کۆلێژی ئەدەبیات

 

 

 

______________________________________________________________________________________________ 

پرسەوسەرەخۆشی کۆلێژەکەمان بۆ بنەماڵەی شەهید شیفا گەردی یەوە

http://su.edu.krd/userFiles/askandar/16806746_1409183249102011_3425600128996709321_n.jpg

 

بەناوی راگری کۆلێژو بەشی راگەیاندنی کۆلێژو سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەت بنەمالەی شەهیدی راگەیاندکارو و سەرجەم راگەیاندکارانی

کوردستان دەکەینە بەبۆنەی شەهیدبوونی خاتوونی رۆژنامەنووسی بوێر شیفا گەردی دەکەین کە یەکێک بوو لە دەرچووانی کۆلێژەکەمان.

شەهید شیفا گەردی رۆژنامەنووسەکی بوێرو بەتوانا بوو لەپێناو کارەکەیدا لەهیچ بەربەستێک نەدەسڵەمییەوە حەشقی گەیاندنی زانیاری بەمیللەتەکەی تێکەڵی خوێنی ببوو. بەداخەوە رۆژی ٢٥/٢/٢٠١٧ لەوپێناودا گیانی بەخشی و گەیشتە کاروانی نەمران..

رۆحی شاد و جێگەی بەهەشت بێت..

 

 

_____________________________________________________________________________________________________

د.زیدان رەشید برادۆستی وەک راگری نوێی کۆلێژی ئەدەبیات

دەستی بەکارەکانی کرد

 

 

 

رۆژی ١٤/٢/٢٠١٧ ( د.زێدان رەشید برادۆستی) وەک راگری تازەی        کۆلێژەکەمان دەستی بەکاری فەرمی کرد. بەوبۆنەیەوە بەناوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی ئەدەبیات پیرۆزبایی ئاراستەدەکەین و بەهیواین رۆلێکی کارا ببینێ لە خزمەت کردنی کۆلێژ و بەرەوپێش بردنی دا...دکتۆر زێدان پێس وەرگرتنی پۆستی راگری کۆلێژی ئەدەبیات بە وەکالەت ساڵانێکیش سەرۆکی بەشی شوێنەواری کۆلێژەکەمان بووەو لەوێشدا جێ پەنجەی لە خزمەت کردن و بەرەوپێش بردنی کارەکاندا دیارە.

 

 

_______________________________________________________________________________________________

به‌ناوی کۆلێژی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ سه‌رخۆشی له‌ یاریده‌ده‌ری راگری کۆلێژه‌که‌مان (د.موسا محمه‌د خدر) ده‌که‌ین به‌هۆی کۆچی دوایی مامی به‌رێزییانه‌وه‌

 

به‌ناوی راگرایه‌تی و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی کۆلێژه‌که‌مانه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی یاریده‌ده‌ری راگری کۆلێژه‌که‌مان ( د. موسا محه‌مه‌د خدر) ده‌که‌ین به‌هۆی کۆچی دوایی مامی به‌رێزیان، هیوادارین ئه‌مه‌ دواناخۆشی بنه‌ماڵه‌که‌یان بێت و په‌روه‌ردگاریش خوالێخۆشبوو به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات..

انا لله‌ والا الیه‌ راجعون

 

______________________________________________________________________________________________

کۆلێژی ئه‌ده‌بیات و سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ پرسه‌ی خوالێخۆشبوو دکتۆر فواد قادر

له‌مزگه‌وتی ره‌شاد موفتی داده‌نێن

 

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ کۆلێژی ئه‌ده‌بیات هه‌واڵی مه‌رگی ناواده‌ی مامۆستای به‌شی کۆمه‌ڵناسی کۆلێژه‌که‌مان        ( دکتۆر فواد قادر) راده‌گه‌یه‌نین که‌وا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رێکه‌وتی 18/8/2016 ماڵئاوایی لێکردین، خوالێخۆشبوو دکتۆر فواد قادر پله‌ی زانستی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ربوو و ساڵانێکی زۆره‌ وه‌کو مامۆستایه‌کی ئه‌کادیمی و به‌توانا له‌به‌شی کۆمه‌ڵناسی کۆلێژه‌که‌مان خزمه‌تی زانستی کردووه‌و قوتابی زۆری پێگه‌یاندووه‌..

به‌وبۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ کۆلێژه‌که‌مان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی زانکۆکه‌مان زانکۆی سه‌لاحه‌دین وه‌کو وه‌فاداری بۆ ئه‌و مامۆستا کۆچکردووه‌مان بڕیاری پرسه‌ دانانمان داوه‌ و رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ رێکه‌وتی 21/8/2016 له‌کاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆوه‌ تاوه‌کو 6ی ئێواره‌ له‌مزگه‌وتی ره‌شاد موفتی پرسه‌ی بۆ داده‌ندرێت..

