College of Islamic Science

 خولیک لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان کرایەوە
لەژێرچاودێری بەرێز (د. محمد شاکر محمد ێالح ) ڕاگری کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان, خولێکی تایبەت کرایەوە بەناونیشانی ((ھۆشیارکردنەوەگەنجان بەرلە پرۆسەی ھاوسەرگیری)) لەبوارەکانی ودەروونی، وکۆمەڵایەتی، وتەندرووستی، ویاسایی، وئایینی، کەزیاترلە (٢٠٠) قوتابی بەشداریان تیایدا کردبوو لەسەر ئاستی زانکۆی سەڵاحەددین، خولەکە (٥) پێنج رۆژی و (١٠) کاتژمێری خایاند .کەلەلایەن مامۆستای ڕاھێنەر( د. ڕحمد سیدا ) پێشکەشکرا ولەلایەن قوتابیانی کۆلێژ : ھیدایەت پشتیوان عبداللە و شیلان حازم خگاب ڕێک خرابوو، دواترلەلایەن رێکخەرانی خولەکەوە دیاری پێشکەش بەڕاگری کۆلیژ و مامۆستای ڕاھێنەر کرا، لەکۆتاییدا بڕوانامە و دیاری بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا. ڕاھێنەری خولەکە زۆر بەسەر کەوتووانە خۆبەخشانە خولەکەی پێشکەش کرد و قوتابیانی بەشداربووش زۆرسوودیان لێوەرگرت، گرنگی ئەم خولە خۆی لەمەدەگرێتەوە کە ئێستا باری کۆمەڵایەتی خێزانی کوردی بەرەو ھەڵدێری دەڕوات ھاوسەنگی بەڕێوەبردنی ژیانی تا ڕادەیەک لەدەستداوە. ئاستی رۆشنبیری گەنجان لەبەرێوەبردنی خێزان زۆر نزم بۆتەوە بۆیە ڕۆژ بە ڕۆژئەبینین ڕێژەی لێک جیابووەنەوە و تەڵاق لەدادگاکانی ھەرێمی کوردستان تەشەنە دەکات ھۆکارەکانی لەدەست دانی ئەم ناھاوسەنگییەی خێزان کۆمەڵە شتانێکن بۆنموونە: درامای دەرەکی کە ئێستا زۆربەی لەکەناڵەکانی ناوخۆ دۆبلاژدەکرێت بۆ سەر زمانی کوردی بەڵام بەداخەوە ئەم درامایانە بەژێر فلتەری لێژنەی پسپۆرانی کۆمەڵایەتی و دەروونناسی ناڕوات سانسۆرێکی وەھا لەسەرکەناڵەکاندا دانەنراوە بۆیە پێویستە گرینگیەکی تەواوبە ھۆشیارکردنەوەی گەنجان بدرێت بەرلەپرۆسەی ھاوسەرگیری لە گشت بوارەکانی : (دەروونی , کۆمەڵایەتی , تەندروستی , یاسایی , ئایینی) بدرێت، جا بۆیە گەرپێگەی خێزان پتەوە و ڕاگربوو واتە کۆمەڵگایەکی سەرکەوتومان ھەیەکە کۆمەڵگا ئاستی رۆشنبیری تێدا پەرەی سەندو گەنجەکانی شارەزاو تێگەیشتوو بوون لەبوارکانی ژیانیاندا , کەواتە وڵاتێکی سەرکەوتوومان ھەیە بە گەنجانی خوێن گەرمی چاو کراوە .

qq4

qq3

qq2

qq1

*****

یادی چلەی ماتەمینی دکتۆر رزگار سلێمان مولود لەکۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بەرێوەچوو

بەرواری ١٥-٥-٢٠١٧ لە ھۆلی بۆنەکانی کۆلێژ چلەی ماتەمینی خوا لێخۆشبوو (د. رزگار سلیمان مولو) یاریدەدەری راگری کۆلێژ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێژ و خانەوادەی خوالیخۆشبوو ژمارەیەکی بەرچاو لەبەرپرسانی حیزبی و حکومی و مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی کۆلێژ بەرێوەچوو لە سەرەتای مەراسیمەکەدا چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە داتر وتاریک لە لایەن راگری کۆلێژ پێشکەش کرا لە وتارەکە راگری کۆلێژ باسی رۆل و کەسایەتی خوا لیخۆشبوو کرا دواتر وتەیەک لە لایەن سەرکی زانکۆ بەرێز .پ.د. احمد دزەیی وتەیەک پێشکەش کرا تێیدا باسی لە کەسایەتی و پێگەی خوا لیخۆشبوو کرد دواتر وتاری بنە مالەی خوالیخۆشبو پیشکەش کرا ئینجا وتاریک بەناوی مامۆستایان و فەرمانبەران لەلایەن د. زیاد اسماعیل خۆرانی پیشکەش کرا دوایی سەیر کردنی چەند وینەو ڤیدیۆیەک کە ناوبراو تییدا بەژداربوو پیشانی ئامادەبووان درا دواتر ھۆلی خوێندنەوە لەکۆلێژ بەناوی خوالیخۆشبوو کرایەوە 

  de ahmedd

 de mahammedd

dr

*****

کۆریک بۆ توانست پەرەپیدانی قوتابیان لەکۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان
لە رێکەوتی ٨/٥/٢٠١٧ ھۆبەی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان لە کولێژەکەمان ھەڵسا بە سازدانی سمینارێک بۆ بەرێز د. مادح بەرزێوەیی لەژێر ناونیشانی :" ئادابەکانی زانستە شەرعیەکان: تێروتەسەلی بۆ ئەقڵ و پاکایەتی بۆ رووح"، بۆ زیاتر پڕ زانستکردنی قوتابیانی خۆشەویستمان وشارەزابوونیان لەم بابە ت ،

shwan

*****

کۆلیژەکەمان بە ھاوبەشی لەگەل بۆردی مافی چارەنووس لە یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان و رێکخراوی پاریزەرانی کورد- ئەوروپا لە ئەروپا KELS ھەڵسا بە سازدانی چەند سیمیناریک دەربارەی پرسی ریفراندوم و میکانیزمی دروست بوونی دەلەت لە باشوری کوردستان.

