ئه‌نجوومه‌نی کۆلێژf

 

کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان (College of Islamic Sciences)

کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان لە سالی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ دامەزراوە، لە سێ بەشی زانستی پێکھاتووە: بەشی شەریعە و بەشی خوێندنی ئیسلامی و بەشی بنەماکانی ئایین و سەنتەری سەلاحەددینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکا
ستراتیژیەتی کۆلێژ بریتیە لە پەیڕەوکردنی پەروەردەیەکی میانڕەو، دوور لە ھزرو بیری توندڕەوانە
ئامانجەکانی کۆلێژ چڕدەبێتەوە لەم خاڵانەی خوارەوە
١. بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و رۆشنبیری و گۆشکردنی قوتابی لێھاتوو لە بوارەکانی زانستە ئیسلامیەکان
٢. بانگەشەکردن بۆ بەگەڕخستنی فەلسەفەی دیالۆگ و گفتوگۆو قبولکردنی ڕای بەرامبەر لە نێوان بیرو ھزرو دیدگا جیاوازەکان
٣. بڵاوکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و لێبوردەیی ئاینی و مرۆڤایەتی لە تەواوی کایەو بوارە جیاوازەکاندا
٤. موکومکردنی پەیوەندی نێوان زانستەکان و ڕەھەندە جیاوازەکانی ژیان، وەک ڕەھەندەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیەکان و پاراستنی ژینگە....ھتد
٥. ئەنجامدانی توێژینەوەو لێکۆلینەوەی زانستی گرنگ کە رۆلیان ھەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و ئامادەکردنی توێژەری لێھاتوو لە بوارە جیاوازەکانی زانستە ئیسلامیەکان
٦. برەودان بە توانای کۆششکردن و وابەستەکردنی رەسەنایەتی لە شەریعەتی ئیسلامدا بە پێداویستیەکانی سەردەم، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشە ھەنوکەییەکان 
٧. ئامادەکردنی کادیری لێھاتوو بەمەبەستی پێشکەشکردنی راوێژ لە بوارەکانی زانستە ئیسلامییەکان بۆ وەزارەتەکان و دام و دەزگا حکومیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی
سیستەمی وەرگرتن لە کۆلێژ
وەرگرتنی مەڵبەندیە، ئەو قوتابیانەی لە کۆلێژ وەردەگیرێن بریتین لە: دەرچوانی ئامادەییەکانی وەزارەتی پەروەردە بە لقەکانی: وێژەیی – زانستی – خوێندنی ئیسلامی، ھەروەھا دەرچوانی ئامادەییەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
لە پاڵ خوێندنی بەکالۆریۆس کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان لە بواری خوێندنی باڵاشدا ھەنگاوی باشی ناوە، و بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرای بە چەندین قوتابی بەخشیوە لە پسپۆرە جیاوازەکانی تایبەت بە زانستە ئیسلامیەکان