێژینەوەكان بە ئەلەكترۆن بكات ...بۆ بەردەوام بوون و پێشخستنی ئەو پرۆسەیە داوا لە سەرۆكایەتی زانكۆ دەكەم، ئەو سیدیانەی بۆ وەرگرتنی توێژینەوە لە قوتابیانی خوێندنی باڵا وەردەگیرێن دانەیەكیان بۆ كتێبخانەی گشتی هەولێر رەوانە بكەن بۆ پاراستنی، هەروا بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا لە زانكۆدا بایەخی زێتر بدات بە پۆلین كردنی تویچژینەوەكان و تۆمار كردنیان بە پێی زمانی توێژینەوەكان و دروست كردنی لیست بۆ ئەو توێژینەوانەی پۆلین دەكرێن، بۆ ئەوەی وەرگرتنی ئەو توێژینەوانەو بە دوا دا گەڕانیان بە فۆرمێكی شارستانی بێت و بە دوا دا گەڕانیان ئاسان بێت .