aa1 aa2

 aa4

aa7

aa9

*****

ئاگر و ئاگر کەوتنەوە ناونیشانی سیمینارێک بوو لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان

بەرواری ٢٤-٤-٢٠١٧ لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی لەکۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان ھەلسا بەسازدانی کۆرێک بۆ بەرێز م.رێبوار عبدالحمید قادر لەبەرگری شارستانی ھەولێر .کە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەک رێکخرابوو سازدرا کۆرگێر باسی چۆنیەتی دروست بوونی ئاگر کردوو دواتر چۆن کۆنترۆل دەکرێت دواتر بەشێوەی عەمەلی چەند زانیاریەکی باسکرد

 agr

agrr

*****
بەرواری ٢٠-٤-٢١٧ کەدەکاتە رۆژی پینج شەممە یاریدەدەری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بەریز د. رزگار سلیمان مولود کۆجی دوایی کرد ناوبراو ماوەی چەندی سالێکە یاریدەدەری راگری کۆلیژە , لە کارەکانیدا کەسێکی سەرکەوتوو بەوەفا بوو ھەزار رەحمەت لەگۆری انا للە وانا الیە راجعون راگەیاندنی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان

dr 2ragar 

****** 

رۆژی ژینگە لەکۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان بەرز نرخێندرا
لە رۆژی یەکشەممە ١٦/٤/٢٠١٧ بە بۆنە ی یادکردنەوەی رۆژی ژینگەی کوردستا ن لیژنەی تە ند روستی و سە لامە تی کولیژەکەمان ھە ڵسا بەچەند کا رو جالاکیەک ’ لەوانە پێش کەش کردنی سیمیناریکی تابیەت بە ژینکەپارێزی لە لایەن بەرێز ماموستا (رقیب سعید مزوری ) بە ناونیشانەی (پاراستنی ژینگە باراستنی ژیانە ), وە دواتریش سەروکی لیژنەی تە ندروستی و سە لامە تی کولێژ بەریز د. زکریا عبدالرحمن حمد لە گەل بە رێز راگری کولێژ و یایدەری کولیژ بە ئامادبوونی سە رۆکی بە شە کان و قوتابیانی بە رێز ھە ڵسا ن بە ھە لمَە تی پاک کردنەوەی کۆلیژ ....
zhingaa

zhinga

*****

پێشوازی لە کۆلێژی بابل و جەختکردنەوە لەسەر پێکەوەژیان
رۆژپێنج شەممە ٦/٤/٢٠١٧ شاندێکی کۆلێژی بابل بۆ فەلسەفەو لاھوت و پەیمانگای رۆشنبیری کریستیان سەردانی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەدینیان کرد.
لەو سەردانەدا کە بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی نیوان ھەردوو کۆلێژ و تەنسیق و رێکخستنەکەی ھەردوولا سەرەتا بەرێز د. محەمەدشاکر راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان وتەیەکی پێشکەش کردو وێرای بەخێرھێنانی میوانان جەختی لەسەر پەیامی کۆلێژ کردەوە کە پێکەوەژیان و یەکتر قبولکردنە.
پاشان (د. غەزوان بەحۆ) راگری کۆلێژی بابل بۆ فەلسەفەو لاھوت وێرای دەربرینی خۆشحالی بەو سەردانە ئاماژەی بە مێژووی کۆلێژو ئامانجەکانی کرد کە پێکەوەژیان وپاراستی ئاشتەوایی کۆمەلایەتیە. (ماسێر سەمەر) یش بەناوی پەیمانگای رۆشنبیری کریستیان جگە لە پێشکەشکردنی کورتەیەک لەسەر پەیمانگای ناوبراو جەختی کردەوە لەسەر پرشنگداری داھاتووی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە (د. زیاد خۆرانی) بەناوی سەنتەری سەلاحەددینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە بەخێرھاتنی میوانانی کردو کورتەیەکی لەبارەی سەنتەرەکە بۆ ئامادەبووان خستە روو.
دواتر دوو قوتابی لەھەردوو کۆلێژ وتەیان پێشکەش کردو دلخۆشیان بەو بەیەکتر گەیشتنە، بەو بۆنەوە راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان دیاری کۆلێژی پێشکەش بە راگری کۆلێژی بابل کردو قوتابی سیف اللە دیاری لیژنەی قوتابیانی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان سەربە یەکێتی قوتابیانی کوردستانی پێشکەش بە قوتابیانی کۆلێژی میوان کرد 

 babil uni

 *****

 نوێنەری احمد الکبیسی سەردانی کۆلێژی زانستە ئیسلامیاکانی کرد
رۆژی چوار شەممە بەرواری ٨/٣/٢٠١٧ بەرێز پ. ی. د. محمد شاکر راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لەراگرایەتی کۆلێژ پێشوازی کرد لەبەرێز د. رفد ایاد عبدالمجید بەرپرسی نووسینگەی بەرێز شێخ احمد الکبیس لە ولاتی ئیمارات کە بەرێزیان(موسوعە الکلمە واخواتھا فی القران الکریم )کە دوانزە موجەلەدە و لەنوسینی الکبیس یە بەخەلات بۆکتێبخانەی کۆلێژی ھێنابوو؛ ئەمەو پاش گفتگۆیەکی زانستیانە کەنزیکەی کاتژمێکی خایاند بەرێزەوە بەرێکران. 

