کولیژی کشتوکال

agrcampus

 

 

کۆلێژی کشتوکاڵ / زانکۆی سەلاحەدین دامەزراوە  ساڵی 1968 لە زانکۆی سلێمانی دوایی گواستراوەتەوە بۆ هەولێر/ ئاسکی کەلەک ساڵی 1981 لەدوایدا لابردرا ساڵی 1987 لەبەر هۆی سیاسی .

لە ساڵی 1995-1996 بۆ جاری دووەم کرایەوە ولەسەرەتای کردنەوەکەی لە دوو بەش پێک هاتبوو بەشی سامانی ئاژەڵی و بەرهەمی ڕووەکی .

کۆلێژی کشتوکاڵ پێک هاتووە لە هه‌شت بەش: سامانی ئاژەڵی، پیشەسازی خۆراک، خاک وئاو، پاراستنی ڕووەک، دارستان،  ڕەزگەری، بەربوومی کێڵگەیی، سامانى ماسى و گيانه‌وه‌ره‌ ئاوييه‌كان .

هەر وەها کێڵگەی گردەڕەشە بەشێکە لە کۆلێژی کشتوکاڵ وپێک هاتووە لە دوو بەش :-

. بەشی سامانی ئاژەڵی

. بەشی بەرهەمی ڕووەکی

 

: بەشی سامانی ئاژەلێ پێک هاتووە لە

. یەک قاعەی گەورە بۆ بەخێوکردنی پەلەوەڕی گۆشت

. دوو قاعەی بچووک بۆ بەخێوکردنی مریشکی هێلکە

. هۆڵێک بۆ بەخێوکردنی مانگا

. هۆڵێک بۆ بەخێوکردنی مەڕ

. سه‌ت و بیست دۆنم زه‌وی بۆ چاندنی جۆ

. حه‌وت خانوو بۆ نیشته‌جی بوونی كارمه‌ندی كێڵگه‌

. كارگه‌یه‌كی دروستكردنی شیره‌مه‌نی سه‌ربه‌به‌شی پیشه‌سازی خۆراك

 

-: بەشی بەرهەمی ڕووەکی پێک هاتووە لە

 . یه‌ك خانووی داری 

. یه‌ك نه‌فه‌ق بۆ گوڵی جوانكاری

. پێنج دۆنم زه‌وی بۆ داری قه‌یسی

. سێ دۆنم زه‌وی بۆ ڕه‌زگه‌ری

. چوار خانووی پلاستیكی

. یه‌ك كۆگای بچووك

. سه‌ت دۆنم زه‌وی بۆ چاندنی گه‌نم و جۆ