College of Islamic Science

 

 

 بەبۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر رزگار سلیمان ھۆنراوەیەک لە لایەن پ. ی.د. قاسم غفور پیشکەش کرا بەناونیشانی زەنگی ناوەخت


زەنگی ناوەخت
ھاتفێکیناوەختبوو و دڵ و جەرگی ھەژانــــــــدم
ھەواڵی کۆچی ناکاوبوو، ھێزی پشتی چەمانـــــــــدم
بەری بەیان بستی نیسان پینجشەممەبوو، ساڵ (٢٠١٧)بـوو
کاروانی خێری ئەزیزم شادی لیقای پەروەردگاری بەبەزەبـوو
ھاوڕێی نازدار، دۆستی ئەزیز، دڵ پاک، کار جــــــوان
بەھەست، بەڕێزخۆش خوڵق و خوو، میوانپەرێــــــز
ئەخلاق جوان وخۆنەویست و ڕەوشت بەرزکاکە(ڕزگار)
کۆچی فەرموو، پەروازی کرد، بەھاوەڵی فریشتەی بەڕێـز
بەرەومەقامی (علیین) بەباوەڕێکی زۆربەھێــــــــز
بەڕێکەوت بەرەوئاسمان، پاشان بەرەوعەرشی بەریــــن
نیدای بۆ ھات، پێیان فەرمووبەندەی بەڕێـــــــــــز
من لێت ڕازیم، پیرۆزت بێت سەرفرازبــــــــــــووی
چوون بەندەی ساڵح بوویڕەوشتبەرزوھەستناسکبووی
پەیڕەوکاریڕێ گەیڕاستبوویبۆیەئەمڕۆسەرفرازبووی
بڕیار درا گۆڕتبە گوڵبەگوڵزارو فراوان بێــــــــــت
مەئوات بەھەشت، ڕەزامەندی و فیردەوسی ئەعلا بێـــت
چوون پێغەمبەرخۆیدەفەرموێــــــــــــــــــــــت
گەرکۆمەڵێ خاوەنباوەڕلەگەلەکــــــــــــــــــــەم
ببنەشاھیدبۆھەریەکێک لەئومەتــــــــــــــــــم
لەسەرباوەڕی وسیفاتی جـــــــــــــــــــــــــوان
شەھادەتیانوەرگیراوەلایپەروەردگارجیھانیـــــــــان
خۆئێمەھەمووشاھیدنبۆدکتۆری ھاوڕی وئەزیــــــــز
(ڕزگار)ی ھەمیشە زیندولەناو دڵ و ھەســــت و ھەرێز
خودا بۆ خاتر ناوی جوانت سیفاتی بەرز و کەماڵــــــت
خۆشبی لێمەش و لە (ڕزگار)شادمانبکەی بەجەمـاڵـت
(قاسم) ئەمڕۆزۆرحەزینە، چاو بەئەسرین، دڵ غەمگینە
چارە تەنھاتەسلیم بوونە، ڕەزابەقەزاڕوکنی دینــــــــــــە

 

 

 

qas

*****

( ڤیستیڤالێکی ئایینی بەڕێوەچوو )


