Activities 2016-2017

Tuesday 18/4/2017

گرنگی كات..لە سەردەمی ئەمڕۆكەدا


لە چوارچیوەی ئەو سیمینارانەی كولێژی ئەدەبیات سازی دەكات،سمینارێك بۆ د.هەژار خدر مەلا راهێنەری خۆبەخش لە رێكخراوی) ئاگا( لە هۆڵی فەرهادی ساز كرا بە ناونیشانی )ژیان چیمان لێ داوا دەكات( كە تێیدا دەستنیشانی گرنگترین ئەو خاڵانەی كرد كە دەبنە بنەمای سەركەوتنی مرۆڤ لە ژیانیدا. لەسەرەتادا ناوبراو باسی لە گرنگی كات و ئامانجی گەورەی ژیانی مرۆڤەكان و دابەشكردنی كارەكانیان بە سەر كاتەكانیاندا بە شێوەیەكی گونجاو و رێك بۆ ئەوەی بتوانن دەرفەتەكانی ژیان لە دەست نەدەن هەروها ناوبراو باسی لە رۆلی تاك كرد لە دروستبونی كۆمەڵگادا و روونی كردوە كە تاك ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە لەسەر دروستبونی كۆمەڵگایەكی مەدەنی دا. لە كۆتاییشدا پێشنیاری ئەوەی كرد كە سازكردنی ئەو جۆرە سیمینارانە لە زانكۆكاندا گرنگی خۆی هەیە لەو هەلومەرحەدا، بە ئامانجی بەرز كردنەوەی ئاستی رۆشنبیریی و هوشیاریی قوتابی.