Activities 2016-2017

Thursday 13/4/2017

بەشداری بوون لە كۆنفرانسێكی نێو دەوڵەتی


د. ئاراس ئیسماعیل خدر مامۆستا لە كۆلێژی ئەدەبیات بەشداری لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ گەشت و گوزاری عەرەبی لە وڵاتی ئۆردن كرد،ئەم كۆنفرانسە لە لایەن زانكۆیی مۆتەی ئۆردنی رێكخرابوو و بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام بوو، چەندین توێژینەوەی جۆراوجۆری تێدا پێشكەشكرا،لەكۆتایی كۆنفرانسەكەدا وەك ئەندامی گشتی زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی دەست نیشانكرا بۆنووسینەوەی پێشنیارەكانی كۆنفرانسەكە.