بۆ زیاتر بەرفراوانکردنی ئاسۆکانی بیری قوتابیان و رۆشنبیرکردنیان ، رۆژی ٢٨-٢٩/١/٢٠١٦ ، کۆلیژەکەمان بەئامادەبوونی بەرێزان ( د. عەبدوڵا مەلا سەعید ) سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان و ( پ.ی.د. محمد شاکر ) راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان قوتابیان ، لەناو کۆلێژ ڤیستیڤاڵێکی ئاینی سازدا ، رۆژی یەکەمی چالاکییەکانی ڤیستیڤاڵ بەکردنەوەی پێشانگایەک بۆ وێنەکانی ( مەککە ومەدینە ) ی پیرۆز دەستی پێکرد ، کەتیایدا لەجوانترین وێنەکانی شاری پیرۆزی ( مەککە ومەدینە ) نمایشکران و بووە جێگەی خۆشحاڵی ئامادەبووان ، پاشان سیمینارێک بۆ بەرێز ( د. عەبدوڵا مەلا سەعید ) سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان لە ژێر ناونیشانی ( میانرەوی لە فەتوادا ) سازدا ، لەمیانەی ئەو سیمینارەدا ئاماژە بەگرینگی فەتوا درا لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، دواتر تیشک خرایە سەر بایەخی میانرەوی لە فەتواداندا ، لە پێناو دوور کەوتنەوە لە توند و تیژی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی ، ھەروەھا رۆژی دووەمی ڤیستیڤاڵ سیمینارێک بۆ بەرێز مامۆستا ( عبدالرحمن صديق ) بیرمەندی ئیسلامی ناسراو لە ژیر ناونیشانی ( زانستە ئیسلامیەکان لە نێوان کتێب و واقعدا ) سازدا ، لەچوارچێوەی سیمینارەکەدا بەرێزیان ئاماژەیان بەچەندین تەوەری جیاجیاکرد پەیوەست بەمرۆڤی موسوڵمانەوە ، کەپێویستە شوێن پەنجەی خۆی لەسەر ژیان دیاری بکا و تەنیا ھەوڵی ژیان کردن نەدات بەڵکو ھەوڵ بدات زیندووبێ و داھینان بکات ، ھەروەھا ئاماژەی بەوە دا کە موسوڵمان تەنیا بە قسە پێش ناکەوێ ، دەبێ کاربکا و بیرۆکە و قسەکانی خۆی لە دەرفەتی گونجاودا دەربڕێ تاسوود بە کۆمەڵکە بگەیەنێت ، دواتر سیمینارەکە بەچەندین سەرنج و تێبینی ئامادەبوان کۆتایی پێھات ، پاشان لە کۆتا چالاکی ڤیستیڤاڵدا ، ئاھەنگێکی قەشەنگ بەچەندین سروود و ستایشی ئاینی بەڕێوەچوو . شیاوی وتنە ڤیستیڤاڵەکە ماوەی ( ٢) رۆژی خایەند و بووە جێگای سوود گەیاندن و خۆشحاڵی قوتابیان .

f1
f2

f3

 

******

رۆژی ئاڵا بەرز راگیرا


بە بۆنەی رۆژی ئاڵاو شکۆدارکردنی ، کۆلێژەکەمان رۆژی ١٧/١٢/٢٠١٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. محمد شاکر ) راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژ ، مەراسیمێکی تایبەت لەو بارەوە لە کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو ، لە دەسپێکی مەراسیمەکەدا بەرێز راگری کۆلێژ وتەیەکی پێشکەش کرد ، لەمیانەی وتەکەیدا ئاماژەی بەبایەخی رۆژی ئاڵا کرد کە لە سایەی ئەو ئاڵا پڕ شکۆیەدا ، گەلەکەمان ھەزاران قوربانی داوە و خەبات و تێکۆشانی بۆ ئەوە کردووە کە ئەو ئاڵایە ھەمیشە پڕ شکۆو شەکاوە بێت ، لە بەشێکی تری وتەکانیدا بەرێز راگری کۆلێژ تیشکی خستە سەر ئەم قۆناغە ھەستیارەی گەلەکەمانی تێدا دەژی ، کە رووبەرووی شەڕێکی نەخوازراو بووەتەوە کە پێویستە ھەموومان بەیەکریزی رووبەرووی ببینەوە بۆئەوەی ئەم قۆناغەش بە سەرکەوتوویی تێپەر بکەین و لەژێر ئاڵای کوردستاندا کیانێکی سەربەخۆمان ھەبێت ، پاشان بەرێز (د.قاسم غەفور) سەرۆک بەشی شەریعە پارچە ھۆنراوەیەکی بەو بۆنەوە خوێندەوە و دواتر بەچەندین چاڵاکی ھەمەجۆر کۆتایی بەمەراسیمەکە ھات .

