Activities 2016-2017

Sunday 2/4/2017

پەیوەندییەكانی روسیا و هەریمی كوردستان


سیمینارێك بۆ د.خۆشەوی مەلا ئیبراهیم بابەكر نوینەری پێشوی حكومەتی هەرێم لە روسیا بە ناونیشانی
)پەیوەندییەكانی روسیا و هەریمی كوردستان( سازكرا. لەسەرەتای سیمینارەكەدا ناوبراو تیشكی خستە سەر
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و روسیا،لە رووی مێژووییەوە ئاماژەی بە سەردانی نوێنەرانی روسیای كرد كە چۆن لە شۆڕشی بارزان سەردانی بارزانی نەمریان كردوەو لەو كاتدا ئاماژەیان بەوەداوە كە ئارەزووی ئەوە بوونە كردوە كوردستانێكی گەورە ببینن . لە درێژەی باسەكەیدا د. خۆشەوی لەسەر ساڵی ) 1946 ( وەستا كە چۆن )چەرچل( هێرشی كردوتە سەر یەكیەتی سۆڤیەت و جیهانی دابەشكردوە و یەكیەتی سۆڤیەت لە حاڵەتێكی لاوازدا بووەو ئەو توانایەی نەبووە بە پێی پێویست یارمەتی كۆماری كوردستان بدات،وێڕای ئەو
فشارە گەورەیەی لەوماوەیەدا یەكیەتی سۆڤیەت فیشارێكی زۆری ئەمریكای لەسەر بووە، دواتر د. خۆشەوی پرژایە
.سەر چالاكیییەكانی خۆی لەو كاتەی لە روسیا بووە.