 00a3

*****

راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بەژداری کۆنفرانسێک دەکات لە ولاتی نەمسا

بەرێزان پ.ی.د. محمدشاکر محمدصالح راگری کولێژی زانستە ئیسلامیەکان و، د. ڕردوان مستەفا إسماعیل بەرپرسی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان، رۆژی ٢٧/٢/٢٠١٧ بەشداریان کرد لە کۆنفرانسێک بەناونیشانی" Role of Religion in Preventing Violent Extremism"، کە لە ئەکادیمیای جەنگی نیشتمانی نەمسا بەرێوەچوو، لە ڤییەننای پایتەختی ئەو ولاتە.
بەرێزد. ڕردوان مستەفا إسماعیل ووتارێکی بەزمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد بەناونیشانی " ,,The Role of Islamic scholars in Kurdistan Region in Countering Extremist Thought and Building Religious Coexistence,,
"بۆ ماوەی سی خوولەک، کە تێیدا باسی ئەوەیکرد، کە پەیامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئاشتی وپێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکھاتەکانی کۆمەلگایەو، تیرۆرو توندرەوی ھیچ شوێنێکیان نیە لە ئیسلامداو، زانایانی ئایینی دەتوانن رۆلێکی کاریگەر بگێرن بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ھزری تۆندرەوی لە رێگەی بلاوکردنەوەی پەیڕەوی میانرەوی و مام ناوەندێتی لە نێو کۆمەلگاداو، گفتۆگوکردن لەگەل گەنجان ... ئنجا توێژەر باسی ئەو پێکەوەژیانە ئاشتیانەی کرد کە لە ھەرێمی کوردستاندا ھەیە لەنێوان موسڵمانان و مەسیحیەکان و ئێزدیەکان... بەبێ ململانێ و، ئەمەشی گەراندەوە بۆ سیاسەتە حەکیمانەکەی بەرێز مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە ھەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە کە کوردستان پێویستە ببێتە شوێنی لێبووردنی ئایینی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە. پاشان تیشکی خستەسەر رۆلی پێشمەرگە لەرووبەرووبونەوەی وەحشیگەرترین رێکخراوی تیرۆریستی کە داعشەو، باسی قوربانیەکانی پێشمەرگەی کرد، کە بەرگری لە گشت مرۆڤایەتی دەکات. شایانی باسە، ووتارەکە لەلایەن رێکخەرانی کۆنفرانسەکە بەرزنرخێندرا.

ardu_1

***** 

لە رێکەوتی ١٩-٢-٢٠١٧، بە ئامادەبوونی زۆر بەرێز، سەرۆکی زانکۆ، ھۆبەی دڵنیایی جۆری و پرۆگرامەکان (Quality Assurance and Development curriculum)، ھەڵسا بەئەنجامدانی رێورەسمێک، بەدابەشکردنی بروانامەی رێزلێنان، بۆ ئەو مامۆستایانەی پلەی شیاویان ھێناوە، لە ھەرسێ پرۆسەکانی دڵنیایی جۆری (Student Feedback، Continues Academic Development، Portfolio)، بۆ سالی ٢٠١٥-٢٠١٦.
سەرەتا، بەرێز ڕاگری کولێژ(پ.ی.د.محمدشاکر محمد ێالح)، ووتەی بەخێرھێنانی پێشکەشکردوو، سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ ئامادەبوونی لەو رێورەسمەدا و، تیشکی خستەسەر گرنگی پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە پرۆسەی خوێندندا.
پاشان، سەرۆکی زانکۆ بەرێز(پ.ی.د. ڕحمد دزەیی)، ووتەیەکی پێشکەشکردو، تێیدا ئاماژەی بە چالاکی و ئەکتیڤی کولێژی زانستە ئیسلامیەکاندا لەناو زانکۆدا بەگشتی و، لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری بەتایبەتی. ئنجا، پرۆسەی دڵنیایی جۆری شیکردەوەو، گرنگیەکەی بۆ مامۆستایان باسکردو، بایەخدان بەو پرۆسەیەی بە پێویست زانی، ئنجا گوێبیستی پێشنیارو پرسیارەکانی مامۆستایان بوو وەلامی دانەوە.
ئنجا، بەرێز(د.ڕردوان مێگفی إسماعیل) بەرپرسی ھۆبەی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی کولێژ ووتەیەکی پێشکەش کردو، سوپاسێکی بێ ئەژماری مامۆستایانی کولێژی کرد، کە سەرەرای ئەم قەیرانەی ھەرێمی کوردستانی گرتووتەوە، درێغیان نەکردووەو، وەکو ھەمیشە، جێ پەنجەیان دیاربووە، لەسەر ئاستی زانکۆی سەلاحەددین، لە پرۆسەی دلنیایی جۆریدا، کە بڕبرەی پشتی ڕانکینگی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستانە. پاشان، سوپاسێکی تەواوی بەرێز سەرۆکی زانکۆیکرد، کە ھەمیشە، پالپشتێکی تەواوی دلنیایی جۆری کردووەو، پرۆسەکەی بەرەو پێشڤەبردووە. ھەروا، ھەوڵ وکۆششەکانی پرۆفیسۆر(د. نبیل)، بەرپرسی دڵنیایی جۆری زانکۆی بەرزنرخاندو، سوپاسی راگرایەتی کولێژیشی کردو، تیشکی خستە سەر چەند ھەنگاوێکی باش کە ئەنجامدراون، لەوانە:
-دروستکردنی ئیمێلی زانکۆ بۆ زۆربەی ھەرە زۆری مامۆستایانی زانکۆ.
-دروستکردنی وێب سایت بۆ ھەر مامۆستایەکی زانکۆو، ئەنجامدانی پرۆسەی دلنیایی جۆری بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی، بەم ڕەنگەش، پرۆسەکە بە ئۆنلاینکراوو، بۆ بە (Paperless)، ڤێرژنێکی نوێش کاری لەسەر دەکرێت.
- بەستنەوە مامۆستای زانکۆ بەجیھانی دەرەوەو، تەکنەلۆژیای سەردەم، لە رێگەی ھاندانیان، کە ببنە ئەندامی کارا و ئەکتیڤ، لە (Google schoolar، Googleresearch).ئەمەو چەندان ھەنگاوی تریش، کە وادەکات، زانکۆی سەلاحەددین، بەرەو پیشڤەچوونێکی جۆری، برۆات.
پاشان، سەرۆکی زانکۆ بروانامەی رێزلێنانی بەخشییە (٤٠) مامۆستای کولێژ.

