کۆلێژی زمان

 

ڕاگری كۆلێژی زمان پ.ى.د. عاطف عبدالله فه‌رهادى    

كۆلێژى زمان یه‌كێكه‌ له‌ كۆلێژه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین كه‌ له‌ ساڵى 2005 دامه‌زراوه‌، Untitledئه‌م كۆلێژه‌ توانیویه‌تى په‌یوه‌ندیكى قووڵ له‌ رێگاى زمانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ولاَتان دروست بكات، كه‌ ئه‌مه‌شده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى رۆشنبیرى و كلتورى و سیاسى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و وڵاتانه‌دا

كۆلێژى زمان له‌م به‌شانه‌ پێك هاتووه‌ (كوردى، عه‌ره‌بى، ئینگلیزى، فارسى، فه‌ره‌نسى، توركى، ئه‌لمانى) هه‌روه‌ها ژماره‌ى مامۆستاكانى بریتى یه‌ له‌ (112) و ژماره‌ى قوتابیانى بریتى یه‌ له‌ 1635

هه‌وڵ و كۆششمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانین له‌ سالاَنى داهاتوودا به‌شى زمانى ئيسبانى و زمانه‌ زیندووه‌كانى ترى جیهان بكه‌ینه‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش بۆ دروست كردنى كادیرى پێشكه‌وتوو، كه‌ له‌ دوو بواردا خزمه‌ت ده‌كه‌ن: یه‌كێكیان بوارى په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌ كه‌ وه‌كو ماموَستا له‌ كۆلێژو خوێندنگاكانخزمه‌ت ده‌كه‌ن . بوارى دووه‌میان كارى وه‌رگێرانه‌

خۆشبەختانە ئەمساڵ(2014) توانیمان بە پاڵپشتى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەددین و وەزارەتى خوێندنى باڵا (سەنتەرى وەرگێران )بکەینەوە بۆ گشت زمانە زیندوەکانى جیهان کە ئەم سەنتەرە سودى دەبێت بۆ خزمەت کردنى کۆمەڵگا بەشێوەیەکى گشتى و بۆ سەرجەم داموو دەزگا میریەکانى حوکومەت لەبوارى وەرگێران

به‌و هیوایه‌ین كۆلێژه‌كه‌مان به‌ هه‌ماهه‌نگى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ خزمه‌تێكى باش پێشكه‌شى هه‌رێمه‌كه‌مان بكات، له‌ داهاتوویه‌كى نزیكیشدا  به‌ پاڵپیشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ هه‌موو به‌شه‌كانى ترى زمان بكه‌ینه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ داین بۆ دابینكردنى چه‌ند تاقیگه‌یه‌كى ده‌نگ له‌ بوارى زمان و دروستكردنى كتێبخانه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى له‌گه‌ڵ ڤیدیۆ كۆنفرانس، كه‌وا قوتابى و مامۆستایان بتوانن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ماموَستا و قوتابى هه‌موو زانكۆكانى ترى جیهاندا بكه‌ن بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستی و رۆشنبیرییان 

 

 

پەیامی بەرێز (م.طلعت طاهر) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی زمان

زمان بەخششێکی خواییە کە بە مرۆڤی بەخشیوە بۆ پێکەوە ژیان و گەیاندنی زانست و زانیاری و دیدی 1472036_810090045706401_423103839213497224_nقسەکەر بۆ گوێگر و دەورووبەری، ھەر کۆمەڵگاو نەتەوەیەک زمانێکی تایبەت بەخۆی ھەیە، کە پارێزگاری لە
بوونی ئەو نەتەوەیە دەکات. بەپێی ھەندێ سەرچاوەی باوەڕپَکراو ژمارەی زمانانی زیندوی جیھانی ئەمڕۆ نزیکەی (٦٩١٢)زمان لە جیھاندا ھەیە و بەکاردێت، بەڵام گرنگترین و باوترین زمان لە جیھان بە پلەی یەکەم زمانی ئینگلیزی دێت و نزیکەی (٤١٠ ملیۆن) کەس قسەی پێدەکەن و دواتر زمانی فەرەنسی و ئیسپانی و ئەلمانی و عەرەبی و ...ھتد. دێت. کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین ئەو کۆلێژەیە سەرباری بەشی زمانی کوردی - کە کۆنترین بەشی زانستی ئەم کۆلێژەیەیە - زۆربەی ئەم زمانە گرنگ و باو بڵاوانە لەخۆ دەگرێ کە ئەمڕۆ لە گشت کون و کەلێنێکی گۆی زەوی زۆر یان کەم لە ئاخاوتنی ڕۆژانەدا بەکاردەھێنرێن
.

بە گرنگ زانینی ئەم زمانانە و بۆ ئەوەی لەو پێشکەوتنە بەرچاو و خێرایانەی جیھان گەلی کوردیش دانەبڕێ، سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین وەک ھەست کردن بە بەرپرسیارەتی و ئەرکی زانستی خۆی ساڵی خوێندنی(٢٠٠٤ - ٢٠٠٥) ھەڵسا بە جیاکردنەوەی بەشە زانستییەکانی (زمانی کوردی، زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی و زمانی فارسی) لە کۆلێژی ئاداب و کۆکردنەوەی ئەم بەشانە لە کۆلێژێکی سەربەخۆ لەژێر ناوی کۆلێژی زمان (College of Languages) بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدان بەشی نوێ لەم کۆلێژە بکرێتەوە، بۆ ئاشناکردن و شارەزا پەیداکردن و فێربوونی نەوەی کورد بەم زمانانە و لە ڕێگای ئەم زمانانەش نەتەوەی کورد و مێژووی پڕ لەسەروەری ئەم گەلە بە گشت نەتەوەکانی دیکەی جیھان بگەیەنین.

لە ساڵی خوێندنی ٢٠١١-٢٠١٢ بەشی ئەڵمانی لە کۆلێژەکەمان کرایەوەو بە کردنەوەی ئەم بەشە کۆلێژی زمان ژمارەی بەشەکانی گەیشتە (٧) بەش. ھیوادارین قوتابیانی ئازیز و نەوەی دواڕۆژی گەلەکەمان سوود لەم زمانانە وەربگرن و بەشێوەیەکی زانستی ئەم زمانانە فێرببن و ببنە مۆمێکی ڕۆشن لە ڕاستە شەقامی پێشکەوتن و زانست.