کۆلێژی ئەدەبیات

به‌شی فه‌لسه‌فه‌ له‌ كۆلێژی ئه‌ده‌بیات:

 

به‌شی فه‌لسه‌فه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ نوێیه‌كانی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، كه‌ له‌ساڵی 2007وه‌ به‌ فه‌رمی و له‌سه‌ر داوای ستافی دامه‌زرێنه‌ر، پشتگیری سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ڕێز نێچیروان بارزانی و نووسینی نامه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه‌ بۆ زانكۆی ماڵبۆرن له‌ ئۆستورالیا بۆ بانگهێشتكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی كورد، پشتگیری ئه‌نجومه‌نی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات و به‌ فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، ئه‌م به‌شه‌ دامه‌زراوه‌.
سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵا مۆڵه‌تی دراوه‌تێ‌ بۆ دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی كارگێڕی و وانه‌بێژی، به‌ده‌ستهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خوێندن و دانانی به‌رنامه‌ی هه‌ر چوارساڵی خوێندن و دروستكردنی كتێبخانه‌یه‌كی پێویست، پاشان مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌ تاكو له‌ ساڵی ئه‌كادیمیی 2008-2009 ده‌ست به‌خوێندنی ساڵانی به‌كالۆریۆس بكات. هاوكات لیژنه‌ی زانستیی به‌ش چه‌ندجارێ‌ به‌ نووسراوی فه‌رمی داوای كردووه‌ خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) بكاته‌وه‌ و ئه‌و داوایانه‌ هێشتا له‌ بواری گفتوگۆ و جێبه‌جێكردندان. به‌شه‌كه‌ بۆخۆی داوای ته‌نیا 25قوتابی كردووه‌ بۆ ساڵی یه‌كه‌می به‌كالۆریۆس و هۆڵێكی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵا یه‌ك ژووری مامۆستایان و سه‌رۆكبه‌ش و ئۆفیسێكی بچووكی فه‌رمانبه‌ر و توێژه‌ره‌كان كه‌ له‌ حاڵی حازردا 4مامۆستا، 3مامۆستای میوان و 2 یاریده‌ده‌ری توێژه‌ر تیایدا كار ده‌كه‌ن..