 

_________________________________________________________________________________________________

ئه‌مرۆ سێ‌ شه‌ممه‌ 24/5/2016 یه‌كه‌مین رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی( 2015-2016) كۆڵیژه‌كه‌مانه‌ .

 

_________________________________________________________________________________________________ 

سمینارێک له‌ژێرناونیشانی ( خاسیه‌ته‌ گشتییه‌کانی که‌یسی کورد له‌ کوردستانی باکوور له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م) بۆ (د.سروه‌ ئه‌سعه‌د سابیر) سازکرا

    

 

ڕۆژی سێ‌ شه‌مه‌‌ رێكه‌وتی 10/5/2016 كاتژمیــَر (12) نێوه‌رۆ لــه‌ (هۆڵی فه‌رهادی) سمینارێك بۆ (د. سروه‌ اسعد صابر) به‌ ناونیشانی (خاسیه‌ته‌ گشتیه‌كانی كه‌یسی كورد له‌ كوردستانی باكوور له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م) سازكرا .
له‌سه‌رتاوه‌ ناوبراو: باسی قۆناغی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌می كرد له‌سه‌رده‌می ده‌وڵتی عوسمانی, باسی ئه‌و ڕاپه‌رینانه‌ی كرد كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ رووی دا له‌سه‌ر ده‌ستی كورد, دواتر باسی ڕپه‌رینه‌ كورده‌كانی كرد دوای ده‌وڵه‌تی عوسمانی واتا سه‌ره‌تای دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ك ڕاپه‌رینی ( ئاگری ـ ده‌رسیم ـ شێخ سه‌عیدی پیران) .
و له‌ كۆتایشدا : باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ دوای شۆرشی ئه‌یلول , كه‌ هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی حزب و جووڵانه‌وه‌ی سیاسی له‌ باكوری كوردستان ده‌ستی پێكرده‌وه‌ .

 

 

_________________________________________________________________________________________________

سمینارێک له‌ژێرناونیشانی ( تاوانی خاوه‌ن یاخه‌ سپییه‌کان) بۆ مامۆستا         ( یوسف ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د ) سازکرا

   

 

ڕۆژی سێ‌شه‌مه‌‌ رێكه‌وتی 10/5/2016 كاتژمیــَر (30ر11) نێوه‌رۆ لــه‌ (هۆڵی فه‌رهادی) سمینارێك بۆ مامۆستا (یوسف انور احمد) به‌ ناونیشانی (تاوانی خاوه‌ن یاخه‌ سپیه‌كان) سازكرا.
ناوبراو له‌سه‌رتادا : پیناسه‌ی تاوانی سه‌رده‌می كرد كه‌ بریتیه‌ له‌ تاوانانه‌ی كه‌ ئه‌دیوی سنور ده‌گرێته‌وه‌, و باسی له‌ تاوانی خاوه‌ن یه‌خه‌ سپییه‌كانی كرد, ئه‌م جۆره‌ تاوانبارانه‌ وه‌كو (به‌رتیل و دزی و ...) و دواتر باسی نه‌شراتی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كرد له‌ هه‌ردوو وڵاتی چین و ئه‌مریكا .
و له‌ كۆتایشدا تیشكی خسته‌ سه‌ر سزای ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ له‌ وڵاته‌ جیاجیاكان .

 

 ________________________________________________________________________________________________

سمینارێک له‌ژێرناونیشانی ( ره‌وشی گرووپه‌ ئێتنیکییه‌کانی کوردستان) بۆ نووسه‌رو شاعیر (فه‌ره‌یدون سامان) سازکرا

  

 

ڕۆژی سێ‌شه‌مه‌‌ رێكه‌وتی 10/5/2016 كاتژمیــَر (30ر10) ی به‌یانی لــه‌ (هۆڵی فه‌رهادی) سمینارێك بۆ به‌ڕێز (فه‌ره‌یدون سامان) به‌ ناونیشانی (ره‌وشی گرووپه‌ ئیتنیكیه‌كانی كوردستان) سازكرا.
له‌سه‌رتاوه‌ ناوبراو: باسی له‌ گرووپ ئیتنیكیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی كرد, به‌ نمونه‌ گرووپی ئیتنیكیی (خوراسانی ) كرد, و باسی گه‌وره‌ترین گرووپی ‌ویتنیكیی (ئیزیدی) كرد كه‌ (74) جار به‌ ناوی دین جینۆسایدی كراون , و باسی گرووپی ئیتنیكیی (كوردی فه‌یلی )كردكه‌ دابه‌ش بوون به‌سه‌ر به‌شه‌كانی كوردستان به‌ تایبه‌ت باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
وله‌ كۆتایشدا باسی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كردچی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌م گرووپه‌ ئیتنیكیه‌كان بپارێزرێت.

