College of Islamic Science

 

دامەزراندنی سەنتەری سەلاحەدینی ئەیوبی بو تویژینەوەو لێکولینەوە ئیسلامییەکان - سەر بە کولێژی زانستە ئیسلامییەکان زانکوی سەلاحەدین لە بەرواری ١٥- ٥- ٢٠١٤ 

تأسيس مركز صلاح الدين الأيوبي للبحوث والدراسات الإسلامية التابعة لكلية العلوم الإسلامية - جامعة صلاح  الدين

بيان التأسيس مركز صلاح الدين الأيوبي للبحوث والدراسات الإسلامية 

مركز صلاح الدين

DSC_0277

مركز صلاح الدين 8

 

 

 

 

 

تأسيس مركز صلاح الدين

DSC_0305

  santer 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

**********

کۆڕێک بۆ (د.محەمەد ماردین ) لەسەر ئەرشیفی عوسمانی

لە چوارچیۆەی کۆر و سمینارەکانی (سە نتەری سەڵاحەدین ئەیوبی بۆتوێژینەوەو لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان)ی سەر بە کولێژی زانستە ئیسلامییەکان، رۆژی ١/٢/٢٠١٥، کوڕێکی بۆبەڕێز (د.محمود ماردین )توێژەر و کارا لەئەرشیفی عوسمانی لەتورکیا ، بەئامادە بوونی مامۆستایان و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان لەژێرناونیشانی:(چۆنیەتی سوود وەرگرتنی توێژەران لە ئەرشیفی عوسمانی )لە ھۆڵی بۆنەکانی کۆلێژ سازکرد، سەرەتا کوڕگێڕ تیشکی خستە سەر گرنگی ئەرشیف وچۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لەو ئەرشیفە، پاشان باسێکی تێروتەسەلی لەفراوانی وگەورەی ئەرشیفی عوسمانی کرد کە نزیکەی نیوملیون دەستنووسی پر بایەخی تێدایە لەبوارە جیاجیاکان ،کە ھەرتوێژەرو ئاکادیمیەکی کورد، دەتوانی سوودی لێ وەبگرێ، پاشان جەختی لەوە کردەوە کە بەدەیان دیکۆمێنت و بەڵگەنامەی جۆراوجۆر لەو ئەرشیفە ھەیە ، کە سنوورەکانی ھەرچوار پارچەی کوردستان دەسەلمێنی ، تە نانەت زۆر بە ووردی سنووری باشوری کوردستانیش دیاری دەکات ، دواتر کۆرەکە بە پرسیار و گفتوگۆی ئامادەبووان زیاتر دەوڵەمەندکرا

q1

 

 **********

 

کۆڕِێک بۆ بەرێز محەمەد عەلی قەرەداغی لە بارەی دەستنوسەوە

 

رۆژی ٦/٤/٢٠١٥ سەنتەری سەڵاحەدین ئەیوبی بۆلێکۆڵینەوە ئیسلامیەکانی سەربەکولێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەدین بەئامادەبوونی ماموستایان و قوتابیان ومیوانیکی زۆر کۆرێکی بۆ بەرێز مامۆستا (محمد عە لی قەرەداغی)گەورە زانای کورد لە بواری ساغ کردنەوەی دەستنووس (تحقیق)لەژێر ناونیشانی (دەستنووسەکانی زانایانی کورد سامانێکی گرانبەھای فەرامۆشکراو)سازدا ، کە لە میانەی کۆرەکەدا مامۆستا تیشکی خستە سەر گرنگی دەستنووس و ئەو بایەخەی گەورەی کە ھەیەتی لە خزمەت رەوتی زانست وخزمەت کردنی زانایانی کۆن کەسامانێکی گەورەیان بۆ نەوەکانی داھاتوو جێ ھێشتووە ،ھەروەھا لە تەوەرێکی دیکەدا جەختی لەوە کردەوە کەپێویستە ئەو زانایانەی کەخاوەنی دەستنووسی باشن ،ناونیشانەکانی بڵاوبکەنەوە تاوەکو بتوانرێ ساغ بکرێتەوەو لەبواری ماستەرو دکتۆرا سوودی زوریان لێ وەربگیرێت پاشان خەلاتی کۆلێژ درا بە بەرێز مامۆستا (محمد عەلی قەرەداغ) بۆ ئەو ھەوڵ وماندووبوونەی کە لە پێناوخزمەت کردنی زانستە دا بەسەری بردووە . ئەمەو کۆرەکە کە(٢)کاتژمێری خایاند، بە چەندین پرسیاروتێبینی ئامادەبووان دەوڵەمەندکرا.

 

  سمنيار حول المخطوطات

 المخطوطات

المخوطات