alaa

******

بەشداری کردن لە کونگرەی رابیتەی جیھانی ئیسلامی لە مەککە


بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەیەک لەسەر کیشەکانی لاوان ، کە لە رۆژانی ١٦-١٧/٩/ ٢٠١٥ لە شاری مەکەکەی پیرۆز بەڕێوەچوو ، لەلایەن رابیتەی جیھانی ئیسلامی ئەنجامدرا بوو ، بەرێز د. ئەردەوان مستەفا مزوری مامۆستا لە کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان / لە زانکۆی سەلاحەددین بەشداری لە و کونگرەیە کرد بە توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی:" تڕپیر وسائل الإعلام الجدید فی الشباب المسلم وسبل معالجتە رؤیە إسلامیە"، واتە کاریگەری ئامرازەکانی راگەیاندن لەسەر گەنجی موسڵمان و رێگەکانی چارەسەرکردنی لە روانگەی ئیسلامەوە .
توێژینەوەکە تیشکی خستە سەر ئەو کاریگەریانەی، کە بە ھۆی بەکارھێنانی ئامرازەکانی راگەیاندنی نوێ وەکو فەیس بوک و، تویتەرو، یوتیوب و، ئەوانی تر بەجێی دەھێڵن لەسەر گەنج و، دەرھاوێشتە نێگەتیڤەکانیان وەکو بەفیڕۆدانی کات و، تانە و تەشھیرکردن بەیەکترو، رێگا خۆشکردن بۆ رێکخراوە تیرۆریستەکان بۆ ڕاکێشانی گەنجان بۆ ناو تۆڕەکانیان و تێکدانی بیرۆکەیان ،و ھەڵوەشاندنەوەی خێزان و لاوازکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی ناو ئەندامانی خێَزان و کۆمەڵگا ، و ئاڵوودەبوون بە تۆڕی کۆمەڵایەتی جیھانییەوە. شایانی باسە، لەکۆی دوو سەد توێژینەوە، تەنھا سی توێژینەوە پەسەندکران لەلایەن لیژنەی زانستی کۆنگرەکەوە، و توێژینەوەکانیش لە گۆڤارێکی تایبەتدا چاپ دەکرێن و، لە سایتی رابیتەی جیھانی ئیسلامیش بڵاودەکرینەوە

Ardawa

***** 

دوو بەرھەمی دانسقە بەبۆنەی مانگی مەولوودی پیرۆزەوە

لە چوارچێوەی یادەکانی مانگی مەولوودی پیرۆز و بۆ زیاتر شکۆدارکردن و دەرخستن و گرنگی دان بە یادی فەخری کائینات پێغەمبەرمان محمد ( صلى اللە علیە وسلم ) ، بەڕێز (پ. ی. د. حەسەن خالد موفتی) مامۆستا لە کۆلیژەکەمان کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ، دوو بەرھەمی بە پێزی خستە بەر دیدی خۆینەران و ئاشقانی یادی مەولوودی پێغەمبەرمان ( صلى  اللە علیە وسلم ) ، یەکەم بەرھەم بەناونیشانی:(مائە وعشرون کتابا مۆلفا فی استحباب عمل المولد الشریف ) واتە سەدو بیست سەرچاوە لەسەر شایستەیی کاری مەولوودنامەی پیرۆز ، کە لە میانەیدا بەڕێز دانەر باسی ئەو پەرتووک و سەرچاوانە دەکا کە ھەر لە سەدەی دووی کۆچییەوە واتە ( لە سەدەی سەلەفی ساڵحەوە ) تا ئێستا لەسەر گەورەیی و شایستەیی کاری مەولوودنامەی پیرۆز دانراون و دانە دانە دەیانژمێرێ بەتەواوی ناوی دانەرەکانییانەوە ، ھەروەھا دانەر ئاماژە بەوەدەکا کە ئەم کتێبانە تایبەت بۆ یادی کاری مەولوودنامەی پیرۆز نووسراون و تەرخان کراون ، ئەگینا لە دەیان سەرچاوەی دیکەدا لە میانەی پەرتووکەکانی کەڵە زاناکانی ئیسلامدا بە بایەخەوە ئاماژە بۆ کاری مەولوودنامە کراوە.
ھەروەھا لە بەرھەمی دووەمی بەڕێز ( د. حەسەن موفتی) دا بەبۆنەی مانگی مەولوودی پیرۆزەوە بەرھەمێکی نایابە بە ناونیشانی : ( الاهداف النبيلة والفوائد الجليلة في عمل المولد النبوي الشريف _ دراسة مقاصدية ) واتە مەبەستە پیرۆز و سوودە بەرزەکان لە کاری مەولوودی پیرۆزدا _ توێژینەوەیەکی مەقاسدیە ، کە تێیدا بەڕێز دانەر تیشکی خستووەتە سەر ئەو ئامانج و مەبەست و سوودە گەورانەی کە لە ئەنجامی کاری مەولوودەوە دێتە ئاراوە . شایانی ئاماژەیە بەڕێزیان بە زمانی شیرینی کوردیش دانراوێکی شایستەیی لەسەر مەولوودنامە بە ناونیشانی ( مەولوودنامەی پێغەمبەر لە روانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە ) بە (٤٠٠) لاپەڕە بە چاپ گەیاندووە . دەست خۆشی لە بەڕێز کاک ( د. حەسەن) دەکەین بۆ ئەو بەرھەمە نایابانە، ھیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین و خەرمان بەرەکەت .