 

 

 

 ________________________________________________________________________________________________

سمینارێک له‌ژێرناونیشانی ( سۆسیۆلۆژیای په‌رده‌هه‌ڵماڵین و ره‌خنه‌یی لای پێرهۆدیۆ) بۆ توێژه‌ر ( ئه‌بوبه‌کر جاف) سازکرا

 

 

 

رۆژی دووشه‌مه‌ 9/ 5/2016 كاتژمێر (30ر10) له‌ هۆلی (فه‌رهادی) سمیناریك بۆ به‌رێز (ابوبكر جاف) سازكرا به‌ ناونێشانی ( سۆشۆلۆژیای په‌رده‌هه‌ڵماین و ره‌خنه‌یی لای پێرهۆدیۆ).
له‌سه‌ره‌تای سمیناره‌كه‌ باسی له‌ جۆرێكی نوێی سۆشۆلۆژیای كرد له‌ لایه‌ن ئیمراتۆری سۆشۆلۆژیای پێرهۆدیۆ داهێنراوه‌، كه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ سیسته‌می ئابووری و سیاسی سه‌رده‌می خۆی ده‌گرێ و یه‌كێكیش بووه‌ له‌ ره‌خنه‌گرانی كایه‌ی زانكۆ.
له‌ درێژه‌ی سمیناره‌كه‌یدا باسی له‌و چه‌مكه‌ نوێانه‌ كرد كه‌ پێرهۆدیۆ هێنانه‌یه‌ نێو زانستی كۆمه‌ڵناسی.
و له‌ كۆتایدایشدا ناوبراو :باسی پێرهۆدیۆی كرد وه‌ك كۆمه‌ڵناسێك كه‌ زۆرترین گرینگی به‌ شێوازی ژیان داوه‌ له‌وانه‌ نان خورادن و بازاركردن و جل وبه‌رگ له‌ به‌ركردن و مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان و ژیان.

 

 

_________________________________________________________________________________________________

سمینارێک ) به‌ ناونیشانی (هاوسه‌رگیری له‌ وولاتی دوو رووبار( میزۆپۆتامیا) له‌به‌ر رۆشنایی تیكسته‌ مێخییه‌كان ) بۆ مامۆستا ( ئارام هه‌مه‌وه‌ندی)  سازکرا

     

 

ڕۆژی سێ‌ شه‌ممـه‌ رێكه‌وتی 3/5/2016 كاتژمیــَر (30ر10) ی به‌یانی لــه‌ (هۆڵی فه‌رهادی) سمینارێك بۆ به‌رێز (ئارام جه‌لال هه‌مه‌وه‌ندی) به‌ ناونیشانی (هاوسه‌رگیری له‌ وولاتی دوو رووبار( میزۆپۆتامیا) له‌به‌ر رۆشنایی تیكسته‌ مێخییه‌كان ) سازكرا.
له‌سه‌ره‌تاوه‌ ناوبراو : تیشكی خسته‌ سه‌ر ریو ره‌سمی پێك هێنانی خێزان و ژن خواستن له‌ سه‌رده‌می بابلی كۆن, هه‌روها چه‌ند نمونه‌یه‌كی تیكستی میخی تایبه‌ت به‌ هاوسه‌رگیری شی كرده‌وه‌.
له‌ كۆتایشدا ناوبراو: وه‌ڵامی ئاماده‌ بووانی داوه‌ و به‌ گفتوگۆیه‌كی زانستی تیرو ته‌سه‌ل كرا.

 

 

_______________________________________________________________________________________________ 

کۆلێژی ئه‌ده‌بیات پله‌ی دووه‌می له‌خولێکی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستی زانکۆ به‌ده‌ستهێنا

  

 

رۆژی سێ‌ شممه‌ رێكه‌وتی 3-5-2016 به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆكی زانكۆ ( د. احمد دزه‌یی )له‌ یاری كۆتای نێوان كۆلێژی ئاداب و په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی , كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش یه‌كه‌م بوو و كۆلێژی ئاداب دووه‌م و له‌ لایه‌ن به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ دیاری درا به‌ ناوبژیوان و یاریزانه‌كان.

 

 

_________________________________________________________________________________________________

سمینارێک بۆ ( زانا شێروانی) له‌ژێرناونیشانی ( پشتیوانی لۆبی کردن بۆ که‌مپین و راپرسی ریفراندۆم ) سازکرا

