College of Education/Shaqlawa

 

 

:ژماره‌ى ژووره‌كانى

له‌ دوو ژوور پێكهاتووه‌، يه‌كێكيان تايبه‌ته‌ به‌ دۆسيه‌ى قوتابيان و ئه‌وه‌ى تريان تايبه‌ته‌ به‌ ژوورى بڕوانامه‌كان.

:له‌ گرنگترين ئه‌ركه‌كانى يه‌كه‌ى تۆمار

يه‌كه‌ى تۆمار ڕاسته‌وخۆ په‌يوه‌سته‌ به‌ كاروبارى قوتابيانه‌وه‌، هه‌ربۆيه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كاروبارانه‌ ده‌گرێته‌ خۆ كه‌ په‌يوه‌نديان به‌ قوتابيانه‌وه‌ هه‌يه‌، له‌ گرنگترين ئه‌و كارانه‌ش:

- ده‌ركردنى فه‌رمانى كارگێرى بۆ ئه‌و قوتابيانه‌ى كه‌ له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان بڕيارى وه‌رگرتنيان ده‌درێت.

- تۆماركردنى قوتابيانى تازه‌ وه‌رگيراو و دروستكردنى دۆسيه‌ بۆيان.

- پاراستنى دۆسيه‌ى قوتابيان له‌ دۆڵابى ئاسنيندا و ڕێكخستنيان.

- جێبه‌جێكردنى مامه‌ڵه‌ى گواستنه‌وه‌ بۆ قوتابيان به‌ پێى ڕێنماييه‌كان.

- جێبه‌جێكردنى مامه‌ڵه‌ى دابه‌زين بۆ قوتابيان پێى ڕێنماييه‌كان.

- ده‌ركردنى فه‌رمانى كارگێرى (دواخستن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوێندن، كه‌وتن به‌هۆي غه‌ش، ترقين قيد...به‌ پێى ڕێنماييه‌كان).

- به‌دوادا‌چوونى بارى نه‌هاتنى قوتابيان (غيابات) و ده‌ركردنى فه‌رمان تايبه‌ت به‌ هه‌ر بارێك.

- دروستكردنى ناسنامه‌ بۆ قوتابيان.

- پێدانى پشتگيرى به‌ قوتابيان.

 چاودێريكردنى به‌رده‌وامى دۆسيه‌ى قوتابيان.

- ئاماده‌كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئامار و ڕاپۆرته‌ داواكراوه‌كان.

- ئه‌رشيفكردنى دۆسيه‌ى قوتابيانى ده‌رچوو.

- ڕێكخستن و پاكتاوكردنى ناوى قوتابيان به‌ شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام.

- پێدانى (پشتگيرى ده‌رچوون، بڕوانامه‌ى ده‌رچوون، بڕوانامه‌ى به‌نمره‌، بڕوانامه‌ى هه‌ڵواسين، به‌ سێ زمانى جياواز و به‌پێى ڕێنماييه‌كان).

- پێدانى پشتگيرى ئاسانكارى به‌ قوتابيان، به‌مه‌به‌ستى توێژينه‌وه‌.

- ده‌ركردنى فه‌رمانه‌كانى تايبه‌ت به‌ ليژنه‌كانى تاقيكردنه‌وه‌ و به‌رزه‌فتى قوتابيان.

- دابه‌شكردنى فۆرمى وه‌رگرتن، كه‌ له‌ خوێندنى ساڵى 2016-2017 كار به‌و فۆرمه‌ كرا (فۆرمى ڕاسته‌خۆيى زانكۆيى).

- گشتاندن كردنى ئه‌و ڕێكارانه‌ى كه‌ له‌تۆمارى گشتيه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى تۆمار ده‌كرێن بۆ گشت به‌شه‌كان  ...هتد.

- :كارى رۆژانه‌

- ڕۆژانه‌ به‌شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام پشتگيرى ده‌رچوون و پشتگيرى ئاسانكارى به‌ قوتابيان ده‌درێت، هه‌روه‌ها ڕۆژانه‌ كار له‌ سه‌ر دروستكردنى ناسنامه‌ ده‌كرێت، بۆ ئه‌و قوتابيانه‌ى كه‌ به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ناسنامه‌كه‌يان ون كردووه‌ ياخود شكاوه‌...

:كارى هه‌فتانه‌ -

- به‌دواداچوونى بارى نه‌هاتنى قوتابيان و ده‌ركردنى فه‌رمانى كارگێرى بۆ هه‌ر بارێك و، وه‌ڵامدانه‌وه‌ى نووسراوه‌كان...