Activities 2016-2017

Sunday 23/4/2017

رۆژی شەهیدی زانكۆیی


بەئامادەبوونی د.جەوهەر فەتاح یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و د.هێرش عومەر عەبدوڵڵا راگری كۆلێژو د.تەحسین غەفور یاریدەدەری راگرو بەرپرسی ناوچەی ئاسۆو سەرۆك بەشەكان،رێورەسمی رۆژی شەهیدی زانكۆیی لە كۆلێژی زانست بەڕێوە چوو،تیایدا پێشانگایەكی فۆتۆگرافی كرایەوە كە تێیدا ژمارەیەك وێنەی فۆتۆگرافی لەخۆ گرتبوو كە گوزارشتییان لە زوڵم و ستەمی سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق دەكرد،كە دەرهەق بە گەلەكەمان ئەنجام دراون،هەر بەم بۆنە خەمناكەوە شانۆگەرییەك لە یانەو كافتریای كۆلێژ بۆ ژمارەیەك قوتابی نمایش كراو تیایدابەرجەستەی ستەمكاری رژێمی پێشوو دەكرد،بە تایبەتیش كیمیا بارانكردنی شەهیدانی زانكۆی  .