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 27-4-2016 كاتژمێر (30ر10)ی به‌یانی له‌ هۆلی ( فه‌رهادی ) سمینارێك سازكرا بۆ به‌ربَز   ( زانا شێروانی) له‌سه‌ر ( پشتیوانی و لۆبی كردن بۆ كه‌مپین و راپرسی ریفراندۆم)..
له‌ سه‌ره‌تادا ناوبراو: باسی مێژووی کاری لۆبی کرد ماوەی ١٨ سالە لەدەرەوەی ووڵات، کە هەوڵ و ماندووبوونەکەیان داوە بۆ پاڵپشتی لە لایەن پەرلەمانتاران و دبلۆماسکارانی جیهان بۆ دوای راگەیاندنی سەربەخۆیی،جەختی کردەوە کەوا باشترین کاتە بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی، کە هەموو جیهان ئێستا باسی ئازارەکانی کورد دەکات کە نەتەوەکن، قوربانی دەدەن بۆ دۆزەکەیان
و له‌ كۆتایدا ناوبراو: . داوای لە سەرجەم گەلی كورد کرد کە واژوو بکەن و کاری لەسەر بکەن.
لەم سەردەمەدا دەنگی هەرتاکێک لەئێوە دەتوانرێت بگات بە زۆربەی شوێنی جیهان، جەختی لەوە کردەوە پێوسیتە لۆبی بەهێز بکەین لە دونیادا. لەلای من هیچ کات خەون نەبووە دەولەتی کوردی، تەنیا کێشەم سەرکردایەتی سیاسی کورد بووە, ئێستاش بە بڕیارێکی بوێرانەی سەرکردایەتی سیاسی کورد بۆ بوونی خۆیان بڕیاری سەربەخۆیی بدەن.

 

_________________________________________________________________________________________________

سمینارێک له‌ژێرناونیشانی ( که‌م و کورتییه‌کانی شیعری گۆرانی له‌ رووی پراکتیک و تیۆرییه‌وه‌) بۆ سه‌رکه‌وت ره‌سولی شاعیر سازکرا..

    

 

             رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 26-4-2016 كاتژمێر (30ر10) ی به‌یانی له‌ هۆلی            ( فه‌رهادی ) سمینارێك سازكرا بۆ به‌رێز ( سه‌ركه‌وت ره‌سول ) به‌ ناونیشانی ( كه‌م و كورتییه‌كانی شعری گۆرانی له‌ ڕووی پراكتیك و تیۆرییه‌وه‌).
له‌ سه‌ره‌تادا ناوبراو: باسی ماهیه‌تی شیعری كرد به‌ گشتی له‌ روانگه‌ی ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ و باسی كورته‌یه‌كی شعری گۆرانی كوردی كرد و چه‌ند نمونه‌یه‌كی هێناوه‌ له‌شعری فۆلكلۆری گۆرانی كوردی, و باسی چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌كی كرد له‌ گۆرانی كوردی به‌ پشت به‌ستن به‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ (20) ئه‌لبومی گۆرانی كوردی.
وله‌ كۆتایشدا: جه‌ختی كرده‌ سه‌ر پۆلین كردنی شعری گۆرانی كوردی, له‌ هه‌مان كاتدا باسی مه‌ترسی له‌ ناوچوون و لاوازبوونی گۆرانی كوردی كرد به‌ هۆی هه‌ندی هونه‌رمه‌ندی نه‌شیاو.

 

 ________________________________________________________________________________________________

سمینارێک له‌ژێرناونیشانی ( ئه‌رشیفی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی) بۆ توێژه‌ر مامۆستا (جه‌مال خه‌زنه‌دار) سازکرا..

    

 

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21-4-2016 كاتژمێر (30ر9) ی به‌یانی له‌ هۆلی ( فه‌رهادی) سمینارێك بۆ به‌رێز (جمال خه‌زنه‌دار) به‌ ناونیشانی(ئه‌رشیفی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی) سازكرا. 
له‌سه‌ره‌تا ناوبراو: ئاماژه‌ی دا به‌ گرنگی و مانه‌وه‌ی ده‌ست نووسه‌كانی و ئه‌رشیف كردنیان, و باسی چۆنیه‌تی هه‌ڵگرتنی ده‌ست نووسه‌كان و ماندوبوونی كرد و باسی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی كوردی كرد كه‌ ده‌ست نووسه‌كانیان ئه‌رشیف كراوه‌ و پارێزراوه‌.
و له‌ كۆتایشدا: ناوبراو پێشنیاری كرد كه‌ ده‌بێت شوێنێكی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ هه‌ڵگرتنی ده‌ست نوووسه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بن و خه‌ڵك بتوانن سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن و ده‌ست نووسه‌كان ببینن.

 

___________________________________________________

له‌ کۆلێژی ئه‌ده‌بیات پیشانگایه‌کی فۆتۆگرافی کرایه‌وه‌

    

 

رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12-4-2016 كاتژمێر (30ر9) به‌یانی پیشانگایه‌كی فوتۆگرافی له‌ کۆلێژی ئه‌ده‌بیات کرایه‌وه‌،  راگری کۆلێژی ئه‌ده‌بیات به‌رێز ( د. محه‌مه‌د عبدالله‌ کاکه‌سوور) پیشانگایه‌که‌ی کرده‌وه‌و له‌پیشانگاکه‌دا کۆمه‌ڵێ وێنه‌ی فۆتۆگرافی جوان نمایشکران که‌ له‌کاری قوتابیان بوو و زۆربه‌یان ده‌ربڕی سرووشتی بێگه‌ردی کوردستان بوون...