 123

 1234

 

********

کۆنفرانسی نێودەولەتی ( بایەکانی ئاشتەوایی کومەلایەتی - خوێندنەوەیککی ئیسلامیانە لە ژیر رۆشنای واقیعی ھاوچەرخ) ( مقومات السلم الاجتماعی - قراءە اسلامیە فی ضوء الواقع المعاێر)  لە بەرواری ١-٣ نیسانی ٢٠١٤ , بە بەشداری توێژەران لە ٢٥ ولات کە لە ژێر چاودێری بەرێز سەرۆک مسعود بارزانی بەرێوەچوو تیایدا زیاتر لە ٦٠ توێژینەوە پێشکەش کرا

تعبئة المناهج و الاسلام دين السلام +برنامج المؤتمر

 البيان الختامي للمؤتمر

السلم الاجتماعي 00

السلم الاجتماعي5

aqaq

aaa

1 (204)

 1 (41)

1 (86)

مؤتمر مقومات السلم الاجتماعي

1 (258)

1 (267)

1 (251)

1 (320)

 السلم الاجتماعي 443

 

 

السلم الاجتماعي44

aaaa

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

1 (180)**********

 

 کونفرانسی ( دیاردەی توندرەوی ئایینی- ھوکارەکان و ریکاکانی چارەسەرکردنی) ( ظاهرة التطرف الدینی- اسبابھا وسبل معالجتھا) کە کولیژی زانستە ئیسلامییەکان بە ھاوبەشی لەکەل یەکیتی زانایانی ئیسلامی ئەنجامی دا لەبەرواری ٢٧ - ١٠ - ٢٠١٤ بەبەشداری تویزەران لە کوردستان و تورکیا و ئوردن

 

 مؤتمر ظاهرة التطرف الديني

ظاهرة التطرف الدينيظاهرة التطرف الديني (2)

 

********** 

 

کۆنفرانسی نێودەولەتی ( الخطاب الديني بين الجمود والانفتاح - قراءە للواقع وبحث عن الحلول) ( کوتاری ئاینی لە نێوان جەقبەستویی و کرانەوە... خوێندنەوەی واقیع و گەران بەدوای چارەسەردا) بە بەشداری تویژەران لە کوردستان و تورکیا و مەغریب لە بەرواری ٢٧ - ٥- ٢٠١٤
کە لە لایەن کولیژی زانستە ئیسلامییەکان بە ھاوبەشی لەگەل کولیژی بەروەردەی زانکوی ئیشق ئەنجامدرا

 

مؤتمر مع جامعة ايشقeshk 3

 مع ايشق (2)DSC_1031

 DSC_1091

 

 

eshk4_1eshk6_1**********

 

 