وينةى سةرؤكى زانكؤ

سةرؤكى زانكؤ

 *****

لەکۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان خولێکی وەرزشی کرایەوە

بەرواری ٥_٢_٢٠١٧ یەکەی وەرزشی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان خولێکی وەرزشی تۆپی پێی بچوککراوە بۆ (مامۆستایان وفەرمانبەران و قوتابیان ) کردەوە لە خولەکەدا چەندین یاری بەرێوەچوو دوای ئەوەی ھەریەک لە تیپی( سێی اوێول ) و(٤ دراسات) گەیشتنە یاری کۆتایی ھەردوو تیپ لەکاتی یاسایی یاریەکە بەرامبەر بوون بەئەنجامی (١-١) گۆل دواتر بەلێدانی سزای یەکلاکەرەوە (٣)ی اوێول توانی سەربکەوێت بەئەنجامی شەش لێدان بەرامبەر پێنج لێدان...دواتر خەڵات بەسەر ھەردوو تیپی ناوبراو دابەشکرا.

DSC04255

 DSC04276

DSC04283

 

*****

لەکۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان یادی دایکی پێشمەرگە کرایەوە

لەمەراسمێکی شایستەدا بەمەبەستی رێزلینان لەبەرێز فەرمانبەر (ابراھیم قاسم ) کەدەکاتە کوری دایکە زولێخا دایکی پێشمەرگە لەکۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان ئەم یادە بەرز نرخێندرا سەرەتا چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز پیشکەش کرا دواتر وتارێک لەلایەن بەرێز (د.محمد شاکر) راگری کۆلێژ پێشکەش کرا تێیدا تیشکی خستە سەر رۆلی ئەم ئافرەتە مەزنە وخەباتی ناوبراوی بەرز نرخاند دواتر وتەیەک لەلایەن یاریدەدەری راگر پیشکەش کرا ھەر لەمەراسیمەکەدا چەند گرتە ڤیدیۆیەک پیشانی ئامادەبوان درا کەتێیدا دایکی پیشمەرگە سەردانی بەرەکانی جەنگی کردبوو ھاوکاری گەیاندبوە ھیزەکانی پیشمەرگە دواتر وتەی بنەی ماڵەی خولێخۆشبوو پێشکەش کرا لەلایەن (ێبریە خان)ی کچی دایکی پیشمەرگە تێیدا سوپاسی راگرایەتی کۆلیژ وئامادەبوانی کرد و ھیوای بینینی دەولەتی کورد کرد

 

 002a

001a

 *****

بەرزراگرتنی رۆژی ئالای کوردستان لەکۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان
بەرواری ١٧-١٢-٢٠١٦بەئامادەبوونی بەریزراگری کۆلێژ بەوەکالەت (د.رزگارسلیمان مولود) وسەرۆک بەشەکان ومامۆمۆستایان وفەرمانبەران مەراسمیمیک سازکرالەگۆرەپانی کۆلێژ سەرەتا بەرێز راگری کۆلێژ بەوەکالەت وتەیەکی پێشکەش کرد تێیدا باسی گرینگی وئالای کوردستانی کردو وتی ئاڵای کوردستان رەمزی نەتەوەی کوردە ھەروەھا چەندان قوربانی لەپیًناوئەو ئاڵایە دراوە وەتێدەکۆشین بۆئەوەی ئەوئاڵایە ھەردەم بەرزوو شەکاوە بیت تادەبینە دەولەت وئالای دەولەتی کوردی بەرزدەکەینەوە پاشان سلاوی بۆ پێشمەرگەی کوردستان ناردو ھیوای خواست کە پاریزراوی خوای گەورە بن و و دواتر مەراسیمەکە بەچەندان کۆرانی وسرودی نیشتیمانی چالاکیەکە بەردەوام بوو

 

DSC04201

DSC04196 

****** 

كوردی2

كوردی 1

 

عربی2

عربی1

 

 

 

 

