Activities 2016-2017

Tuesday 13/12/2016

راگری كولێژ لە كۆنفرانسیكدا لە مەڕ



د. محەمەد شاكر راگری كولێژ بەشداری لە كۆنفرانسێكی زانستی دا كرد كە بە چاودێری ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوان لە ژێر ناونیشانی )هەڕەشەی تیرۆر و ئەزموونی پێكەوە ژیان لە هەرێمی كوردستان( لە هۆڵی مامۆستا سەعد لە هەولێر سازیان كردبوو،لەم كۆنفرانسەدا د.محەمەد شاكر
توێژینەوەیەكی لە ژێر ناونیشانی )ڕیفۆرم لە بواری خوێندنی ئایینی لە زانكۆكانی كوردستان( پێشكەش كرد،تیایدا تیشكی خستە سەر كێشە و هەڵەكان لە بواری خوێندنی ئیسلامی لە زانكۆكانی كوردستاندا،هەروا باسی لە كێشەكانی توێژینەوەی زانستی لە بواری ئایینی لە زانكۆكان كرد و ئاماژەی بە گرینگترین بەربەستەكان كرد كە ڕووبەڕووی فێركردنی ئایینی دەبنەوە لە سەردەمی ئیستادا، دواتر هەنگاوەكانی ڕیفۆرم وچاكسازی لە بواری فێركردنی ئایینی خستە ڕوو.