Activities 2016-2017

Tuesday 16/5/2017

وۆرك شۆپێكی نێو دەوڵەتی


بە چاودێری د.ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆو بەئامادەبوونی د.هێرش عومەر عەبدوڵڵا راگری كۆلێژو ژمارەیەك لە نوێنەرانی زانكۆكانی عێراق و مامۆستایانی كۆلێژ وۆرك شۆپێكی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی زانستی لەلایەن كۆمپانیای )السفیر و دارالنشر سانیس دایركت وسینكیج لیرنج وماكروهیل( لە هۆڵی سیمیناراتی بەشی ماتماتیكی كۆلێژ ئەنجامدرا.
ئەم وۆرك شۆبە بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆلێژی زانست و دەزگای )دارالبرهان( بۆ كتێبی زانستی و كۆمەڵەی كتێبخانەو زانیاریەكانی كوردستان لەژێر ناونیشانی)داتاو كاریگەرییەكانی لەسەر چەسپاندنی توێژینەوەی زانستی لە خوێندنی باڵادا( ئەنجام درا،ماوەی دوو رۆژی خایاند.
لە سەرەتای وۆرك شۆپەكە وتارێك لەلایەن راگری كۆلێژەوە پێشكەشكراو تێیدا ئاماژەی بە هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان زانكۆكاندا بۆ بەرەو پێش بردنی زانست،پاشان ژمارەیەك توێژینەوەی زانستی لەلایەن نوێنەرانی زانكۆكانی عێڕاق و نوێنەرانی هەریەك لە وڵاتانی )ئوردن – میصر – بەریتانیا – ئەڵمانیا( پێشكەش كران. ئامانج لە وۆرك شۆپەكە بەرەوپێشبردنی زانست بوو بەگشتی و توێژینەوەی زانستی بەتایبەتی.