*****

سیمینارێک بۆ پشتگیری برا پێشمەرگەکان لە بەرێوەچوو

لەپێناو پاڵپشتی و پشتگیری لە برا پێشمەرگەکانی کوردستان لەبەرەکانی جەنگدا ، رۆژی ١٦/٥/٢٠١٦ سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوەو لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکانی کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین - ھەولێر ، بە ئامادەبوونی بەرێز (د. رزگار سلیمان ) یاریدەدری کۆلێژ و ژمارەیەک مامۆستایانی کۆلیّژ و پێشمەرگەکانی بەرەی مەخمور ، سیمینارێک بۆ بەرێز ( پ.ی.د. عوسمان محەمەد غەریب ) مامۆستا لەکۆلیژەکەمان لەھۆلّی لقی (٢٣) ی پارتی لە مەخموور سازکرد ، لە سەرەتادا بەریّز (د. زیاد خۆرانی ) سەرۆکی سەنتەری سەلاحەدینی ئەیوبی بۆ لێکۆلینەوەی زانستی وتەیەکی پیّشکەش کرد و بە خیّرھاتنی ھەموولایەکی کردو بایەخی ئەم جۆرە چالاکی و کۆڕانەی خستە روو . پاشان لەمیانەی ئەو سیمینارەدا دکتۆر باسی لەبایەخ و گرنگی رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکان کرد لە بەرگریکردن لە خاک و خەڵک و نیشتمانی کوردستان ، ئینجا ھاتە سەر ئەم نەبەردی و بەرگرییەی پێشمەرگە لە روانگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە ، وە جەختی کردەوە کە ئیسلام بەرگریکردن بە پیرۆز دادەنێ ، و لەو بارەوە چەندین ئایەت و فەرموودەی ھێناوە کە ئاماژە بە ھاندان و پشتگیری تەواو دەکا بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە ، دواتر سیمینارەکە بە چەندین پرسیارو بۆچوونی ئامادەبووان کۆتایی ھات 

peshm

 

 

 

 

 

 

 

 

 

*****

سیمینارێک لە بارەی سابیئەی مەندائیەکان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان


رۆژی ٢٨/٤/٢٠١٦ بە ئامادەبوونی بەڕێزان راگرو سەرۆک بەش و مامۆستاو قوتابیانی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەدین میوانداری ریشۆممە ستار جەبار حلو، سەرۆکی تائیفەی سابیئەی مەندائیەکان لە عێراق و جیھان بە مەبەستی سازکردنی سمینار لەسەر مێژوو ئایدیاو فەلسەفەو بیروباوەری سابیئەی مەندائیەکان
لەو چالاکیەدا سەرەتا بەریز(ب .ی . د. محمەد شاکر محمد سالح) راگری کۆلێژی ناوبراو بەخێرھاتنێکی گەرمی ریشۆممەو شاندی یاوەری کرد و، بە گرنگیەوە باسی لەو ھەنگاوەی رێکخراوی ئای ئار دی ئەمریکی کرد
پاشان (نزار شنێشل) سەرۆکی کۆمەلەی رۆشنبیری مەندائی سوپاسی راگرایەتی کۆلێژی کرد بۆ میوانداریەکەو ئامانجیشی لەو چالاکیە روونکردەوە کە ناساندنی تایفەکەیانە
ئینجا شێخ ستار بە ووردی باسی لە ئاینەکەیان کرد لە رووی بیروباوەرو شەریعەو خورەوشت و پەیوەندیان لەگەل ئاینەکانی دیکە
لەلایەن ئامادەبوانەوە وێرای خۆشحالیان بەو دیدارە کۆمەلێک سەرنج وتێبینی وپرسیار ئاراستەی شێخ ستار کران و بەرێزیشیان وەلامی دایەوە
شیاوی وتنە دیدارەکە (٣) کاژێری خایاند و ئەرکی بەرێوەبردن و تەنسیق و وەرگێری راستەوخۆشی بە (د.ئادەم بیدار) سپێردرابوو

sabia

*****

بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین (پ.ی.د. احمد دزەیی) مەراسیمی کردنەوەی پیشانگەی

(بەرھەمی ماموستایانی کولیژ) بەرێوەچوو لە بەرواری ٢٨ / ٤ /٢٠١٦

ah3

 ah1

ah2

ah5

ah4

*****

ۆرک شۆپێک لەبارەی فریاکەوتنی سەرەتایی
لە پێناو زیاتر بایەخدان بە تەندروستی و فریاکەوتنی سەرەتایی ، رۆژی ١٢/٤/٢٠١٦ ، ۆرک شۆپێک تایبەت بە فریاکەوتنی سەرەتایی بۆ بەرێز ( دارا عبداللە ) مامۆستا لەکۆلیژی پەرستاری زانکۆی پزیشکی ھەولێر بە ھەماھەنگی لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژ و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین ، بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژەکەمان بەرێوەچوو ، کەلە میانەیدا تیشک خرایە سەر بایەخی فریاکەوتنی خێرا لە بواری تەندروستیدا ، پاشن ئاماژە بە ڕێگا جیاوازەکانی فریاکەوتنی خێرا لەرووی زانستیەوە کرا ، تاوەکو پرۆسەکە بەباشترین شێوە بەرێوە بچێ و سەلامەتی و تەندروستی تاک بەشێوەیەکی زانستی بپارێزێ ، شیاوی وتنە خولەکە (٣) ھەفتەی خایاند و فیدباکیش لەو بارەوە بۆ قوتابیانی بەشداربوو کرا و، بووە جێگەی ڕەزامەندی ھەمووان .