 

________________________________________________________________________________________________

ۆڕکشۆپێک بۆ چۆنیه‌تی به‌ ئۆنلاین کردنی دڵنیایی جۆری له‌کۆلێژی ئه‌ده‌بیات سازکرا

 

    

رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 6-4-2016 كاتژمێر (9) به‌یانی وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ئۆنلاین كردنی دڵنیای جۆری بۆ به‌رێزان (د.طارق حسن و م هه‌رده‌وان مه‌حمود ) ئه‌نجام دراز
له‌سه‌ره‌تاوه‌: باس له‌ پرۆسه‌ی ئۆنلاین كردنی دڵنیای جۆری كرا له‌ ساڵانی خوێندنی زانكۆدا و باسی چۆنیه‌تی دروست كردنی ئیمه‌یل و ویبسایتی تایبه‌ت به‌ مامۆستایانی زانكۆ ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خۆێندن بۆ ئاستیكی به‌رزترله‌ هه‌مان كاتدا بۆ ئاسانكردنی ڕاپه‌راندنی پرۆسه‌ی دڵنیای جۆری و ڕه‌خساندنی هه‌ڵی یه‌كسان له‌ كاتی هه‌ڵسانگاندنی مامۆستایانی زانكۆ له‌ رێگه‌ی پرۆسه‌ی دڵنیای جۆری.
و له‌ كۆتایشدا : باسی له‌وه‌ كرد كه‌ هه‌موو مامۆستایانی زانكۆ ده‌بێ‌ ئیمه‌یل و ویبسایتی تایبه‌تیان هه‌بێت و چالاكیه‌كانیان له‌ ویبسایته‌كه‌ بلاو بكه‌نه‌وه‌.

 

 

_____________________________________________________________________________________________

له‌کۆلێژی ئه‌ده‌بیات رێز له‌ کۆمه‌ڵێ قوتابی نموونه‌یی ده‌نرێت له‌لایه‌ن راگرایه‌تی کۆلێژه‌وه‌

 

       

کاتژمێر ( 9:30) ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رێکه‌وتی 5/4/2016 له‌هۆڵی فه‌رهادی کۆلێژی ئه‌ده‌بیات له‌مه‌راسیمێکدا به‌ ئاماده‌بوونی (د. محه‌مه‌د عه‌بدوللا کاکه‌سوور _ راگری کۆلێژی ئه‌ده‌بیات) و ( د. موسا حه‌مه‌د خضر _ یاریده‌ده‌ری کۆلێژی ئه‌ده‌بیات ) مه‌راسیمێکی رێزلێنان بۆ چه‌ند قوتابییه‌کی نموونه‌یی کۆلێژی ئه‌ده‌بیات سازکراو خه‌ڵاتی رێزلێنانییان پێ به‌خشرا..

 

 

________________________________________________________________________________________________ 

تاوتوێی تێزی دکتۆرای قوتابی ( شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها) له‌ کۆلێژی ئه‌ده‌بیات به‌ڕێوه‌چوو..

 

           

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31-3-2016 كاتژمێر (9) ی به‌یانی تیزی دكتۆرای (شوان محه‌مه‌دئه‌مین طه) به‌ ناونیشانی (هه‌ولێر له‌ ساڵانی 1963-1970) ئه‌نجامدرا لێَژنه‌ى گفتوگۆكه‌ له‌م به‌رێزانه‌ی خواره‌ پێكهاتبوو.
1-پ.د.خه‌لیل عه‌لی مراد سه‌رۆكی لێژنه‌
2-پ.ی.د.ئیسماعیل شوكر ره‌سول ئه‌ندام 
3-پ.ی.د. محه‌مه‌د عه‌بدولڵا كاكه‌سور ئه‌ندام 
4-پ.ی.د. مه‌هدی محه‌مه‌د قادر ئه‌ندام
5-پ.ی.د.منهل الهام عیدال ئه‌ندام 
6-پ.ی.د.اسماعیل محه‌مه‌د حصاف ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار

 

 

_________________________________________________________________________________________________

سمینارێک بۆ ( م.شلێر نوری صالح ) له‌ژێرناونیشانی ( هۆکاره‌کانی پیسبوونی ژینگه‌ی شارنشینی و میکانیزمی چاره‌سه‌رکردنی) سازکرا

 

