کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی

DSC06053

 

کۆلێژی په‌رورده‌ی وه‌رزشی یه‌کێکه‌ له‌ کۆلێژه‌ گرنگ و پڕبایه‌خه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین و به‌ دایکی کۆلێژه‌ وه‌رزشییه‌کانی کوردستان ناسراوه‌، سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی ڕێبازی وه‌رزشی ئه‌و کۆلێژه‌ ساڵی 1989 بوو کاتێ وه‌ك ه‌شێك له‌کۆلێژی  په‌روه‌رده‌ی زانکۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ستی به‌ کاری زانستی خۆی کرد و تـــــا ساڵی 1998 که‌ بووه‌ کۆلێژێکی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی سه‌ربه‌خۆ. 

 

ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ش خشته‌یه‌که‌ به‌ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی تاکوئێستا له‌ خوێندنی به‌کالۆریۆس له‌ و کۆلێژه‌ وه‌رگیراون :

 

ژماره‌ی قوتابیان   ساڵی خوێندن ژماره‌ی قوتابیان ساڵی خوێندن
115 2008-2007 18 1999-1998
152 2009-2008 20 2000-1999
125 2010-2009 47 2001-2000
 178 2011-2010 49 2002-2001
152 2012-2011 72 2003-2002
145 2013-2012 67 2004-2003
161 2014-2013 67 2005-2004
172 2015-2014 111 2006-2005
    154 2007-2006

  

بۆپركردنه‌وه‌ى كه‌لێنى بروانامه‌ى به‌رزو پشت به‌خۆبه‌ستن له‌ساڵى (1996)ده‌ستكراوه‌ به‌وه‌رگرتنى قوتابيان له‌ خوێندنى باڵا/ماسته‌ر وه‌ ڵه‌ساڵى (1999)ده‌ستكراوه‌ به‌وه‌رگرتنى قوتابيان له‌ خوێندنى باڵا/دكتۆرا.

له‌سه‌ره‌تادا كۆلێژه‌كه‌مان بريتى بوو له‌به‌شى گشتى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش،به‌ڵام ئێستا (3) لقى زانستى و يه‌كه‌ى زانستى و خزمه‌ت گوزاريى هه‌يه‌.ئێستا ئه‌م كۆلێژه‌ چه‌ندين قوتابى ناردۆته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ زانكۆكانى وڵاتانى ئه‌وروباو ناو عيراق بۆ ته‌واو كردنى خويندنى باڵا/ماسته‌رودكتۆرا له‌ بواره‌ جياجياكانى وه‌رزشدا،وه‌له‌ناو خۆشدا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێگه‌ياندنى قوتابيانى خوێندنى باڵا،هه‌روه‌ها مۆستايانى كۆلێژى له‌ جه‌ندين كۆنگره‌ى زانستى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌شدار بوونه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنى تويژينه‌وه‌كانيان و وه‌رگرتنىى زانستى تازه‌ى وه‌رزشى و ئاڵوكۆى زانياريه‌كان