کۆلێژی ئەدەبیات

به‌شی مێژوو

 

 

1-په‌یامی به‌شی مێژوو
أ-ئاشناكردنی قوتابیانه‌ به‌ چۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ گۆرانكاری و رووداوه‌ مێژووییه‌كان به‌دیدێكی عه‌قلیانه‌ و ره‌خنه‌ییانه‌ به‌ دوا داچوونیان بۆ بكات ،بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رابردووی خۆی بگات و سودی لێوه‌رگیرێت بۆ ئێستا و داهاتوو .
ب-پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی شاره‌زاو ته‌ندروست بۆ ئه‌وه‌ی راستگۆیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌ مێژووییه‌كان دا بكات.
ج-پێگه‌یاندنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كادیر و توێژه‌ر له‌رێگه‌ی توێژینه‌وه‌ و لێكۆلینه‌وه‌كانیان دیراسه‌ی به‌رده‌وامی قۆناغه‌كانی مێژوو بكه‌ن .
د-په‌روه‌رده‌ كردنی نه‌وه‌یه‌كی نیشتیمان په‌روه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لتوور و مێژووی وڵاته‌كه‌ی خۆیان خۆش بووین، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ مێژووی كورد و كوردستان .
ه-پسپۆریه‌تی له‌ قۆناغی به‌كالۆریۆس له‌ دوای قۆناغی دووه‌م ده‌س پێ ده‌كات ،دوای ئه‌وه‌ش كادیرو توێژه‌ری پسپۆر له‌ بوراه‌ جیاكانی مێژوو بێته‌ كایه‌وه‌ و له‌رێگه‌ی به‌دوا داچوونه‌كانیان خزمه‌تی زۆر به‌ شارستانیه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

2-جگه‌ له‌و بابه‌ته‌ سه‌ره‌كیانه‌ی كه‌ ئاماژه‌یان پێكراوه‌ ،چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش له‌ قۆناغی یه‌كه‌م دا زیاتر كراون كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ پسپۆریه‌تی به‌شی ناوبراوه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌ش:
أ-ده‌روازه‌ بۆ مێژووی ئه‌ورپای كۆن:له‌و بابه‌ته‌دا زیاتر جه‌خت ده‌كرێته‌وه‌ له‌سه‌ر مێژووی یۆنان و رۆمان ،له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی شارستانیه‌تی پێشكه‌وتووی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ هه‌روه‌ها وه‌كو دوو كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌كی شارستانیه‌تی رۆژئاوا كه‌ رۆڵی زۆریان بینیووه‌ له‌به‌ره‌و پێش بردنی ژیانی كۆمه‌ڵگاكان ،هه‌ر بۆیه‌ لێره‌دا خوێندنی ئه‌و بابه‌ته‌ سوودو سودو بایه‌خی زۆری هه‌یه‌ بۆ پسپۆریه‌تی له‌ بواری مێژوو به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ مێژووی پێش زایین .
ب-سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر :به‌یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی مێژووی ئیسلام داده‌نرێت به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ مێژووی سه‌ره‌تای ئیسلام ، له‌م بابه‌ته‌دا زیاتر جه‌خت ده‌كرێته‌وه‌ له‌سه‌ر بنیات نان و چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلام ، ئه‌وه‌شیان به‌ر چاو روونیه‌كی باشه‌ بۆ قۆناغ و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی مێژووی ئیسلام.
ج-عێراق و ئێرانی كۆن : وه‌ك دوو ولاتی گرنگ بایه‌خیان پێ ده‌درێت ،له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی مێژووی سیاسی و شارستانیه‌تی عێراق و ئیرانی كۆن هه‌ر له‌ چاخه‌كانی پێش مێژوو تا سه‌رده‌می مێژوو(داهێنانی نووسین) ،ئه‌وه‌شیان به‌ مێژوویه‌كی گرنگ و پر بایه‌خ داده‌نرێت ، به‌تایبه‌تی وه‌كو ده‌روازه‌یه‌ك بۆ مێژووی رۆژهه‌ڵاتی كۆن.
د-كوردستانی كۆن: له‌م بابه‌ته‌شدا تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ مێژووی كوردستانی كۆن ، وه‌ك ناوچه‌یه‌ك مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنی شارستانیه‌ت بووه‌ ، دیاره‌ ئه‌وه‌ش سوودو بایه‌خی زۆری هه‌یه‌ بۆ كورد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی له‌ دیارترین شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كان و ئه‌و هۆز و وڵاتانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ژیاون .
ه-رێبازی لێكۆلینه‌وه‌ : به‌یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌ هه‌ره‌ گرنگ و دیاره‌كان له‌ بواری مێژوو داده‌نرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ قوتابیان راده‌هێنرێن چۆن مامه‌ڵه‌ له‌كه‌ڵ رووداوزه‌ مێژووییه‌كان دا بكه‌ن ، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌رجانه‌ش دیاری ده‌كرێن كه‌ له‌ توێژه‌ر و مێژوونوسی سه‌ركه‌وتوو دا هه‌یه‌،سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش قوتابیان ڕاده‌هێنێ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی نووسینی لێكۆلینه‌وه‌ وتوێژینه‌وه‌ له‌ بواری مێژوودا.
* له‌دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ش ڕه‌چاوی چه‌ند خالێك كراوه‌:
1-په‌یوه‌ندیه‌كی توندو تۆلیان به‌ په‌یامی به‌شی مێژوو هه‌یه‌.
2-ره‌چاوی قۆناغ به‌ندی كراوه‌ له‌بواری مێژوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بواری مێژووی زیاتر دابه‌ش ده‌بێ بۆ سه‌ر سێ قۆناغی جیا كۆن و ناوه‌راست و نوێ له‌خۆ ده‌گرێت ، لێره‌دا ده‌بێ ئه‌و بابه‌تانه‌ بخرێنه‌ به‌رنامه‌ی زانستی قۆناغی یه‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ وه‌كو سه‌ره‌تا وان بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی شاره‌زایی لێیانه‌وه‌ هه‌بێ ئینجا بچێ بۆ قۆناغه‌كانی دیكه‌ .
3-ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ قۆناغی یه‌كه‌م دا دانراون له‌پاڵ چورا بابه‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ گشتیان وه‌كو سه‌ره‌تا و ده‌روازه‌ وان بۆ قۆناغه‌كانی دیكه‌ی به‌ش .
4-ره‌چاوی یه‌كه‌ی بابه‌ته‌كان كراوه‌ ، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی گرنگی و درێژی ماوه‌ی بابه‌ته‌كه‌ دابه‌ش كراون .