   
رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29-3-2016 كاتژمێر (30ر10) به‌یانی له‌ هۆلی (فه‌رهادی) سمینارێك بۆ (م.ی. شلیر نوری صالح) به‌ ناونیشانی (هۆكاره‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ی شارنشینی و میكانزمی چاره‌سه‌ركردنی) سازكرا.
له‌سه‌ره‌تاوه‌ : باسی له‌ جۆره‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ی شارنشینی كرد كه‌ بریتی بوون له‌: پیسبوونی هه‌وا وپیسبوون به‌ پاشماوه‌ وپیسبوونی گویی (بیستن) وپیسبوونی چاویی وپیسبوونی ئاو وپیسبوونی خاك . هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی میكانزمی چاره‌سه‌ركردنی گونجاو بۆ پیسبوونی ژینگه‌ی شارنشینی كه‌ گرنگترینیان بریتی بوون له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری لای مرۆڤه‌كان به‌وه‌ی كه‌ پیسبوونی ژینگه‌ كاریگه‌ی نه‌رێنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستیان وپێویسته‌ ڕوو به‌ ڕووی ببنه‌وه‌.
وله‌ كۆتایدا: باسی له‌ زیادكرنی ڕووبه‌ری سه‌وزایی له‌ ناو شار وده‌وروبه‌ری ودابین كردنی ئامڕازی گه‌یاندنی پێشكه‌وتوو وه‌كو شه‌مه‌نه‌فه‌ری میترو و ترام بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ،وبه‌كارهێنانی ئامرازی پێشكه‌وتوو بۆ له‌ناوبردنی زبڵ وپاشماوه‌كان ، له‌ بری سوتاندنیان كه‌ دووكه‌ڵێكی زۆری لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ , له‌ دوای سمیناره‌كه‌ به‌ گفتوگۆ و راو سه‌رنجی ئاماده‌بووان كۆتایی هات..

 

 

______________________________________________________________________________________________ 

بۆ ریزگرتن و بیرهێنانه‌وه‌ی شه‌هیدانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ راگرایه‌تی و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی کۆلێژی ئه‌ده‌بیات له‌به‌رده‌م کۆلێژی ئه‌ده‌بیات سه‌ری رێزو نه‌وازشیان دانه‌واند..

 

سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی هه‌له‌بجه‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلیژی ئه‌ده‌بیات 16-3-2016

 

_________________________________________________________________________________________________ 

گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی ( صه‌دیق محه‌مه‌د حه‌مه‌ شه‌ریف) له‌ کۆلێژی ئه‌ده‌بیات به‌ڕێوه‌چوو

 

  

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3-3-2016 كاتژمێر (9) ی به‌یانی گفتوگۆی نامه‌ی ماسته‌ر ( صدیق محمد حمه‌ شریف) له‌به‌شی كۆمه‌ڵناسی به‌ ناونیشانی ( گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نه‌خۆشانی ده‌رونی ) توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی هه‌ولێر ئه‌نجام درا. لێژنه‌ی گفتوگۆیه‌كه‌ له‌م به‌رێزانه‌ی خواره‌وه‌ پێكهاتبوو.
1-د. ئازاد عه‌لی ئیسماعیل سه‌رۆك
2-د.داود یوحنا دانیال ئه‌ندام 
3-د. ئارام ئیبراهیم حسین ئه‌ندام 
4-د. فواد قادر ئه‌حمه‌د ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار

 

________________________________________________________________________________________________ 

به‌ناوی راگرایه‌تی کۆلێژی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی  ئاراسته‌ی

مامۆستا هونه‌ر  مامۆستای به‌شی جوگرافیا ده‌که‌ین به‌هۆی کۆچی دوایی پووری به‌ڕێزیانه‌وه‌

 

به‌ناوی راگرایه‌تی کۆلێژی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی مامۆستا هونه‌ر مامۆستای به‌شی جوگرافیای کۆلێژه‌که‌مان ده‌که‌ین به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی پووری به‌رێزییانه‌وه‌..

تێبینی : به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ پرسه‌که‌یان له‌مزگه‌وتی ( جه‌لیل خه‌یات) ه‌ ، به‌رامبه‌ر رۆیال مۆل..

 

 

________________________________________________________________________________________________

به‌ناوی راگرایه‌تی کۆلێژی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی  ئاراسته‌ی ( د. ئازاد عوبێد) ده‌که‌ین به‌هۆی کۆچی دوایی دایکی به‌ڕێزیانه‌وه‌

 

به‌ناوی راگرایه‌تی کۆلێژی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی دکتۆر ئازاد عوبێد مامۆستای به‌شی مێژووی کۆلێژه‌که‌مان ده‌که‌ین به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی دایکی به‌رێزییانه‌وه‌..

تێبینی: رۆژی 6/3/2016 یه‌که‌م رۆژی پرسه‌که‌یه‌تی و پرسه‌که‌ش له‌ مزگه‌وتی ( شێخ ئه‌حمه‌د خه‌یلانی) یه‌، له‌پشت مێگا مۆل..

 

_______________________________________________________________________________________________

 

هه‌ڵمه‌تێکی نه‌مام رواندن له‌کۆلێژی ئه‌ده‌بیات ئه‌نجام درا

 

    

له‌کۆلێژی ئه‌ده‌بیات هه‌ڵمه‌تێکی نه‌مام چاندن له‌لایه‌ن مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ ئه‌نجام درا.

