بەرێوەبەرایەتی چاودێری دارایی

ده‌رباره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى دارایى زانكۆى صلاح الدین

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى دارایى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین ئه‌رك و كارو به‌رپرسیاره‌تى ئه‌نجام دانى كارى چاودێرى دارایى به‌ پشت به‌ستن به‌ یاساو ریساكانى ژمێریارى گشتى و رێنمایه‌كانى دارایى وه‌زاره‌تى دارایى كوردستان وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژێنه‌وه‌ى زانستى و سیسته‌م ورسیاكانى زانكۆ له‌ سه‌ر كرداره‌كانى دارایى و ژمێریارى و خۆیه‌تى و كارگێرى و میلاكات و كۆگاو دابین كردنى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ و كۆلێژه‌كان و نووسینگه‌كانى راوێژكارى و سه‌نته‌ره‌كانى زانستى و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و داموو ده‌زگاكانى زانكۆ به‌ پێى پرۆگرامى نه‌خشه‌ى كاركردنى ساڵى دارایى په‌یوه‌ست كه‌ به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆ راستاندن په‌سندى ده‌كات و كارى چاودێرى دارایى بریتیه‌ له‌ دووباره‌ به‌ دوا داچوونه‌وه‌ى ووردبین كردن و چاودێرى كردن ئه‌و مامه‌لانه‌ى رۆژانه‌ى په‌یره‌و ده‌كرێت له‌و لایه‌نانه‌ى ئاماژه‌ پێ كراون لێردا خالى به‌هێز و لاواز ده‌چه‌سپێندرێت له‌ نێوان كۆنووسى راپۆرتى برگه‌كانى چاودێرى دارایى كه‌ خۆى له‌ ئاست ده‌بیبنێته‌وه‌ تێبینیه‌كان و وورده‌كارى ژمێریارى و دارایى و پێشنیاره‌كان و ناوه‌رۆكى به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكى زانكۆ كه‌ په‌سندو راستاندنى ده‌كات ده‌كات دواى به‌ نووسراوى فه‌رمى ئاراسته‌ى شوێنى مه‌به‌ست ده‌كرێت كه‌ ئه‌بێت وه‌لامى باوه‌رپێ كراوبداته‌وه‌ دوایش دووباره‌ به‌ دوا داچوونه‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌ نێوان برگه‌كانى راپۆرتمان وه‌ ئاستى جێ به‌جێ كردنیان وه‌ك پێویست وه‌ ئه‌وه‌ى چه‌ختى له‌ سه‌رده‌كه‌ینه‌وه‌ راپۆرته‌كانى چاودێرى دارایى ئه‌رینى و نه‌رێنى له‌ خۆده‌گرێت و ئاستى به‌رزى و لاوازى به‌رپرسیاره‌تى فه‌رمانبه‌رى شێ ده‌كرێته‌وه‌ زۆر به‌روون و شه‌فافى كه‌ راسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان تاوتۆ ده‌كرێت به‌ كارى باش ده‌ست خۆشى ده‌كرێت و كارى نادروست له‌ سه‌ریا ئوه‌ستین تا به‌ شێوازى دارایى و ژمێریارى و كارگێرى په‌یره‌و بكرێت هه‌ر بۆ به‌شى ته‌رازووى سوپاس و پێزانینى و پاداشتى به‌رانبه‌ر سزا هاوكێشه‌ى ڵى به‌دى ده‌كرێت وه‌ له‌ نێوان كارى چاودێرى ئاستى ئه‌داى به‌رپرسیاره‌تى ره‌نگ ده‌داته‌وه‌ زور به‌ روونى كه‌ خاله‌كانى به‌هێزو لاواز یه‌كلا كه‌ ره‌وه‌ن وه‌ دواى كۆتایى هاتنى گشت كاره‌كانى راپۆرتى كۆتاى كاره‌كان كه‌ پوخته‌ى تیادا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌ به‌رز ده‌كرێت بۆ سه‌رۆكى زانكۆكه‌ گشت راپۆرته‌كان به‌ شێوازى پوخته‌ى یه‌ك كورت شێ ده‌كرێته‌وه‌ لێره‌دا جا به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆ جاریكى تر بۆ دڵنیابوون ئلراسته‌مان ده‌كات بۆ به‌ دوا