دیداری زانکوی سەلاحەدین - کولیژی زانستە ئیسلامییەکان لە ژیر ناونیشانی ( پیکەی ئایین له دەستوور- گفتوگویەکی ئەکادیمی) ( موقع الدین فی الدستور- حوار اکادیمی) بە بەشداری ئەندامانی پەرلەمان ولیژنەی نووسینەوەی دەستوور و سەرۆکی یەکیتی زانایانی ئیسلامی و مامۆستایانی ئایینی و لایەنە سیاسیەکان و ماموستایانی زانکۆ لە بەرواری ٦ - ٨- ٢٠١٥ 

دستورDSC_0038

DSC_0063 

 

********** 

 

 کۆنفرانسی نێودەولەتی ( فێرکردنی زانستە ئاینییەکان لە نێوان پێداویستی کۆمەلکا و پروگرامەکانی خوێندن- دیدیکی ھاوچەرخ) ( تعلیم العلوم الدینیە بین حاجات المجتمعات ومتطلبات الواقع - رؤية معاصرة) کە لە ئەستنبول لە ولاتی تورکیا ئەنجامدرا کە لە لایەن کۆلێژەکەمان و کۆلیژی ئیلاھییاتی زانکوی فاتیح سازکرا لە بەرواری ١٢ - ٥- ٢٠١٥

مع جامعة فاتح

الندوة مع جامعة فاتح

 مع فاتح

 *********

 

 پیشانگایەکی کتیب لە کولێژ کرایەوە

لە چوارچێوەی رۆشنبیرکردنی قوتابیان وزیاتر ھاندانیان بۆخوینَدنەوەو خۆپرچەک کردنیان بە زانست ومەعریفە، رۆژی ١٨/٢/٢٠١٥ بە ئامادەبوونی بەرێز (د.محمد شاکر) راگری کولێژی زانستە ئیسلامیەکان و مامۆستایان وقوتابیان ومیوانێکی زۆر ، پێشانگایەکی نمایشی کتێب لە ھۆڵی خوێندنەوەی کۆلێژ کرایەوە ،کە تێیدا ژمارە یەکی زۆر ناونیشانی کتێب لە ھەموو بوارە جیاجیاکانی شە رعی ویاسایی وفەلسە فی و کۆمەلایە تی ودەروونی و رۆشنبیری نمایش کرابوون ،شایانی باسە ئەم پێشانگایە لەلایەن سەرجەم قوتابیانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژ کرابووەوە و بۆماوەی ھەفتەیەک بەردەوام بوو.

 

 

 DSC_0240

**********  

بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ( ئەجیندایی ھاونیشتمانی بوونی کارا) لە بەیروت

 رۆژی ٠٢/٢/٢٠١٥ بەمەبەستی بەشداربوون لە کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی(ئەجیندایی ھاونیشتمانبوونی کارا) کە لە لایەن زانکۆیی ئەمریکی لە بەیروت بەھاوکاری زانکۆیی مایسون لە ئەمریکاو وڕێکخراوی ئەسفەری بۆ کۆمەڵگای مەدەنی سازدرابوو، بەڕێزان (د.عەباس عەلی سلێمان) مامۆستا لە بەشی شەریعەی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و (د. دیار عزالدین جەباری) مامۆستای وانەبێژ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بەشی خوێندنی ئیسلامی داوەتی ئەو کونفرانسە کران و تێیدا بەشداربوون، لەو کۆنفرانسەدا چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وکەسایەتی ناسراوی ئەو بوارە بەشداریان کرد ، وچەندین توێژینەوە خرایە ڕوو سەبارەت بە ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت ئەو وڵاتانەی کە تێیدا مافەکانی مرۆڤی پێشێل دەکرێت وکۆسپ و ئاستەنگ دەخرێتە پێش چالاکییەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، ھەروەھا جەخت کرایەوە لە سەر کاراکردنی ڕۆڵی تاکەکانی کۆمەڵگا وبەشداریکردنیان لە پرسە گرنگەکان لە بواری ڕامیاری وئابوری وکۆمەڵایەتی. شیاوی وتنە کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو 

 

 

 **********

 