dara

*****

رۆژی دووشەممە ٢٠١٦/٥/١٦ لە مەخمور سیمیناریک بەرێوەدەجێت pesh

***** 

 خولێک بۆ خێرا لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز


لە چوارچێوەی بایەخدان بەقورئانی پیرۆز ، لەژێر چاودێری راگرایەتی کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان ، رۆژی ٢٢/٤/٢٠١٦ بە ئامادەبوونی مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژ ، خولێک بۆ ئاسانترین و خێراترین رێگا بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بەرێوەچوو، لەمەراسیمی دەست پێکردنی خولەکەدا ، چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز پێشکەش کران پاشان سەرپەرشتیاری خول بەرێز ( م. ئومێد عبدالقادر ) مامۆستای کۆلێژەکەمان وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی بەگرنگی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز کرد ، بەرێگەیەکی ئاسان و خێرا ، کە چۆن ئەو کەسەی بیەوێ قورئانی پیرۆز لەبەر بکات ئەگەر ئەم رێگا خێرایە پەیرەو بکات ، دەتوانێ لەماوەی (٧) خولەک لاپەرەیەک لەقورئانی پیرۆز لەبەربکات، پاشان خولەکە بە عەمەلی دەستی پێکرد و لە ماوەی (٣) رۆژدا رێگاکانی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بە قوتابیان و مامۆستایانی ئامادەبوو درا ، ھەر لە میانەی خولەکە چەندین جۆر وەرزش بۆ بەھیزکدنی توانای لەبەرکردن بەرێوەچوو ، پاشان لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەرێز ( پ.ی.د. محمد شاکر ) راگری کۆلێژ و مامۆستا ( عبدالسلام ) بەرپرسی ناوچەی قوتابیان ، خولەکە کۆتایی پێھات و دوایی خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز سەرپەرشتیاری خول وتەیەکی پێشکەش کرد ، باسی لە چۆنیەتی بەرێوەچونی خولەکە کرد ، ئینجا بروانامەی رێز لێنان بەسەر قوتابیان و مامۆستایانی بەشدار لە خولەکە دابەش کرا ، شیاوی وتنە (٣٠٠) قوتابی بەشداری خولەکە بوون و بۆماوەی (٣) رۆژ بەردەوام بوو ، قوتابیان سودێکی زۆریان لێ بینی .

omed

 

 *****

بەچەندین چالاکی رۆژی تەندروستی و سەلامەتی جیھانی بەڕێوەچوو


بەبۆنەی رۆژی تەندروستی وسەلامەتی جیھانی ، لە پێناو راگرتنی پاک و خاوێنی کۆلێژ ، بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی بەرێز ( د رزگار سلیمان ) یاریدەدەری راگری کۆلێژ ، بەرێزان سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژ ، ھەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی کۆلێژ بەرێوەچوو ، دواتر ھەر لەو بارەوە بەئامادەبوونی مامۆستایان و قوتابیان ، سیمینارێک بۆبەرێز ( پ.ی.د. قاسم غفور ) سەرۆک بەشی شەریعە بەرێوەچوو ، کەتێیدا ئاماژەی بەلایەنە جیاوازەکانی پاک و خاوێنی کرد و دواتر تیشکی خستەسەر گرنگی پاک و خاوێنی لە ئیسلامدا و لەو میانەدا چەندین ئایەت و فەرموودەی ھینایەوە ، دواتر بەچەندین پرسیار و تێبینی ئامادەبوان سمینارەکە دەوڵەمەند کرا  

***** 

پێشانگای کتێب کرایەوە
لەپێناو زیاتر رۆشنبیرکردنی قوتابیان و ئاشناکردنیان بە جیھانی کتێبی ھەمەجۆر ، رۆژی ٢٤/٤/٢٠١٦ کۆلێژەکەمان لەژێر چاودێری راگریەتی کۆلێژ ، کتێبخانەی ئەکادیمی پێشانگایەکی کتێب و تابلۆی ئایەتی قورئانی پیرۆزی لەھۆڵی کتێبخانەی کۆلێژ کردەوە ، لەو پێشانگایەدا کە رۆژانە قوتابییەکی زۆر سەردانیان دەکرد ، بۆماوەی (٥) رۆژبەردەوام بوو ، تیایدا (١٢٠٠) ناونیشانی کتێب خرابوونە روو ، بەھەرچوار زمانی کوردی و ئینگلیزی و فارسی عەرەبی ، شایانی وتنە کۆلێژەکەمان ساڵانە پێشانگای کتێب لە ناو کۆڵژ دەکاتەوە ، لەپێناو سوود گەیاندن بە قوتابیان

kteb 

 ******

لەچوارچێوەی سیمینارە بەردەوامەکانی کولێژەکەمان ، رۆژی٥/٤/٢٠١٦ ، سیمیناریک بە ناونیشانی ( الوقف واحكامه في الشريعة الاسلامية ) بۆ بەریز (پ .ی. د. جەمیل سورجی ) مامۆستا لە کۆلێژ سازدا

*****

 لە درێژەی سیمینارە بەردەوامەکانی کولێژەکەمان ، رۆژی١/٣/٢٠١٦ ، سیمیناریک بە ناونیشانی ( الظوابط الشرعية لاغتفار الضرر في العقود وتوابعها) بۆ بەریز (د. مراد جەبار سەعید) مامۆستا لە کۆلێژ سازدا 

murad 

ھەر، رۆژی١/٣/٢٠١٦ کۆلیژەکەمان سیمیناریکی تری بە ناونیشانی (مفھوم الفسق فی القرآن الکریم ) بۆ بەریز (د. محمد شەریف) مامۆستای کۆلێژ سازدا 

***** 

له درێژەی سیمینارە بەردەوامەکانی کولێژەکەمان ، رۆژی ٢/٢/٢٠١٦ سیمیناریک بە ناونیشانی (فقە الخلاف واسبابە ) بۆ بەریز ( د. ھیمن ئەحمەد بالیسانی ) مامۆستا لە کۆلێژ بەڕێوەچوو 

hemn


ھەر ھەمان ، رۆژی ٢/٢/٢٠١٦ سیمیناریکی تر بە ناونیشانی(الحذر من القدح في العلماء وتخطئهم بغير العلم )بۆ بەریز (پ.ی.د. کەمال سادق ) مامۆستا لە کۆلێژ بەڕێوەچوو 

kamal 

 