 

____________________________________________________________________________________________

 

گۆڤاری ( مرۆڤ) که‌ له‌لایه‌ن کۆلێژی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ ده‌رده‌چێت ژماره‌ یه‌کی که‌وته‌ به‌رچاوی خوێنه‌ران

     

 

گۆڤاری مرۆڤ گۆڤارێکی وه‌رزی رۆشنبیری گشتییه‌و له‌کۆلێژی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ ده‌رده‌چیت ئه‌م ژماره‌یه‌ی  کۆمه‌ڵێ بابه‌تی هه‌مه‌جۆری زانستی و رؤشنبیری گشتی و بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌و هه‌واڵی ئه‌وچالاکییه‌ رۆشنبیرییانه‌ی که‌ له‌کۆلێژی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ ئه‌نجامدراون..

 

________________________________________________________________________________________________

 

سمینارێک بۆ ( د. سه‌ربه‌ست نه‌بی ) له‌ژێرناونیشانی ( تیۆری زانین لای دیلتای) سازکرا



    
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ريَكةوتى 2-3-2016 كاتژميَر (11) ى بةيانى لة هؤلى (فةرهادى ) سميناريَك بؤ (د. سةربةست نةبى) بة ناونيشانى (تيَورى زانين لاى ديلتاى) سازكرا.
ناوبراو لة سةرةتادا:باسى لة زانستة سروشتييةكان و زانستة مرؤڤايةتيةكان كرد لةرِوانگةى بيرمةنداني (ديلتاي) بةثيي بيردؤزةى سروشت, دواتر باسي لة هؤكارو ياساكاني هةر دياردةيةك كرد كة روودةدات لة روانگةى فةلسةفةى ژيان.
ناوبراو لة كؤتايشدا: باسى لة جياوازى زانستة سروشيةكان و زانستة مرؤڤايةتيةكان كرد بة پێى فةلسةفةى سروشت و لة دواى سمينارةكة به‌ گفتوگۆ و راو سةرنجى ئامادةبووان كؤتايى هات..

 

_______________________________________________________________________________________________


سمینارێک بۆ (م.شلێر نوری سالح) له‌ژێرناونیشانی ( ریفراندۆم له‌ روانگه‌ی

کۆمه‌ڵناسییه‌وه‌) سازکرا

       

 

رۆژی سىَ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 1-3-2016 كاتژمێر (30ر10) ى به‌يانى له‌ هۆلى ( فه‌رهادى) سمينارێك له‌ لايه‌ن (م. ى شلير نورى صالح ) به‌ ناونيشانى (ريفراندۆم له‌ روانگه‌ى كۆمه‌ڵناسيه‌وه‌ ) سازكرا.
له‌سه‌ره‌تاوه‌ بپێناسه‌ی ریفراندۆمی کرد. بارودۆخى كۆمه‌لَگاى نيوده‌وڵه‌تى وگرنگى راپرسي كة ئةنجامدراوة لة شويَن وكاتى جوَراوجوَر لة سالاَنى دواييدا گرنگی ئةم رێگایه‌ دةردةخات بةوةى كة يةكيَكة لة رێگا ديموكراسي وئاشتيخوازةكان بوَ بةدةستهيَنانى مافي چاره‌نوس ، كة نةتةوة يةكگرتوةكان وريَكخراوة نيودةولَتيةكان بةشدارى كردوة لة ريَكخستنى وچاودێری كردنى ورِاگةياندنى ئةنجامةكانى, بيروكةكانى بيرمةندى فةرةنسي جان جاك روسو (خاوةنى بيروكةى ويستى گشتى وسةروةرى ميللةت ) كاريگةرى زوَري هةبوو لة ناساندنى مييللةت وچینی هةلَبذاردة(النخبة) به‌پرانسیپی مافی چاره‌نووس و ده‌وڵه‌تی نوێ .
هةروها نابراو چةند نمونةيةكى هيَناوة لةوانة: بؤ يةكةم جار لةسالَى 1776 ويلايةتة يةكگرتوةكانى ئةمريكا ئةم مافى وةرگرت دواتريش لة سالَى 1789بة شيَوةيةكى ثيَشكةوتووتر لة بةلَگةنامةى مافى مرؤڤى فةرةنسى دواى ئةمةلة سالآنى 1819-1825 ولاتانى باشوورى ئةمريكا سةربةخؤيى خؤيان رِاگةياند لة داگيركةرى ئيسثانى و پورتوگالى .
ولة كؤتايشدا ناوبراو باسى لة ميللةتى كورد كرد كة هةموو توخمةكانى بون بة دةولةتى تيَداية لةوانة ( دانيشتوان , خاك, سيستةميَكى حوكمرانى فةرمى , سةروةرى) هةر بؤيةش مافى خؤيةتى ريفراندؤم بكات و بريارى چارةنووسى خؤى بدات لة ئايندة ببيتة خاوةن دةولةتى سةربةخؤى خؤى و لة دواى سمينارةكة بة گفتوگۆ و راو سةرنجى ئامادةبووان كؤتايى هات.