پێیشبرکێی گفتوگۆی زانستی بۆقوتابیان
بەمەستی زیاتر ھاندانی قوتابیان بۆبەرەو پێش بردنی ئاستی زانستی، رۆژی ١١/٥/٢٠١٥ ، بەئامادەبوونی بەڕێزان(د.رزگار سلێمان مولود )راگری کۆلێژ بەوەکالەت
وسەرۆک بەشەکان ومامۆستایان وقوتابیانی کۆلێژ، پێشرکێی گفتوگۆی زانستی لە نێوان قوتابیانی بەشەکانی کۆلێژ بەڕێوە چوو، پاشان قوتابیانی ھەریەک لەبەشەکانی شەریعە وبنەماکانی ئاین وخوێندنی ئیسلامی دەستیان کرد بە پێشبرکێی زانستی نێوانیان، دوای گفتوگۆیەکی زانستی بەشێوەی دیبەیت ،لە نیوان قوتابیان 
کە لە کۆمەلێک مامۆستای کۆلیژ پێک ھاتبوون ، پاش ھەڵسەنگاندنی ئاستی قوتابیانی بەشداربووی گفتوگۆکە، بەشی شەریعە پلەی یەکەم بوون و پلەی دووەمیشیان لەسەر ئاستی زانکۆ بەدەست ھێنا و پاشان خەڵات بەسەرسەرکەوتواندا دابەش کرا.
ئەم پێشبرکی َیە ،ساڵانە لەنێوان قوتابیان قۆناغی یەکەمی بەشەکانی کۆلێژ بەڕێوە دەچێ و دواتر قوتابیانی بەشی سەرکەوتوو لەپێشبرکێی زانستی لەسەر ئاستی زانکۆ بەشدار دەبن

 

a4  

a3

a2

**********

 

ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە کۆنگرەیەکی زانستی دا

 بەمەبەستی پتر برەودان بەئاستی زانستی، رۆژی ١٢/٥/٢٠١٥ زانکۆی دھۆک لە ژێر چاودێری بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و لێکۆلینەوەی زانستی و بەئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی دھۆک و ژمارەیکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان، کۆنگرەی دووەمی زانستی ( نحو افاق الجدیدە لتحقیق العدالە) لە شاری دھۆک ئەنجام دا ، بەڕێز (د. کەریم محەمەد کەکۆ عەلی ) مامۆستای لە کۆلێژەکەمان ، کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەشداری ئەو کۆنگرەیە کرابوو ، تێیدا لێکۆڵینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی ( الصلح کوسیلە بدیلە عن القضاء لحل النزاعات) پێشکەش کرد ، لە میانەی ئەو لێکۆڵینەوەدا ئاماژەی بەچەندین تەوەرەی گرنگ کردوە کە چۆن ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی وەکو ئەلتەرناتیفێک بۆ یاسا چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی چارەسەر کردوە ، ھەروەھا چەندین لایەنی دیکە کە پەیوەستدارن بە بابەتی کرنگی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتییەوە ، شیاوی وتنە ئەم کونگرەیە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو .

 

a5

 

**********

 

 بەھاوکاری پێشمەرگە قارەمانەکان بەسەرکرایەوە

 بەمەبەستی گەیاندنی ھاوکاری و دوپات کردنەوەی پاڵپشتی بۆ برا پیشمەرگە قارەمانەکان لە سەنگەرەکانی بەرگری لە خاکی کوردستان ، رۆژی ٣/٥/٢٠١٥ شاندێکی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ، کە پێک ھاتبوو ، لە بەرێزان د. محەمەد شاکر راگری کۆلێژو یاریدەدەری راگری کۆلێژ و سەرۆک بەشەکان و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ ، میحوەری مەخموری پێشمەرگە قارەمانەکانی بەسەرکردەوە ، لەوێش لەلایەن فەرماندەو پێشمەرگەکانی ئەو میحوەرە بەخێر ھاتن کران ، لەمیانی ئەو سەردانەدا شاندی کۆلێژ ، وێڕِای دەربڕینی تەواوی پشتگیری بۆ برا پێشمەرگەکان لە بەرگری کردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان و نرخاندنی گیان فیدایی و نەبەردییان ، بڕێکی زۆر کۆمەک و ھاوکاریان وەک ئەرکێکی بچووک پیشکەش بە برا پێشمەرگەکان کرد.