***** 

 لە درێژەی سیمینارە بەردەوامەکانی کولێژەکەمان ، رۆژی٢٦/١/٢٠١٦ ، سیمیناریک بە ناونیشانی ( مناقشە نظرية د. احمد خلیل فيما يتعلق بالفتوحات الاسلامیە – جزیرە بوتان ) بۆ بەریز (پ.ی. د. حەسەن خالد موفتی ) مامۆستا لە کۆلێژ سازدا

hassan_1 

 

 ھەر رۆژی٢٦/١/٢٠١٦ ، کۆلیژەکەمان سیمیناریکی بە ناونیشانی (موقف النورسی من احداث العنف فی عصره) بۆ بەریز (د. فەرھاد ئیبراھیم ) مامۆستای کۆلێژ سازدا

faro

 

 ھەر، رۆژی٢٦/١/٢٠١٦ کۆلیژەکەمان سیمیناریکی تری بە ناونیشانی (وقفات مع قصة نبی اللە یوسف (علیە سلام) لمعالجە الازمات المالیە ) بۆ بەریز (د. ئیسماعیل قەرەنی) مامۆستای کۆلێژ سازدا 

 

ismail qarani 

 

*****

لە درێژەی سیمینارە بەردەوامەکانی کولێژەکەمان ، رۆژی ١٩/١/٢٠١٥ سیمیناریک بە ناونیشانی (غیاب اسم الکتاب المسیحی فی الاناجیل المسیحیە) بۆ بەریز ( د. فەتحی جەوھەر مزوری) مامۆستا لە کۆلێژ بەڕێوەچوو 

fathi_2

 

ھەر ھەمان رۆژ ١٩/١/٢٠١٥ ، سیمیناریکی تر بە ناونیشانی (ادب الحوار فی القرآن والسنە) بۆ بەریز (م. رەقیب سەعید مزوری ) مامۆستا لە کۆلێژ بەڕێوەچوو 

 

 

 

raqeeb

*****

 

لە درێژەی سیمینارە بەردەوامەکانی کولێژەکەمان ، رۆژی١٥/١٢/٢٠١٥ ، سیمیناریک بە ناونیشانی ( جواز الاحتيال للتوصل الى المباح في الشريعة الاسلامية ) بۆ بەریز (پ. د. شوکور مەحمود) مامۆستا لە کۆلێژ سازدا .

d shukur

*****

ھەر رۆژی ١٥/١٢/٢٠١٥ کۆلیژەکەمان سیمیناریکی بە ناونیشانی (چونیەتی بەکار ھینانی مکتبە شاملە) بۆ بەریز (م.ئومید عەبدولقادر ) مامۆستای کۆلێژ سازدا

omer qader

*****

( کۆڕێک لەبارەی مانگی سوورو خاچی سووری نیودەولەتی )
لە پیِناو ئاشناکردنی مامۆستایان و قوتابیان بە کارو ئەرکەکانی مانگی سوورو خاچی سووری نێودەوڵەتی رۆژی ١٤/١٢/٢٠١٥ بە ئامادەبوونی مامۆستایان و قوتابیان ، کۆلێژەکەمان لە ژێر ناونیشانی ( جوڵەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و مانگی سوور ) کۆڕێکی بۆ بە بەڕێز ( زینە فازڵ نوری ) کارمەند لە مانگی سووری عێراقی _لقی ھەولێر_ لە ھۆڵی (محمد ساحیب ) لە کۆلێژ سازدا ، لە میانەی ئەو کۆڕەدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتی سەرھەڵدانی ھەردوو ڕێکخراوی مانگی سوور و خاچی سووری نێودەوڵەتی ، پاشان باس و گفتوگۆی لەسەر ئەو بنەما و پرەنسیپانە کرا کە ئەم رێکخراوە کاری لەسەر ئەکەن ، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر بە بوارە جیاجیاکانی مرۆڤایەتی ، ھەروەھا لەتەورێکی دیکە دا ، بە ڤیدیۆ سکرین ئاماژە بە قۆناغە جیاوازەکانی کاری ئەم رێکخراوانە کرا ، دوای کۆتایی ھێنان بە بابەتەکە ، بە چەندین پرسیار و تێبینی کۆڕەکە کۆتایی ھات  
zina

*****

 

وۆرک شۆپ

(ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان ھەستا بەئەنجامدانی ۆرک شۆپێک بۆ بەڕیز ( زانا طارق 
سەبارەت بە ئاشنا کردنی مامۆستایانی کۆلێژ لەسەر چۆنیەتی دروست کردنی سایت بە ئیمیلی زانکۆی سەلاحەدین
(GMAIL) له (name@su.edu.krd) 

کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣/١٢/٢٠١٥ لە ھۆڵی (محمد صاحب) ی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان یەکەی ئای تی وۆرک شۆپێکیان سازکرد سەبارەت بە چۆنیەتی دروست کردنی پڕۆفایلی مامۆستایانی زانکۆ لە ئینتەرنیت و ئیمیلی زانکۆ کە ژمارەیەک لە مامۆستایانی گشت بەشە زانستیەکان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان ئامادەی بوون . بە گشتی لەم وۆرک شۆپەدا ئەم خاڵانەی خوارەوە خرایە بەر بۆ ئامادەبووان 
١- شیکردنەوەی ھەنگاوەکانی چوونە ناو گوگل لە ئیمیلی زانکۆ
٢- چۆنیەتی دروست کردنی پرۆفایل و گۆرانکاریەکان
٣- دروستکردنی سایتی تایبەت بۆ ھەر مامۆستایەک


ئەم لینکەی خوارەوە (Presentation) چۆنیەتی دروست کردنەکەیە

How to Create a profile & site

 

******

 