پ.د.ارسن موسی رشید
سه‌رۆكی به‌شی مێژوو
23/2/2011 

بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی مێژوو
بابه‌ت / عیراق و ئێرانی كۆن /ناوه‌رۆكی زانستیه‌كه‌ 
كورته‌ی بابه‌ته‌كه‌ مێژووی هه‌ردوو شارستانیه‌تی عێراق وئێران هه‌ر له‌ چاخه‌كانی پێش مێژوو تاسه‌رده‌می مێژووی نزیكه‌ی (3500_2800پ.ز) واتا سه‌رده‌می شارستانیه‌تی و داهێنانی نوسین و دروست بونی سیسته‌م و بنه‌ ماكانی ده‌وله‌ت وه‌ك بنه‌ماله‌كانی سۆمه‌ری و هاتنی سه‌رجۆنی ئه‌كه‌دی و دواتر حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌ كانی تر ده‌خرێنه‌ روو ,مێژووی ئێرانی كۆن سیاسه‌تی هۆزه‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ سكیسسیه‌كان ، میدیه‌كان ، ئه‌خمینیه‌كان ،فه‌رسیه‌كان و تا ساسانیه‌كان روون ده‌كرێنه‌وه‌ .
بابه‌ت/مێژووی كوردستانی كۆن/ناوه‌رۆكه‌ زانستیه‌كه‌
بابه‌تی كوردستانی كۆن ئاماژه‌به‌ چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ ده‌كات كه‌ به‌شێكیان تایبه‌ته‌ به‌ كوردستان به‌شێكی تریان تایبه‌ته‌ به‌و هوزانه‌ی كه‌له‌ كوردستان ژیاون هه‌روه‌ها به‌شێك تایبه‌ته‌ به‌ ناوچه‌ شوێه‌واره‌كانه‌وه‌.
بابه‌ت / سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(ص) و راشیدی / ناوه‌رۆكه‌ زانستیه‌كه‌ 
بریتیه‌ له‌ ناساندنی ئه‌و ماوه‌ مێژوویه‌ كه‌ به‌ خالیكی وه‌چه‌رخان داده‌نریت له‌ مێژووی ناوچه‌كه‌ و جیهانیشدا ، خویندنی مێّژووی ئیسلام ئاوینه‌یه‌كه‌ بۆ به‌ دیارخستنی رۆلی په‌یامی ئیسلام كه‌ خۆی له‌ سه‌ربرده‌ی پێغمبه‌ر(ص) و هاولانی ده‌نوینی .
بابه‌ت / مێژووی یۆنان و رۆمان / ناوه‌رۆكه‌ زانستیه‌كه‌ی 
میژووی یۆنان و رۆمان كه‌ باس له‌ دروست بوونی شارستانیه‌تی مرۆفایه‌تی ئه‌و دوو ولاته‌ ده‌كات . باس له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌رهه‌لدان و دارمانتی یه‌ ك له‌ دوای یه‌كی شارستانیه‌ته‌ ده‌وله‌مه‌نده‌كانی پیش زاینی له‌ناه‌ ئه‌و دوو ولاته‌ ده‌كه‌ن جگه‌ له‌ هه‌لكه‌یوتی جوگرافیلیی ده‌كه‌ن
بابه‌ت / كوردۆلۆژی / ناوه‌رۆكه‌ زانستیه‌كه‌/
لیكۆلینه‌وه‌ له‌ باره‌ی كورده‌وه‌ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ مه‌به‌ست له‌و هه‌موو زانست و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌ باره‌ی كورده‌وه‌ هه‌یه‌ بخریته‌ روو بۆ ناساندنی قوتابی به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی له‌ رووی ره‌گه‌ز ، میژوو ، زمان ، ئه‌ده‌ب، فۆلكلۆر، زاره‌كان، شیعر، په‌خشان .... هتد بۆ په‌یداكردنی زانیاری گشتی له‌ لایه‌ك و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌تی له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ . 
بابه‌ت / گفتوگۆی زانستی / ناوه‌رۆكی زانستیه‌ كه‌ی 
ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ خویندنی ئه‌م بابه‌ته‌ راهینانی قوتابیانه‌ له‌ سه‌ر پیشكه‌شكردن و گفتوگۆكردن له‌ سه‌ر بابه‌ته‌ میژوویه‌كان