 

زيارة البيشمركة الابطال

a6

 

  

**********

 

ھۆڵێک بەناوی م. محەمەد صاحب نەقشبەندی کرایەوە 

رۆژی٢١/٤/٢٠١٥ بە ئامادەبوونی بەرێزان راگرو یاریدەدەری راگرو مامۆستایان وقوتابیان وفەرمانبەرانی کولێژی زانستە ئیسلامییەکان و خانەوادەی خوالێخۆشبێت ، مەراسیمی کردنەوەی مامۆستا محمد ێاحب نەقشبەندی بەڕێوە چوو، سەرەتای مەراسیمەکە بە چەند ئایەتیک لە قورئانی پیرۆزدەستی پێکرد و پاشان بەرێز د. محمد شاکر راگری کولێژ وتەیەکی پیشکەش کرد تێیدا ویڕای بەخێرھاتنی میوانان رۆلێ زانسستی ودڵسۆزی مامۆستای خواڵیخۆشبێت بەبەرزی نرخاند وھەروەھا ئاماژەی بە مرۆڤ دۆستی وکوردپەروەری ماۆستای کرد .پاشان ژیاننامەی مامۆستا خۆێنرایەوە دواتر بەرێز شێخ محسن موفتی زانای ئاینی ناسراو وەک دۆست و ھاوڕِیی نزیکی مامۆستای خوالێخوشبێت وتەیەکی پیشکەش کرد لە میانەیدا ئاماژەی بەکەسایەتی بەرزی مامۆستا کرد وپاشان سوپاسی کولێژی زانستە ئێسلامیە کانی کرد کە وەفاداری خویان سەلماند کە ئەم ھۆڵەیان بەناوی مامۆستا کردوە ،دواتر پارچە ھۆنراوەیەکی خۆی پیشکەش بە رۆحی پاکی مۆستا کرد پاشان بەرێز د. قاسم غەفورسەرۆکی بەشی شەریعە ،چەندین بیرەوەری خۆشی

لەگەڵ مامۆستادا گیرَایەوە، دواتر م.عەبدوالستار ھۆنراوە یەکی بەپێزی بۆ روحی بەرزە فڕی مامۆستا خوێندەوە ، ئێنجا وتاری بنەماڵەی خوالێخوشبێت خۆێندرایەوە ، شیاوی باسە م. محەمەد ێاحب نەقشبەندی مامۆستایەکی لە خۆبوردوی کولێژی زانستە ئیسلامییەکان بوو، سەرۆکی بەشی شەریعەو یاریدەدەری راکری کۆلێژ بوو لە ساڵی ٢٠١٠لە کارەساتێکی جەرگبڕی رووداوی ئوتۆمبیل گیانی لەدەست دا .

افتتاح قاعة باسم محمدصاحب 

 

**********

   

کوڕێک لە بارەی کولتووری خۆێندنەوە

 

رۆژی ٢٥/٢/٢٠١٥ ،کولێژی زانستە ئیسلامیەلان ، بە ئلمادەیوونی مامۆستایان وقوتابیان ، لە ھۆلی سیمینارەکان ، کوڕێکی بۆ بەرێز یاساناس( محسن زار )سە رۆکی کۆمەلەَی کتێب دۆستانی کوردستان لە ژێر ناونیشانی (خوێندنەوە یاسای ژیانە )سازدا ،

لە میانەی کۆڕەکە دا ئاماژە بە بایەخی زۆری خوێندنەوەی کتێب کرا ، کەچ رۆڵێکی ھەیە لە بەرزکرادنەوەی ئاستی رۆشنبیری تاک وکۆمەڵگە ، لە تەوەرێکی تردا تیشک خرایە سەر ئەو ھۆکارانەی کەدەبنە زەمینە سازییەک بۆ رەخساندنی کەشی لەبار بۆ برەودان بە کولتووری خوێندنەوە لە گشت بوارە رۆَشبیرییەکان ، لە کۆتایی کۆڕەکەدا لە لایەن ئامادەبووانەوە چەندین تێبینی وسەرنج وپرسیاری جۆراوجۆرخرایە روو.

