کۆلێژی ئەدەبیات

خوێندنی باڵا

 

هۆبەی خوێندنی باڵا یەك لەچالاكترین هۆبەكانی كۆلێژی ئەدەبیاتە. ئەم هۆبەیە هەر لەسەرەتای كردنەوەی كۆلێژەكەوە بوونی هەبووە. ئەرك وكاری ئەم هۆبەیە؛ سەرپەرشتیكردنی كارگێڕی و تەكنیكی یە لەسەر سەرجەمی ئەو كاروبارانەی پەیوەستن بە خوێندنی پاش بەكالۆریۆس واتە:خوێندنی باڵا (دكتۆرا، ماستەر) كاروباری قوتابیانی خوێندنی باڵا و پرۆگرامەكانی خوێندن و بڕوانامەی بەنمرە وبڕوانامەی هەڵواسین ودەركردنی تێچوونەكانی یەكەم ودووەمی نامەی ماستەر ودكتۆرا، سەرباری چەندین كاری تر پەیوەست بەكاروباری قوتابیانی خوێندنی باڵا.
ئەم هۆبەیە لەوەتەی دامەزراوە تا ئێستا چەندین مامۆستا بەپلەی زانستی جیاجیا بەرپرسیاری ئەم هۆبەیان گرتۆتە ئەستۆ. (پ.د.موحسین محەمەد حسین) لە(بەشی مێژوو) و دوای ئەوە هەر یەك لە (پ.ی.د.عەبدولەتیف محەمەد حەسەن) لە(بەشی عەرەبی) و (د.جەمشید حیدری) و (پ.ی.د.عەزیز گەردی) لە(بەشی كوردی) و (پ.د.حوسامەدین عەلی نەقشبەندی) و(پ.د. ئەرسەن موسا ڕەشید) لە(بەشی مێژوو) و(پ.ی.د. تاهر حەسۆ میر زێباری) لە(بەشی كۆمەڵناسی) بەرپرسیاریەتی ئەم هۆبەیان گرتۆتە ئەستۆ. ئێستاش (پ.د. خەلیل ئیسماعیل محەمەد) لە(بەشی جوگرافیا)ی، كۆلێژەكەمان بەرپرسی خوێندنی باڵای كۆلێژی ئەدەبیاتە. هەروەها لەپاڵ ئەم مامۆستا بەڕێزانەدا چەندان فەرمانبەر و یاریدەدەری توێژەر و كارمەندی ماندونەناس كاریان كردووە وحاڵی حازر دوو كارمەندی ماندونەناس: (پەیمان دڵشاد تۆفیق و هیبە جەودەت حەیدەر) لێبڕوانە خزمەتی تێدا دەكەن.