داچوونه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ى هێزى كارى ئه‌داى به‌رپرسیاره‌تیان لاوازه‌و كه‌م كورتى هه‌یانه‌ بۆیه‌ زیاتر له‌ چه‌ند جار سه‌ردان ده‌كرێن تا كاره‌كان به‌ روون ئاشكرا په‌یره‌و بكرێت كه‌ یاساو رێساكانى ژمێریارى گشت و رێنمایه‌كانى دارایى وه‌زاره‌تى دارایى و خوێندنى باڵا و سیسته‌م رێساكانى زانكۆ تیادا ره‌نگ بداته‌وه‌ وه‌ بۆ زیاتر روون كردنه‌وه‌ كارى چاودێرى دارایى له‌ سه‌ر روشنایى په‌روه‌رده‌ى و زانستى و ئه‌كادیمى په‌یره‌و ده‌كرێت وه‌ گشت به‌رسانى ژمێریارى و گشت ئه‌ركه‌كانى راپۆرت پوخته‌ كۆتاى به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ره‌نگ دانه‌وه‌ى كۆى ئه‌و رپۆرتانه‌ى ئه‌نجام درا بوون له‌ نێوان ساڵى دژاى په‌یوه‌ست وه‌ هه‌روه‌ها به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆ ئاراسته‌مان ده‌كات بۆ سه‌ردانى لایه‌نیك كه‌وا كه‌م كورتى دارایى ه‌ خۆیه‌تى تیادا هات بێت و به‌رزترابیت بۆ به‌رێزیان لێره‌دا ستافه‌كه‌مان له‌ كه‌ هه‌ریه‌كیان لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تى له‌ ئه‌ستۆیدایه‌ چاره‌سه‌رى پێویست دیار ده‌كه‌ین وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ زورلایه‌ن هه‌ن كه‌زیاتر له‌ چه‌ند جاركارى چاودێرى دارایى ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌ سه‌ركرداره‌كانى كه‌ ژماره‌ى تێبینیه‌كانمان زور بووه‌ له‌ سه‌ریان و به‌رپرسیاره‌تى چاودێرى دارایى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خاله‌كانى لاواز وه‌ لانبرێت به‌ شێوازى زۆرى به‌ دوا داچوونه‌وه‌مان و بنه‌ماكانى ئه‌كادیمى له‌ بوارى چاودێرى دارایى به‌ شێوازى په‌روه‌رده‌ى زانستى پێشكه‌وتوو.
وه‌ له‌ نێوان ئه‌نجام دانى كارى چاودێرى دارایى به‌ راشكاوه‌ لایه‌ن هه‌یه‌ ئه‌بێت پاله‌ په‌ستۆى له‌ سه‌ربكرێت تا كاره‌كانیان به‌ راست و دروستى په‌یره‌و بكه‌ین.
به‌رانبه‌رى یشى هه‌یه‌ ئاستى ئه‌داى به‌رپرسیاره‌تى ئه‌وه‌نده‌ به‌رزه‌ پێشنیار ده‌كه‌ین تا سوپاس و پێزانین بكرێن وودبین و كۆگاو دابین كردن و تۆمار و میلاكات یه‌ك خانه‌واده‌ى.
ئه‌كادیمى له‌م چوار چێوه‌ و خۆى ده‌بینێته‌وه‌ و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا به‌رپرسیاره‌تى لووت به‌رزى خۆ به‌زل زانین نیه‌ به‌ڵكو سه‌روه‌رێكى ئه‌كادیمى كه‌ ئه‌وه‌ى دڵخۆش كه‌ره‌ پۆلێك له‌م لاوى گه‌نج و خوین گه‌رم ئاستى به‌رپرسیاره‌تى له‌ ئه‌ستۆیاندایه‌ زور به‌ گه‌رم و گور و لیهاتووى ئاستى به‌رزى ئه‌داى به‌رپرپه‌یه‌و ده‌كه‌ین كه‌ زور دلخۆش كه‌ره‌ بۆ زانكۆمان.
وه‌ په‌یكه‌رى رێكخستنى كارگێرى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان له‌ نێوان ستافى چاودێرى چاودێرى دارایى به‌م شێوه‌ى لا خواره‌وه‌یه‌.
1-شاره‌زایى دارایى - سیدا احمد صبغه‌ - به‌رێوه‌به‌رى چاودێرى دارایى.
2-سه‌رۆكى تێبینه‌ران – احمد عبدالعزیز احمد – كه‌رتى چاودێرى دارایى دیوانى زانكۆ.
3-ى.ب.ژمێریارى – رمزیه‌ كانبى حسن – كه‌رتى چاودێرى دارایى كۆلێژه‌كان.
4-ى.ب.ژمێریارى – شیلان عمر عبدالله – كه‌رتى چاودێرى دارایى نووسینگه‌كانى راوێژكارى.
