Activities 2016-2017

Wednesday 10/5/2017

بەشدابوون لە كۆنفرانسی دووەمی پێرستی ئالی لە شاری كەربەلا


رزگار جمیل قادرسەرۆكی ئەمیندارانی كتێبخانەی پێشكەوتوو كۆلیژی زانست بە ئامادەبوونی نوێنەرانی زانكۆكانی عیراق بۆ جاری دووەم لە لایەن عەتەبەی عەباسی پیرۆز لە شاری كەربەلا بانگێشت كرا، بۆ كۆنفراسێك بە ناوی دیداری دووەمی پێرست و پۆلێن )الملتقی العلمی الپانی للفهرسە والتصنیف ( كە لە كتێبخانەی دەستنووسەكانی سەر بە عەتەبەی عەباسی پیرۆز بەڕێوەچوو، رزگار جەمیل شاندی زانكۆی سەلاحەدین كولێژی زانست بۆ ئەم كۆنفرانسە لە لێدوانێكی دا بۆ زانكۆ پرێس گوتی : كۆنفرانسەكە ماوەی دوو رۆژی خایاند چەندین توێژینەوەی تایبەت بە پێرستی ئالی ) الفهرس الی ( پێشكەش كران و گفتوگۆیان لەسەر كرا، بە تایبەتی بابەت لەسەر RDA كە بەرنامەیەكە تایبەت بە پێرستی ئالی و ئێستا لە چەندین كتێبخانەی ولاتانی عەرەبی و جیهانی بە كاردێت و جێگەیی پێرستی )ماركی 21( ی گرتۆتەوە. لە كۆنفرانسەكەداچەندین شوێنمان بە سەر كردۆتەوە.