Activities 2016-2017

Monday 7/11/2016

رێزلێنانی سەرۆكی زانكۆ


لە رێ و رەسمێكی تایبەتیدا كە د. سەعید راگری كولیژی پەروەردەو ئەنجومەنی كولێژ ئامادە بوون خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە د. ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆ، وەك پێزانینێك بەرامبەر بە پشتگیری بەردەوامی بۆ كولیێژو بایەخدانی بە كێشەو ئاریشاكانی و چارەسەركردنی گرفتەكانی . راگری كولێژ لە وتەیەكدا بەم بۆنەیەوە گوتی : بەسەركردنەوەی بەردەوامی سەرۆكی زانكۆو بایەخدانی بە پێداویستی و كێشەكانی بەم كولێژە لە سۆنگەی هەست كردنیەتی بە بەرپرسیاریەتی، چونكە ئەو پێی وایە تێكڕای بەش و كولێژەكان پێهكهاتەی زانكۆ پێك دێنن و دەبێت هەموو لایەك بەتەنگ پێشخستنی بن . هەروا گوتی : سەرۆكی زانكۆ وێڕای هەموو ئەو ئەركە قورسانەی لەو زانكۆ بەرفرەوانە گەورەیە، بەڵام كاتێكیشی تەرخان كردووە بۆ كاری مەیدانی و بەسەر كردنەوەی كولێژەكانی زانكۆ، بۆیە ئێمە بەشێكی زۆر لەو گوڕوتینە لەو وەردەگرین، كە لە ئەنجامدا هانمان دەدا بۆ پێشكەوتنی زیاتر. لە بەرامبەردا سەرۆكی زانكۆ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی كولێژ كردبەرامبەر بەو دەست پێخەرییە جوانە، كە هاندەرێكە بۆ كۆبوونەوە لە دەوری یەكتردا بۆ خزمەتی ئەو زانكۆیە و ئامانجەكانی .