Activities 2016-2017

Tuesday 2/5/2017

منداڵانی توشبوو بە شێر پەنجە


لە ژێر ناونیشانی ) ئەركی كۆمەڵگا بەرامبەر منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجەو چۆنیەتی روبەڕوبونەوەی شێرپەنجە بە ئامادەبوونی د.هێرش عومەر عەبدوڵڵا راگری كۆلێژو د.تەحسین غەفور یاریدەدەری راگرو سەرۆك بەشەكان و ژمارەیەك لە مامۆستاو فەرمانبەرو قوتابی لەهۆڵی سیمیناراتی بەشی ماتماتیكی كۆلێژی زانست سیمینارێكی بۆ منداڵپارێزی كوردستان سازكرا. لەو سیمینارەدا تیشك خرایە خستە سەر كارو چالاكی منداڵپارێزی و پشتگیری كردنی لایەنی دەرونی و كۆمەڵایەتی، دواتر ) د.جوان ئیسماعیل ( مامۆستای بەشی كۆمەڵناسی درێژەی بە سیمینارەكەدا و تیایدا ئاماژەی بە چۆنیەتی خۆپاراستن لە شێرپەنجە و نیشانە سەرتاییەكانی و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری كرد لەگەڵ چۆنیەتی هەڵس و كەوت كردن بەرامبەر بە توشبوانی شێرپەنجە بەشێوەیەكی هەستیارانەو هەوڵدان بۆ بەرز كردنەوەی ئاستی دەرونی كەسانی توشبوو.