Activities 2016-2017

Thursday 20/4/2017

پرۆسەی هاوسەرگیریی لە خولێكی زانستی دا


لەژێرناونیشانی هۆشیاركردنەوەی گەنجان بەر لەپرۆسەی هاوسەرگیری و بەچاودێری د. محەمەد شاكر محەمەد ساڵح ڕاگری كۆلیژی زانستە ئیسلامیەكان،خولێكی تایبەت بە هاوسەرگیریی بە بەشداربوونی 200 قوتابی كرایەوە،كە تێیدا چەندین بابەتی گرنگ،دەروونی كۆمەڵایەتی، تەندروستی، یاسایی، ئایینی، تێدا
بەرجەستە كرا. خولەكە پێنج رۆژی خایاند ولەلایەن مامۆستای ڕاهێنەر)د.ئەحمەد سەیدا پێشكەشكرا ولەلایەن قوتابیانی كۆلێژ هیدایەت پشتیوان عەبدوڵڵاو شیلان حازم ڕێك خرابوو، لە كۆتایی خولەكەشدا دیاری تایبەتی پێشكەش بەڕاگری كۆلیژ و مامۆستای ڕاهێنەر كرا،ئینجا بڕوانامە و دیاری بەسەر بەشداربووانی خولەكە دابەشكرا. لە لێدوانێكی تایبەتی بۆ زانكۆ پرێس د. محەمەد شاكر راگری كولێژ گوتی: گرنگی ئەم خولە لەوە دایە كە ئێستا باری كۆمەڵایەتی خێزانی كوردی بەرەو هەڵدێر دەڕوات و هاوسەنگی بەڕێوەبردنی ژیانی تا
ڕادەیەك لەدەستداوە،ئاستی رۆشنبیریی گەنجان لەبەرێوەبردنی خێزان زۆر نزم بۆتەوە،بۆیە ڕۆژ بە ڕۆژ دەبینین كە چۆن ڕێژەی لێك جیابووەنەوە و تەڵاق لەدادگاكانی هەرێمی كوردستان تەشەنە دەكات. هەروا راگری كولێژ گوتی: هۆكارەكانی لەدەست دانی ئەم ناهاوسەنگییەی خێزان كۆمەڵە شتێكن بۆنموونە: درامای دەرەكی كە ئێستا زۆربەی لەكەناڵەكانی ناوخۆ دۆبلاژ دەكرێت بۆ سەر زمانی كوردی بەڵام بەداخەوە ئەم درامایانە بە فلتەری لێژنەی پسپۆرانی كۆمەڵایەتی و دەروونناسیدا تێناپەڕێت، سانسۆرێكی وەها لەسەركەناڵەكاندا دانەنراوە،بۆیە پێویستە گرینگیەكی تەواو بە هۆشیاركردنەوەی گەنجان بدرێت بەرلەپرۆسەی هاوسەرگیری
لە گشت بوارەكانی : دەروونی،كۆمەڵایەتی،تەندروستی،یاسایی،ئایی نی( بدرێت. جا بۆیە گەرپێگەی خێزان پتەو و ڕاگربوو واتە كۆمەڵگایەكی سەركەوتوو دەبێت كە ئاستی رۆشنبیریی تێدا پەرەی سەندووەو
گەنجەكانی شارەزاو تێگەیشتوو دەبن لە گشت بوارەكانی ژیانیاندا،كەواتە وڵاتێكی سەركەوتوومان دەبێت بە گەنجانی خوێن گەرم و چاو كراوە .