Activities 2016-2017

Tuesday 16/5/2017

دیداری ئاوەدانكردنەوە


كۆلێژی ئەندازیاری-زانكۆی سەلاحەددین بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن دیداری
ئاوەدانكردنەوەیان ئەنجامدا كەتیایدا چەندین پرۆفیسۆرو مامۆستای زانكۆو ئەندازیاران لەبواری جیاجیا تیایدا بەشداربوو، لەم دیدارەدا كە لە سەنتەری رۆشنبیریی زانكۆ دا ئەنجام درا لەماوەی دوو ڕۆژی دیدارەكە چەندین توێژینەوەو زانستی لەبواری ئەندازیاری و ئاوەدانكردنەوەو پێشخستنی بیناكاری و ڕێگاوبان و جوانی شار پێشكەشكران بەمەبەستی زیاتر ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و گەیشتن بەئاستی ووڵاتانی پێشكەوتوو لەڕووی كەرەستەو پلانی نوێ و گونجاندنی نەخشەی خانوو و تەلارو داڕشتنی ماستەرپلانەكان بەشێوەیەك ببنە دۆستی ژینگە هەروەها لێكۆڵینەوەو ووردبینی لەپشكنینی كەرەستەكانی ئەندازیاری بۆ گشت پڕۆژەكان.