Activities 2016-2017

Monday 17/4/2017

شارەزایێكی فەرەنسی لە شوێنەوار سیمینارێك پێشكەش دەكات


سمینارێك بۆ د. میگیل مۆلسن سەرۆكی شاندی بەرشلۆنەبە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی سەڵاحەددین سمینارێك بە ناونیشانی )هەڵكۆلینی شوێنەواری لە گردی لەشكری لە هەولێر( ئەنجام درا. ناوبراو ئاماژەی بەو پەیوەندیانە  دا كە لە نێوان زانكۆكانی سەلاحەددین و برشلونە هەیەو بەیەكەوە كار دەكەن بۆ بەرەو پێشچوونی كارەكانیان.
هەروها باسی لەوە كرد كە بەشێكی زۆری لەو ناوچەیە شوێنەواری گرنگیان تێدایە،بۆیە لە ساڵی ( 2015 ) هەوڵیان داوە لیكۆلینەوە لەسەر شوێنەوارەكانی كوردستاندا بكەن بە تایبەتی كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنەواری )گرد لەشكری ( لە كەسنەزان . ناوبراو لە درێژەی باسەكەیدا باسی لەوە كرد كە لە ساڵی ) 2015 ( ەوە تاكو ئێستاكە خەریكی هەڵكۆلینن لەو ناوچەیە كە لە ماوەی هەڵكۆڵینەكانیاندا توانیویانە چەند شوێنەوارێكی گرنگ بدۆزنەوە بۆ نمونە ) شوێنەواری چەند خانویەك كە دیوارەكانیان لە خشت و كەرپوچ دروستكراوە و هەروها دۆزینەوەی چەندین پاشماوەی )فوخاری( تێدا دۆزراوەتەوە و ئەو ناوچەیەش زۆر دەوڵەمەندە بە پاشماوەی فوخاری. ناوبراو لە كۆتایشدا باسی لەوە كرد كە جۆرێك لەو پاشماوانە مێژووكەی بۆ ( 4000 – 6000 ) ساڵ پێش زایین دەگەرێتەوە .