تەندروستی و سەلامەتی

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین له‌ 2\5\2012 دامه‌زرا پاش ئه‌وه‌ى كه‌ پێشتر به‌شێوه‌ى لێژنه‌یه‌كى بالا بوو, وه‌ مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ دابین كردنى كه‌شێكى ئارام و ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت بۆ گشت كارمه‌ندو قوتابى و میوانان ,له‌گه‌ڵیشیا پاراستى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانه‌.
وه‌راسپارده‌ى به‌رزترین ده‌سه‌لاتدارانى زانكۆ هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ به‌كارهێنانى هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كى ده‌ستكه‌وتوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌و دابین كردن و پشتیوانى كردن بۆ به‌دى هێنانى به‌رزترین ئاستى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له‌گشت ده‌زگاكانى زانكۆدا.

له‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانى سمینارات و كۆرو ورك شۆپ به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى كردنى به‌شێكى زۆر له‌ كارمه‌ندان و مامۆستایان و قووتابیانى زانكۆ به‌مه‌به‌ستى كه‌م كردنه‌وه‌و نه‌هێشتنى تووش بوون به‌ برینداربوون و نه‌خۆشى, هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى خولى راهێنان بۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان وه‌كو خولى سه‌لامه‌تى تاقیگه‌ , خولى فریاگوزارى سه‌ره‌تاى و خولى به‌رگرى شارستانى .....هتد, له‌هه‌مان كاتدا گرنگیه‌كى زۆر ده‌دات به‌ شۆینى نیشته‌جێ بوونى قووتابیان واته‌ به‌شه‌ ناوه‌خۆییه‌كان به‌مه‌به‌ستى دابین كردنى شۆێنێكى حه‌وانه‌وه‌ى ئارام و ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت به‌ چه‌سپاندنى رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى وه‌ بوونى پێداویستى تایبه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاره‌ساتى نه‌خوازراو, وه‌ لێژنه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ به‌به‌رده‌وامى سه‌ردانى ئه‌م به‌شانه‌ ده‌كات و راپۆرتى خۆى به‌رز ده‌كاته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكى زانكۆ كه‌ پاشان وێنه‌یه‌ك ده‌نێردرێت بۆ كاروبارى قووتابیان تاوه‌كو به‌دواداچوون بكرێت له‌ كاتى بوونى كه‌مووكورى وه‌یان كێشه‌یه‌كى تایبه‌تى.

وه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێش چوونى پرۆگرامى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى له‌ زانكۆ دا ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ چاودێرى چالاكیه‌كانى لێژنه‌ى كۆلێژه‌كان ده‌كات و هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێت به‌هیواى كه‌مكردنه‌وه‌ى هۆكارى برینداربوون و نه‌خۆشى بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆى وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى هۆكارى له‌ناوچوونى گشت تایبه‌تمه‌ندیه‌كان . وه‌ هه‌وڵدان بۆ به‌دى هێنانى ئامانجى ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ وه‌ سه‌ركه‌وتنى ئه‌م هه‌ولانه‌ ده‌توانریت بێته‌دى به‌هاندانى كه‌لتورێكى به‌رزى پێوانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ هاوكاریكردنێكى نایاب وه‌كارامه‌ى په‌یوه‌ندى كه‌ بتوانێت هانده‌ر بێت و ده‌رى بخات كه‌ تێگه‌شتنى ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌رپرسیاریه‌تى به‌رێوه‌بردنه‌كه‌ نیه‌ به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه‌ قووتابیان و كارمه‌ندانیش به‌رپرسیاریه‌تی یاساییان له‌سه‌ره‌