کۆلێژی ئەدەبیات

به‌شی ڕاگه‌یاندن

 

ئه‌م به‌شه‌ له‌ساڵی 2005دامه‌زراوه‌. ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی به‌شی ڕاگه‌یاندن، په‌روه‌رده‌كردنی كادری ڕۆژنامه‌نووسه‌. ئێستا له‌ كوردستانی ئازاد، ڕۆژنامه‌ و گۆڤاری زۆر ده‌رده‌چن، ئێزگه‌ی رادیۆ و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن زۆر هه‌ن، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌، وه‌ك پێویست و پسپۆرانه‌ ده‌رناچن و به‌ڕێوه‌ناچن، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌م به‌شه‌ی ئێمه‌ نه‌بوو تا كادری پسپۆر په‌روه‌رده‌ بكات.
ئێستا ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ ئاستی گۆڕانكارییه‌كانی سیاسی گۆڕه‌پانی كوردستان نییه‌، ئه‌وه‌ش زیاتر نه‌بوونی كادری پسپۆره‌ له‌م بواره‌. به‌كردنه‌وه‌ی به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئێمه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین، كادر پێبه‌گێنین و ئه‌م بۆشاییه‌ پڕبكه‌ینه‌وه‌ و تابه‌ ڕێگای ئه‌وانیش ڕاگه‌یاندنمان بگاته‌ ئاستی پێویست.