5-یاریده‌رى ژمێریارى – هاندى انور جوهر – كه‌رتى دارایى سه‌نته‌ره‌كانى زانستى.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى دارایى راستو خۆ به‌ ستروه‌ته‌وه‌ به‌ به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆ كه‌ ئه‌مه‌ش پاڵپشتێكى به‌هێزه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنمان له‌ ئه‌نجامدانى كارو ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تى ئه‌داى فه‌رمانبه‌ریمان له‌ نێوان ده‌زگاكانى زانكۆ وه‌ بۆ مه‌به‌ستى سه‌ركه‌وتن و به‌ هێزبوونى لایه‌نى دارایى و ژمێریارى ئێمه‌ له‌ چاودێرى دارایى ئێمه‌ گشتاندمان كردووه‌ بۆ ئه‌و بنه‌ما و مه‌جه‌كانى كاركردنى فه‌رمانبه‌رانى ژمێریارۆى و ووردبینى و چاودێرى و دارایى.

1-ناونیشانى فه‌رمانبه‌رى و ژمێریارى و ووردبینى هه‌بێت(نووسه‌رى ژمێریارى + ى.؟ژمێریارى + ژمێریار + ب.ژمێریارى + ب.ژمێریارى پێشكه‌وتوو + ى.ووردبین + ووردبین + ب.ووردبین + ب.ووردبینى پێشكه‌وتوو).
2-پسپۆرى و شیلرى و لێهاتووى ژمێریارى و ووردبینى (مۆهل حسابى) ڵى به‌دى بكرێت كه‌ له‌ توانایدا بێت به‌رپرسیاره‌تى و ئه‌ركه‌كانى دارایى جێ به‌جێ بكات زۆر به‌ راست و درووستى وه‌ك پێویست.
3-به‌شداركردنى (اتنماْ ) هه‌بێت له‌ سه‌ندیكاى ژمێریاران و ووردبینانى كوردستان له‌ سه‌ررۆشنایى یه‌كێك له‌م پۆلینانه‌(ئه‌ندام+ ممارس فئه‌- أ + ممارس فئه‌ -ب) .
4-بروانامه‌ى پسپۆرى ژمێریارى هه‌بێت(بكالۆریۆس ژمێریارى + دبلۆم ژمێریارى + ئاماده‌ى بازرگانى).
5-مارسه‌كردنى پیشه‌ى فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و ووردبینى زۆرى هه‌بێت كه‌ شاره‌زاى و لێهاتووى په‌یداكردبێت له‌ بوارى دارایى و ووردبین.
6-به‌رپرسیاره‌تى ئیشووكاره‌كانى فه‌رمانبه‌رانى ژمێریارى و ووردبین ئه‌بێت بگونجێت له‌گه‌ڵ ناونیشانى فه‌رمانبه‌رى په‌سند كراوى میلاكى په‌یكه‌رى رێكخستنى كارگێرى(الهیكل التنڤیمى الادارى).
7-سه‌راى خاڵه‌كانى سه‌وه‌ فه‌رمانبه‌رانى ووردبینى و چاودێرى دارایى ئه‌بێت به‌ لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ (پێنج) ساڵ له‌ یه‌كه‌كانى ژمێریارى كاریان كردبێت كه‌ پسپۆرى و زانیارى و لیهاتووى له‌ گشت قۆناكانى جۆراوجۆرى دارایى و ژمێریارى و ژمێریارى و په‌یره‌و كردنى تۆماره‌كانى ژمێریارى و لیسته‌كانى و به‌لگه‌كان و ژمێریارى هه‌بێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ژمێریارى كارى نه‌كردبێت چۆن له‌ تواناى دا ده‌بێت كارى چاودێرى دارایى یان ووردبینى ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها چاودێرى دارایى زانكۆ به‌ هه‌مانگى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دارایى خولى په‌ره‌پێدانى كۆبوونه‌وه‌و سیمینار ئه‌نجامداوه‌ له‌گه‌ڵ گشت به‌رپۆسانى ژمێریارى و ووردبینانى كۆلێژ و سه‌نته‌ره‌كانى زانكۆكه‌مان لێره‌دا ئه‌وه‌ى جه‌ختى له‌ سه‌رده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا بوونى چاودێرى دارایى زانكۆ دڵنیایى داوه‌ته‌ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژێنه‌وه‌ى زانستى وه‌ دیوانى چاودێرى دارایى و وه‌زاره‌تى دارایى كه‌وا ساڵانه‌ كارى چاودێرى دارایى ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كاره‌كانیان ئاسانتر ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ش زانكۆكان ئێستا خه‌ریكن وه‌ك زانكۆكه‌مان چاودێرى دا.