کۆلێژى پەروەردە /مەخمور

 

 

لەساڵى خوێندنى (2012-2013) دا بەشەزانستیەکانى مەخمور کە سەر بەکۆلێژى پەروەردەى زانکۆى سەلاحەدین بوون کرانەوە کە لە دوو بەشى سەرەکى پێکدێت ئەوانیش بەشى زمانى کوردى و بەشى زمانى عەرەبین و هەر لە و سالەش دا قوتابی تێدا وەگیرا و دەست بە خوێندن کرا .ئەمەش بە مەبەستى بەرو پێشبردنى رەوشى زانست و زانیارى لە مەخمور و دەڤەرەکانى دەوروبەرى دانانى بەردى بناغەى دەزگایەکى ئەکادیمى وەکو کۆلیژ بۆ پەرە پێدانى پرۆسەى ڕۆشنبیرى و کلتورى ناوچەکەو پێگەیاندى نەوەیەکى وشیار و کادیرى زانست و زانیارى .کەلە سالى خوێندنى (2014-2015)دا بە فەرمى بەشە زنستیەکانى مەخمور کر بە کۆلێژەکى سەر بەخۆ و لە کۆلێژى پەروەردەى هەولێر جیابۆوە .بێگومان کردنەوەى دەزگایەکى ئەکادیمى وەکو کۆلێژ و بەشەکانى لە ناوچەکەیدا کاریگەریەکى ئەرێنى بەسەر تەواوى بوارەکانى ژیان و گوزەرانى ئەو ناوچەیە دەبێت و گۆرانکارى هزرى و مەعریفى دروست دەکات و دەبێتە زەمینەیەکى زانستى پتەوبۆ گەشە کردنى بوراى زانست و زانیارى و فێرکردن و رۆشنبیرىو سەنتەرێکى گرینگ دەبێت بۆ کۆ کردنەوەىرۆشنبیران و نوسەرانى ناوچەکە لە دەورى خۆی و سوود وەرگرتن لە تواناکانیان بۆ ئامادەکردن و بنیاتنانى کادیرانى دوا رۆژى کۆمەڵگە