College of Education/Shaqlawa
  • ئاگاداریی بۆ ئه‌و فێرخوازه‌ به‌ڕێزانه‌ى كه‌ ده‌يانه‌وێت له‌ کۆلیژی پەروەردە/شەقڵاوە , درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن، مةرج و رينماييةكان بةم شيوازةى خوارةوةن :
    .
     بۆ ساڵى خوێندنى ( 2017 - 2018 )وه‌رگرتنى فێرخواز به‌شێوازى ڕاسته‌وخۆ ده‌بيت .
     ده‌رچوى دوانزه‌ى وێژه‌يى و زانستى وه‌رده‌گيرێن
  •  نمره‌ی بابه‌تى کوردیی و عربی پۆلى دوانزده‌ نابێت له‌ ٦٠ که‌متر بێت.
     که‌مترین کۆنمره‌ی ئاماده‌یی بۆ به‌شداریکردن له‌ پێشبڕکێ %٦٥ ده‌بێت 
     ئه‌نجامی کۆتایی قوتابى به‌م شێوه‌ ئه‌ژمار ده‌کرێت؛ ڕێزه‌ی (%٣٠) بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی به‌ش و (%٧٠) بۆ کۆنمره‌ی ئاماده‌یی ده‌بێت.
     ته‌مه‌نی پێشکه‌شکار نابێت له‌ (٣٠) ساڵ زیاتر بێت.
     پاش وه‌رگیران، قوتابى مافی گواستنه‌وه‌ و دابه‌زینی نابێت (ته‌نها بۆ به‌شی هاوشێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ زانکۆکانی تر ده‌توانێت).
     قوتابى ده‌رچووی خولی یه‌که‌م و دوهه‌م بۆ ساڵی (٢٠١٦ - ٢٠١٧) و ئه‌و قوتابيانه‌ش که‌ ده‌رچووی (٢٠١٥ - ٢٠١٦) ن، به‌ڵام له‌ هیچ زانکۆیه‌کی حکومیی و ئه‌هلیی وه‌رنه‌گیراون مافی پێشکه‌شکردن و پێشبڕکێیان هه‌یه‌.
     چاوپێکه‌وتن و تاقیکردنه‌وه‌ له به‌رواری‌ (١٦/٩/٢٠١٧ تاکو ٢١/٩/٢٠١٧) ده‌بێت بە شێوازی " نوسیین و زاره‌کیی" که‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی زانستیی به‌ش ئه‌نجامده‌درێت.
    ..............................
    //تێبينى // 
  • قوتابى ئاره‌زوومه‌ند ده‌توانێت له‌ دواى ڕێكه‌وتى ( 15 - 8 - 2017 ) سه‌ردانى تۆمارى به‌شه‌كان بكات بۆ وه‌رگرتنى فۆرم , وه‌ ده‌بيت ژماره‌ى ئه‌زمونى و ئه‌نجامى پۆلى دوانزه‌ى پێبێت .
     ئه‌و فێرخوازه‌ى به‌ شێوازى ڕاسته‌وخۆ وه‌ربگيرێت , مافى پێشكه‌شكردنى له‌ زانكۆلاين نابێت .
     هه‌ر خوێندكارێك كه‌ فۆرمى وه‌رگرتن پێشكه‌ش ده‌كات مه‌رج نييه‌ وه‌ربگيرێت , چونكه‌ وه‌رگرتن به‌ پێى چه‌ند بنه‌مايه‌كى زانستى عه‌داله‌ت ئاميز و له‌سه‌ر بنچينه‌ى كێبڕكێى كۆنمره‌ له‌ نيوان تێكڕاى خوێندكاراندا ده‌بێت .
    بۆ هەر زانیاریەکی تر دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژ بكەن .