Activities 2016-2017

Tuesday 11/4/2017

ئاخاوتنی كوردی


 سیمینارێك بۆ د. عەبدولمەجید غەفور ئیبراهیم بە ناونیشانی (ئاخاوتنی كوردی نێوان زاراوە عەرەبی و بیانیەكان) سازكرا، لە سەرەتادا كۆڕگێڕ باسی لەئاخاوتنی كوردی نێوان زاوەی عەرەبی و بیانیەكان كرد و ئاماژەی بەوە دا كە زۆربەی ئاخاوتنەكانیان تێكەڵاوە بە بەكارهێنانی وشەی عەرەبی، هەروا ناوبراو ئاماژەی بە زاراوە بیانیەكان دا كە لە سەردەمی ئێستادا زۆر بەكاردێت بە تایبەتی لە چاوپێكەوتنە ڕاگەیاندنەكاندا . لە كۆتایشدا ناوبراو پێشنیاری كرد: كە زاراوە ناوخۆییە ناوچەییەكان بەكاربهێنن لە ناوخۆمان و بكرێتە بەرنامەی خۆێندن لە جیاتی بەكارهێنانی وشەی عەرەبی و بیانی