 لە درێژەی سیمینارە بەردەوامەکانی کولێژەکەمان ، رۆژی٨/١٢/٢٠١٥ ، سیمیناریک بە ناونیشانی (الوان التفسیر الموضوعی ) بۆ بەریز ( د. ادریس قادر) مامۆستا لە کۆلێژ سازدا .

dr idres

*****

ھەر رۆژی ٨/١٢/٢٠١٥ کۆلیژەکەمان سیمیناریکی بە ناونیشانی ( بطاقات التخفيض حقيقتها وحكمها

في الفقه الإسلامي ) بۆ بەریز (د.ابراھیم قادر) مامۆستای کۆلێژەکەمان سازدا .

nazanm

*****

• ھەر رۆژی ٨/١٢/٢٠١٥ کۆلیژەکەمان سیمیناریکی تری بە ناونیشانی (دور المنافقین فی ھدم الاسلام) بۆ بەریز (پ.د. ئیسماعیل قەرەنی) مامۆستای کۆلێژ سازدا .

ismail qarani

*****

 

( کۆڕێک لە بارەی توند و تیژی خێزانی )

 

لە ھەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی دژی ئافرەتان ، رۆژی ٥ شەمە رێکەوتی ٣/١٢/٢٠١٥ لە ھۆڵی ( محەمەد ساحب ) ، کۆلیژەکەمان ھەستا بە ریکخستنی سیمینارێک بۆ بە رێز ( د . بشیر خەلیل حەداد ) لە ژێر ناونیشانی ( چەند تێبینیەکی گشتی شەرعی و یاسایی سەبارەت ب یاسای نەھێشتنی توند و تیژی خێزانی ) کە تێیدا کۆرگێر تیشکی خستە سەر ئەو کەم و کوریانەی کە لە یاسای ناوبراودا ھاتوون و چەند پێشنیارێکیشی خستە روو کە یاساکە رێک دەخات و سوودی زیاتری دەبێت ، جێگای ئاماژە پێکردنە کە ژمارەیەکی زۆر مامۆستایان و قوتابیان ئامادەی سیمینارەکە بون و لە کۆتایشدا
بە راو سەرنجی بە شداربوان سیمینارەکە کۆتایی پێھات .

 

mala basher

*****

سیمیناریک لە بەرواری ٢٤-١١-٢٠١٥ بە ناونیشانی (اسم إلە الحقیقی فی الأناجیل المسیحیە ) بۆ بەڕێز ( د. فتحی جەوھەر ) مامۆستای کۆلێژ سازدا

 

*****

لە دریژەی چالاکییەکانی سیمیناری کۆلێژ ، ڕۆژی ٢٤/١١/٢٠١٥ کۆلێژەکەمان سمینارێکی بەناونیشانی ( فتح مدن الجزیرە بین السلم والعنوە ) بۆ بە ریز ( پ. ی . د. حسن خالد مفتی ) مامۆستای کۆلێژ ئەنجامدا ، لە میانەی ئەو سیمینارەدا تیشک خرایە سەر چەندین تەوەری جیا جیا ،لە وانە مێژووی کوردو کوردستان و چۆنیەتی موسڵمانبوونی کورد لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان ، ئە وەش لە چوارچیوەی پاڵپشتە زانستی و سەرچاوە میژووییە باوەڕ پێکراوەکان ، پاش سیمینارە کە لە لایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆی تێرو تەسەلی لە بارەوەکرا .

 hassan11

*****

سیمینارێک لە بارەی فێرکردنی ئیلکترۆنییەوە


لەپیناو زیاتر پەرەپێدانی شێوازی وانە وتنەوەو خزمەتی زیاتر بەبواری زانستی و سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ ، رۆژی ١٧/١١/٢٠١٥ ، بەئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ، کۆلیژەکەمان سیمینارێکی بە ناونیشانی ( ئاشنابوون بە فێرکردنی ئیلکترۆنی ) بۆ بەرێز (پ.ی.د . ئیسماعیل موسی موراد ) بەڕێوەبەری سەنتەری ( ئیبن سینا ) بۆ فێرکردنی ئیلکترۆنی لە زانکۆی سەلاحەددین و ( پ . د . قەیسەر ساڵح ) یاریدەدەری بەڕێوەبەری سەنتەر ، لە ھۆڵی (محمد صاحب ) لە کۆلێژ سازدرا ، لە میانەی ئەو سیمینارەدا تیشک خرایە سەر بایەخی فێرکردنی ئیلکترونی کە ئەمڕۆ لە ناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکاندا ، بووەتە پێویستیەکی گرنگ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر بەبواری زانست و فێرکردندا، ھەروەھا لە تەوەرێکی دیکەدا ، ئاماژە بەوە درا کە سەنتەری (ئیبن سینا ) لە خزمەتی مامۆستایاندایە بۆ تۆمارکردنی وانەکانیان بەشێوازی ئیلکترۆنی ، بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن زیاتر سوود لە وانەکان وەربگرن ، چونکە تۆمارکردنی وانەی ئیلکترۆنی ئەتوانێ یارمەتی قوتابیان بدات تەنانەت لە ماڵەوەش بە وانەکاندا بچنەوە ، پاش کۆتایی سیمینارەکە چەندین بۆچوون و تێبینی لەلایەن ئامادەبوانەوە بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی باباتەکە خرانەروو 

  

dr ramazan 

*****

 

رۆژی ١١/١١١/٢٠٥، کۆلیژەکەمان بە ناونیشانی ( عشرون خطأ عن فکرە البحث في الرسائل الجامعیە ) بۆ ( پ.د. شوکر محەمەد) مامۆستای کۆلێژەکەمان سازدا

 

DSC03500

Salahaddin University-Erbil
Kirkuk Road, Erbil
Kurdistan Region
Iraq
© 2017 Salahaddin University | Site Map | Contact us