کۆلێژی ئەدەبیات

به‌شی شوێنه‌وار

 

یه‌كه‌م : په‌یام و روانگه‌ی به‌ش
په‌یامی به‌شه‌كه‌مان بریتیه‌ له‌ پێدانی بڕوانامه‌ی به‌كالوریوس له‌ به‌اری شوێنه‌وار ناسی (كۆن و ئیسلامی) دا ، مه‌به‌ست ئاماده‌كردنی كادیری بسپور له‌ رووی ئه‌كادیمیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی شوێنه‌واره‌كانی ووڵاته‌كه‌مان بكه‌ن. وبلاوكردنی هۆشیاری شوێنه‌واری له‌ناو كومه‌ڵگای كوردیدا . و ده‌رخستنی شارستانیه‌ت ومێژوو كوردستان كه‌ زوور به‌ی هێشتا به‌ شاراوه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌ر بارودوخی سیاسی ووڵاته‌كه‌مان وهه‌وڵدانی ریژێمی به‌عسی عیراق بو شاردنه‌وه‌ و گورینی راستییه‌ شارستانییه‌كان .

دووه‌م :-بابه‌ت ویه‌كه‌كانیان

ژ ناوی بابه‌ت یه‌كه‌
1 مێژووی وولاتی دوو روبار(میسوبوتامیا) 3
2 هونه‌ره‌ كونه‌كان 2
3 هونه‌ری ئیسلامی 2
4 مێژووی كونی كوردستان 2
5 سه‌ردومی پێغه‌مبه‌ر وخوله‌فای راشیدین 2
6 رێبازی لێكولینه‌وه‌ 2
7 ده‌قی شوێنه‌واری به‌ زمانی ئینگلیزی 2
8 كوردولوجی 2
9 كومپیوته‌ر 2
10 گفتوگوی زانستی 4


سێ یه‌م : پێناسه‌ی بابه‌ته‌كان.
1- مێژووی كۆنه‌ ووڵاتی دوو روبار :-
ئه‌م وانه‌یه‌ قوتابی ئاشنا ده‌كات به‌ میژووی عیراقی كۆن و هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌ له‌ وولاتی دوو روبار (میزوبوتامیا) دا رویداون و ناسینی سه‌رده‌مه‌كانی مێژووی ئه‌م وولاته‌ هه‌ر له‌ چاخه‌كانی پێش مێژوو و چاخه‌كانی مێژوویی كه‌ به‌پێی سه‌رده‌مه‌ سیاسی و شارستانی دابه‌ش كراون.

2- مێژووی كۆنی كوردستان :-
ئه‌م وانه‌یه‌ زانیاری تێر وته‌سه‌ل ده‌به‌خشێته‌ قوتابی ده‌رباره‌ی جوگرافیای مێژوویی كوردتان و و هه‌موو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی كه‌ له‌ دێرینه‌وه‌ له‌ كوردستان ده‌ركه‌وتوون وده‌سته‌لاتیان گێراوه‌ ، وهه‌روه‌ها ده‌رخستنی لایه‌نه‌ جوراوجوره‌كانی ژیانیان وه‌كو لایه‌نی(سیاسی، كومه‌ڵایه‌تی ، ئاینی ، له‌شكه‌ری، شارستانی،پاشماوه‌كانیان).
3- هونه‌ره‌ كۆنه‌كان :-
مه‌به‌ست له‌م وانه‌یه‌ فێربوونی قوتابیه‌ به‌ جور وستایلی هونه‌ری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك وسه‌رده‌مێكه‌ له‌ میزوبوتامیا به‌هه‌موو جوره‌كانیه‌وه‌ هونه‌ری نه‌حت وجوره‌كانی وگلێنه‌ و وێنه‌ و مۆر وهتد . هه‌ر له‌ یه‌كه‌م ئامێر مروڤ دروستی كردووه‌ و چونیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی دروست كردن و مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی.
4- هونه‌ری ئیسلامی:-
هوی دانانی ئه‌م وانه‌یه‌ ناسینی قوتابیانه‌ بو هونه‌ری ئیسلامی وجوره‌كانی (بیناسازی ، خزف ، زخرفه‌ وجوره‌كانی ،وێنه‌ ، كانزا ،چنین ، هتد ) وفێربوون بو ئه‌وه‌ی چۆن شیكردنه‌وه‌ بو هه‌ر جورێك له‌ جوره‌كانی هونه‌ری ئیسلامی بكه‌ن .
5- سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر وخوله‌فای راشیدین:-
ئه‌م وانه‌یه‌ باس له‌ هاتنی ئیسلام وچونیه‌تی بلاوكردنه‌وه‌ی ده‌عوه‌ له‌سه‌رده‌می بێغه‌مبه‌ر دا (ص) و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌ كورد هه‌یبووه‌ له‌گه‌ل بێغه‌مبه‌ر دا . وهه‌روه‌ها فراوانبوونی ئاینی ئیسلام وده‌ستپێكردنی فتوحات له‌سه‌ر ده‌ی خوله‌فای راشیدین .
6- رێبازی لێكولینه‌وه‌ :-
مه‌به‌ست له‌ بونی ئه‌م وانه‌یه‌ فێركردنی قوتابیانه‌ به‌ چوونیه‌تی لێكولینه‌وه‌ له‌ بابه‌تێكی شوێنه‌واری و چونیه‌تی نووسینی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ شێوه‌ی راپورت یان توێژینه‌وه‌ ، له‌سه‌ر رێبارێكی نوسینی ئه‌كادیمی بو خوێندن و وه‌رگێانی ده‌قه‌ بزمارییه‌كان و تحیقیقی ده‌ست نوسه‌كان و هه‌روه‌ها بابه‌ته‌ شارستانییه‌كان.
7- ده‌قی شوێنه‌واری به‌ زمانی ئینگلیزی:-
ئه‌م وانه‌یه‌ بو فێبونی قوتابی به‌ گرنكترین زاراوه‌كانی شوێنه‌واری به‌ زمانی ئینگلیزی وچونیه‌تی خوێندن ونووسین .
8-كوردولوجی :-
مه‌به‌ست له‌ بوونی ئه‌م وانه‌یه‌ ئاشنا بوونی قوتابی یه‌ به‌ ئه‌و هه‌موو توێژینانه‌ی كه‌ له‌ باری كورده‌وه‌ كراون وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ روی (زمان و كه‌لتور وئه‌ده‌ب و هونه‌ر وژیانی كومه‌لایه‌تی هتد ) له‌ لایه‌ن روژهه‌لاتناسانه‌وه‌ وهه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن زانایانی كورده‌وه‌ .
9- كومبیوته‌ر : فێربونی كومبیوته‌ر وپروگرامه‌ گرنگه‌كانی كه‌ له‌ ژیانی روژانه‌ پێویستی پێ ده‌بێت وه‌كو قوتابییه‌ك (وورد ، ئه‌كسل ، پاور پوینت ، هتد) .
10- گفتوگوی زانستی:-
ئه‌م وانه‌یه‌ بو كرانه‌وه‌ی مێشكی قوتابی یه‌ وئاشنا بوون به‌ ژیانی زانكۆ و چونیه‌تی مامه‌له‌ كردن له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ری و راهێنان له‌سه‌ر گفتوگوكردن له‌گه‌ل ماموستا وقوتابیانی تر ده‌رباره‌ی هه‌ر بابه‌تێَك ، هه‌روه‌ها رێگا دانه‌ به‌ قوتابی بۆ ده‌ربرینی ئه‌و بیرانه‌ی له‌ له‌ مێشكیدا هه‌ن.