 

 

 ________________________________________________________________________________________________

به‌رێزان ( د. محه‌مه‌د عومه‌ر کاکه‌سوور) راگری کۆلێژی ئه‌ده‌بیات و (د.موسا حه‌مه‌د خدر) یاریده‌ده‌ری راگری کۆلێژ له‌گه‌ڵ قوتابیانی قۆناغی یه‌که‌می به‌شی مێژوو کۆبوونه‌وه‌

 

   

به‌مه‌به‌ستی راگۆڕینه‌وه‌و له‌نزیکه‌وه‌ گوێ گرتن له‌راوبۆچوونی قوتابیانی قۆناغی یه‌که‌می به‌شی مێژوو هه‌ردوو به‌رێزان راگر و یاریده‌ده‌ری راگری کۆلێژی ئه‌ده‌بیات کاتژمێر 10:30ی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رێکه‌وتی 28/2/2016 له‌ به‌شی مێژوو له‌گه‌ڵ قوتابیان کۆبوونه‌وه‌، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ندێ رێنمایی و پرۆسه‌ی خوێندن کراو له‌نزیکه‌وه‌ گوێیان له‌ راوسه‌رنج و بۆچوونی قوتابیانیش گرت...

شایانی باشه‌ ئه‌م جۆره‌ یه‌کتر بینین و گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ به‌کارێکی ئیجابی هه‌ڵسه‌نگێندراو هه‌بوونی دیمانه‌و یه‌کتربینی له‌م جۆره‌ به‌ پێویست زانرا تاوه‌کو په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی نێوان قوتابیان و مامۆستایان و ئیداره‌ ببێته‌ بنه‌ما بۆ روونکردنه‌وه‌ی زیاتری رێنماییه‌کان و پێشخستنی زیاتری پرۆسه‌ی خوێندن..

 

 

 ________________________________________________________________________________________________

تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی به‌شی شوێنه‌وار ( ئارام محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) له‌ کۆلێژی ئه‌ده‌بیات به‌ڕێوه‌چوو..

      

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29-2-2016 كاتژمێر (9) ی به‌یانی گفتوگۆی نامه‌ی ماسته‌ری قوتابی (ئارام محمدامین احمد) له‌ به‌شی شوێنه‌وار به‌ ناونیشانی (المسح الاپاری لگرد مامۆستایان فی مدینه‌ اربیل – دراسه‌ میدانیه‌) لێژنه‌ی گفتوگۆ پێكهاتوه‌ له‌م به‌رێزانه‌.
1-د. زین العابدین علی صفر سه‌رۆك
2-د. زیدان رشید برادۆستی ئه‌ندام
3-د. ئاراس اسماعیل خچر ئه‌ندام

4- د. نعمان جمعه‌ ابراهیم ئه‌ندام و سه‌رپرشتیاری یه‌كه‌م 
5- د. جسیكا جیرۆد ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیاری دووه‌م

 

_________________________________________________________________________________________________

 

تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی ( عه‌بدوڵلا جه‌لال حه‌مه‌ نووری) له‌ کۆلێژی ئه‌ده‌بیات به‌ڕێوه‌چوو

    

 

رۆژی 27-2-2016 كاتژمێر (9) ی به‌یانی گفتوگۆی نامه‌ی ماسته‌ر (عبدالله‌ جلال حمه‌ نوری) له‌ به‌شی جوگرافیا به‌ ناونیشانی (جیاوازی شوێنی پێداویست بوون به‌ هه‌وا سازكردن و كاریگه‌ری له‌ به‌ كاربردنی ووزه‌ی كاره‌با له‌ پارێزگای هه‌ولێر لێكۆلینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ ئاو و هه‌وای پراكتیكی ) لێژنه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌م به‌رێزانه‌ی خواره‌وه‌.
1-د. ئازاد جلال شریف سه‌رۆك
2-د. تحسین عبدالرحیم عزیز ئه‌ندام 
3-د.سوران حمه‌امین احمد ئه‌ندام
4-د.سلیمان عبدالله‌ اسماعیل ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار

 

__________________________________________________________________________________

 

کۆڕێکی ئه‌ده‌بی بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ره‌خنه‌یی لیكۆله‌ر ( فازیل شه‌وڕۆ) بۆ ده‌قی شیعری ( مه‌زاری مامزان)

ی ( نه‌وزاد ره‌فعه‌ت) ی شاعیر سازکرا

   

 

کاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رێکه‌وتی 24/2/2016 له‌هۆڵی فه‌رهادی کۆلێژی ئه‌ده‌بیات، کۆڕێکی ئه‌ده‌بی بۆلێکۆله‌ر و شاعیر ( فازیل شه‌وڕۆ)