کۆلێژی ئەدەبیات

به‌شی كۆمه‌ڵناسی

 

یه‌كه‌م: په‌یام وروانگه‌ی به‌ش
به‌شه‌كه‌مان هه‌وڵده‌دات بۆ پێگه‌یاندن وئاماده‌كردنی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌زا بۆ شیكردنه‌وه‌ی یارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی، تاكو بتوانێت له‌رێگه‌ی ئه‌نجام دانی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌نجه‌ بخاته‌ سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا وه‌ ڕێنمایی پێشكه‌ش به‌ داموده‌زگاكان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنیان . به‌مه‌ش توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن له‌ دانانی پلانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت وكه‌رتی تایبه‌ت.
دووه‌م: پرۆگرامه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م وله‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانیان
بابه‌ته‌كان یه‌كه‌
چه‌مكه‌كان 2
سیمینار 2
ده‌روازه‌ی كۆمه‌ڵناسی 3
ده‌روازه‌ی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی 2
ده‌روازه‌ی مرۆڤناسی 2
ده‌روازه‌ی ده‌روونناسی 2
كوردۆلۆژی 2
ئینگلیزی 2
كۆمپیۆته‌ر 3

سێیه‌م: پێناسه‌ی بابه‌ته‌كان
1ـ چه‌مكه‌كانی كۆمه‌ڵناسی: 
ئه‌م بابه‌ته‌ كۆمه‌لێك چه‌مكی تایبه‌ت به‌ بواره‌كانی كۆمه‌ڵناسی ده‌خاته‌ روو بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی پێیان ئاشنا بێت. وه‌كو ئاشكرایه‌ هه‌ر زانستێك چه‌مكی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ ومه‌رجێكن له‌ مه‌رجه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر زانستێك. له‌م روانگه‌یه‌وه‌ چه‌مكه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌رجی بوونی كۆمه‌ڵناسین.

2ـ سیمینار:
فێركردنی قوتابیه‌ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ و گفتوگۆو نوسین و پێشكه‌شكردنی بابه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی زانستی.
3ـ ده‌روازه‌ی كۆمه‌ڵناسی:
له‌ ده‌روازه‌ی كۆمه‌ڵناسی قوتابی ئاشنا ده‌بێت به‌ سه‌رهه‌لدانی كۆمه‌ڵناسی و مێژووی په‌ره‌سه‌ندنی و په‌یوه‌ندی به‌زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تره‌وه‌. جێگه‌ی ئه‌م زانسته‌ له‌نێو زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ، هه‌روه‌ها ئاشنابوونی قوتابی به‌ جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان و چۆنیه‌تی ناسینه‌وه‌ و ده‌ستنیشانكردنی قۆناغی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ، ئاشنابوونی قوتابی به‌ دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناسینی ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ یه‌كتره‌وه‌ و ناسینی زانایانی كۆمه‌ڵناسی و ڕۆلیان له‌ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵناسی كۆمه‌ڵناسی .
4ـ ده‌روزاه‌ی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی:
ئاشناكردنی قوتابییه‌ به‌ خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك پیشه‌یه‌كی پسپۆری له‌رێگای پێناسه‌كردن وبواره‌كانی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌لایه‌تی. هه‌روه‌ها فێری ئه‌و نه‌ریتانه‌ ده‌بێت كه‌ وه‌ك كاری پیشه‌یی پیویسته‌ له‌ داهاتوودا سوودیان لی وه‌رده‌گرێت.
5ـ ده‌روزاه‌ی ده‌روونناسی:
ئامانجی ده‌روون زانی به‌خشینی سووده‌ به‌ تاك له‌ زۆر لایه‌نی ژیانه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ هۆی گرنگی بابه‌ته‌كانی كه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه‌ به‌ ژیانمانه‌وه‌. جیا له‌وه‌ش ده‌روون زانی گشتی یه‌كێك له‌و بابه‌ته‌ سه‌ره‌كیانه‌ی هاوكاری تاك ده‌كات له‌ داهاتوو دا بۆ چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن له‌ هه‌ست و پالنه‌ر و هه‌لچوون و هزر و ئاراسته‌ی خۆی ئه‌وانی دی، هه‌موو ئه‌مانه‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ چۆنیه‌تی هاوكاریكردنی به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستن و به‌سه‌ربردنی ژیانیكی ته‌ندروست و دوو له‌ كێشه‌ و گرفتی سایكۆلۆژی. هه‌روه‌ك چۆن گرنگی ده‌ده‌ات به‌ تۆیژینه‌وه‌ی رێسا و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ڕه‌فتاری مرۆڤایه‌تی، هه‌وڵده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی بنه‌ما سایكۆلۆژیه‌كان بۆ ڕه‌فتاری مرۆڤایه‌تی به‌ شێوه‌یه‌ك بتوانرێ‌ پراكتیزه‌ بكرێت له‌ هه‌موو شۆێنێك دوور له‌ تایبه‌تمه‌ندی و حاله‌ته‌ تاكایه‌تیه‌كان.
6ـ كوردۆلۆژی:
ئه‌م بابه‌ته‌ بۆیه‌ خراوه‌ته‌ پڕۆگرامه‌وه‌ تاوه‌كو قوتابی تێبگات بزانێت/ئاگاداربێت/فێربێت كه‌وا :
یه‌كه‌م : ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ولی فێركردنی قوتابیان و ئاشناكردنی به‌ كولتووری كوردی ده‌دات .
دووه‌م : ئاشناكردنی قوتابیان و زانیاری وه‌رگرتنه‌ له‌ مێژوو و ژیانی سیاسی و ناوچه‌ی جوگرافی كوردستان .
سێیه‌م : فێركردنی قوتابیان به‌ بنه‌ماكان و رێزمانی زمانی كوردی،چونكه‌ زمان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ . 
7ـ ئینگلیزی:
ئاشنا كردنی قوتابیانه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی، تاكو قوتابی بتوانێت قسه‌ بكات وتێبگات له‌ بنه‌ماكانی زمانی ئینگلیزی وه‌كو رێزمان وووشه‌ی نوێ وخوێندنه‌وه‌ وتێگه‌یشتن وقسه‌ كردن به‌ زمانی ئینگیزی.
8ـ كۆمپیوته‌ر:
فێركردن وشاره‌زا بوونی قوتابیانه‌ به‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمپێته‌ر وچۆنیه‌تی به‌كاربردنی وراهێنانی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر بۆ كاری توێژینه‌وه‌ی زانستی.
9- ده‌روازه‌ی مرۆڤناسی:
مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌ ئاشناكردنی قوتابیانه‌ به‌ 
أ‌- مرۆڤناسی سروشتی
ب‌- مرۆڤناسی كولتووری
ت‌- ئیپنۆگرافیا