 

********** 

کۆریک لە بارەی سەلامەتی ھاتووچۆوە

رۆژی ٢٣/٢/٢٠١٥ کولێژی زانستە ئیسلامیەکان، بە ئامادەبوونی ماموستایان وقوتابیانی کولێژ. کۆڕێکی بۆ بەرێز راید(فازل حاجی حوسین) وتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر لەژێر ناونیشانی: (رێنمای ھاتووچۆو سەلامەتی ھاووڵاتیان)سازدا ، کە لە میانەی کۆڕەکەدا ، ئاماژە بە گرنگی سەلامەتی ھاتووچۆو ئەو یاساو رێنمایانە کرا کە پێویستە شوفیرَ پابەندی بێ ، ،ھەروەھا لە تەوەرێکی دیکە دا ،کۆڕگێر تیشکی خستەسەر ئەو خاڵانەی کە دەبنە ھۆکاری رووداوی ھاتووچۆ لە وانە، نەبوونی ھوشیار پێویست لەسەر رێنمایی ویاساکانی ھاتووچۆ لای شوفێران و خراپی رێگا وبانەکان وکەش وھەواو تێژڕەوی ئوتۆمبیل و سەرقاڵ بوونی شوفێر بە کاری لاوەکی لە کاتی لێخوڕێنی ئۆتۆمبیل ، ھەروەھا لە بەشێکی تری کۆڕەکەدا باس لە ئەو رێ و شوێنانە کرا کە دەبنە ھۆکاری کەم کردنەوەی رووداوەکانی ھاتووچۆ وەکو بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری شوفێر بە یاساکانی ھاتووچۆ و خوێندنی ئەو وانەیە لە قوتابخانەکان و باس کردنی لە وتاری رۆژانی ھەینی و کارکردنی دەزگا میدیاییەکان لە بارەی ھوشیاری ھاتووچۆوە ، پاشان بە چەندین پرسیارو تێبینی کۆرەِکە دەوڵەمەندکرا .

 

********** 

 

کۆڕێک لەسەر مامەڵەکردن لەکەڵ دیل دا لەروانکەی ئیسلامەوە

لە رۆژی ١٥/٢/٢٠١٥ لە کولێژی زا نستە ئیسلامیەکان لە ھۆڵی بۆنەکان بە ئامادەبوونی مامۆستایان وقوتابیانی کولێژ، کوڕێکی بۆ بەرێز (جە عفەر گوانی ) مامۆستای ئاینی ئە نجامدا ،لە ژێر ناونیشانی (چۆنیە تی مامەڵە کردن لەگەڵ دیل لەروانگەی ئیسلامەوە)، سەرەتا کۆرگیرَ ئاماژەی بە پێناسە وچە مکی دیل کرد لە روانگەی ئیسلامەوە ، پاشان تیشکی خستە سەر شەرو جەنگ و وتی ھە رگیزنابی َشە ر لەگەل موسڵماندا بکرێ مەگەر موسڵمانێک بیەوێت دەست درێژی بکاتە سەرموسڵمانێکی ترئەو کات دیفاع لە خۆ کردن کارێکی شەرعی ورەوایە، ھەروەھا لە تەوەرێکی تردا باسی لە مامەڵەکردن لەگەل دیلدا کرد لە چوارچێوەی ئایەتی خواو فەرمووە راستەکانی پێغەمبەر(د.خ) و ئاماژەی بەوەدا کە دەبێ دیل ئەو پەڕی مامەڵەی مرۆفانەی لەگەڵدا بکرێ، نابی سوکایەتی پی بکرێ وبسووتێنرێ وسەری ببردرێ ، ئەوەی ئە مرۆ داعش دەیکا پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلامە لە مامەڵەکردنی لەگەڵ دیل ودەست بە سەر ، پاشان کۆڕەکە بە پرسیار وتێبینی ئامادە بووان دەوڵەمەندکرا.