College of Islamic Science

 

coors2

coors1

 

 

دڵنیایی جۆریی لە کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان


بنەچەی دڵنیایی جۆریی
لە ھەردوو وشەی ( دڵنیایی و جۆریی ) بەدوادا گەڕان بۆ دڵنیا بوونەوە لە جۆریی باش- لەھەر کاڵایەک - دەخوێنرێتەوە، ئەمەش ھەستێکە خوای بەدیھێنەر لە دەروونی مرۆڤ و ھەر گیاندارێکدا رسکاندویەتی.
ئادەمیزادیش کە سەرتۆپی بوونەوەرانەو ژیرو تواناو دەستڕەنگینە، خوای ئەم ھەستەی بەناخدا بردۆتە خوار، بۆیە ھەمیشە لەگەڵ ھاوشانانی لە پێشبڕکێدایە، تا باشترین بەرھەم و کاڵا پێشکەش بکات، تاوای لێھاتووەو گووتراوە: ( قیمە کل امریء، ما یحسنە

زانکۆ جیھانیەکان و دڵنیایی جۆری

 

لەنەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە دامەزراوەکانی خوێندن و فێرکردن - بەتایبەت لە خوێندنی باڵا - دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی دڵنیایی جۆری لە پرۆسەی خوێندن، و وای لێھاتووە ھیچ زانکۆو دەزگایەکی تری خوێندنی باڵا، بێ پابەند بوون بەم پرۆسە ناتوانێت پێ بنێتە پەیژەی سەرکەوتن و پێشبڕکێی جیھانی و ناوخۆیی.

 

زانکۆ کوردستانیەکانیش دێنە ڕیزەوە


وەزارەتی خوێندنی باڵا لەساڵی خوێندنی ٢٠٠٩-٢٠١٠ ـەوە فەرمانی جێبەجێکردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە زانکۆو دەستەکانی سەربەوەزارەت دەرکرد، کەبەچەند قۆناغێک پرۆسەکە جێبەجێکرا.
وەزراەتی خوێندنی باڵا ناوی پرۆسەکەی بەمجۆرە ناوزەند کردوە: بەکوردی: ( پرۆسەی دڵنیایی جۆری فێرکردن )، بەعەرەبی: ( مشروع چمان النوعیە فی التعلیم )، بە ئینگلیزی: ( Teaching Quality Assurance )

 

پێناسی پرۆسەی دڵنیایی جۆری خوێندن لە کوردستان: بریتیە لەچەند چالاکیەکی بەردەوام لە پلاندانان، چاودێریکردن، بەدواداچوون، ھەڵسەنگاندن، راپۆرت نووسین، بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن لەگەڵ ئامانجەکان بگونجێن.

ھەیکەلی دامەرزاوەیی دڵنیایی جۆری


لەوەزارەتەوە تادەگاتە بەشە زانستیەکان، وەک دەماری ناو لەش، دڵنیایی جۆرییان پێدا شۆڕبۆتەوە، لەوەزارەت و سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری، و لە کۆلیژو بەشەکانیش لیژنەی دڵنیایی جۆری دروست بووە.

پێکھاتەکانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە کوردستان

پرۆسەکە لەسەر چەند کۆڵەکەیەک دەوەستێت کە بریتین لە:

١- فیدباکی قوتابی feedback students.
٢- پەڕاوی وانە Course book.
٣- ھەڵسەنگێنەری دەرەکی External Assessor.
٤- زانستخوازی بەردەوام Continuous Academic Development.
٥- ھەگبەی مامۆستا Teachers Portfolio.
٦- پێداچوونەوەی ھاوەڵان Peer Review.
٧- بانکی پرسیار Banks Question.

ئەزموونی دڵنیایی جۆری لە کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان

ئەزموونی دڵنیایی جۆری لە کۆلێژ لەم چەند خاڵەی خوارەوە دەخەمە ڕوو:
١: ساڵی دەستپێکردن: وەکو لەسەروە باسکرا لەساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ وە شانبەشانی سەرجەم کۆلیژو بەشەکانی زانکۆکانی کوردستان کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانیش دەستی کرد بە پیادەکردنی دڵنیایی جۆری. دەقاودەقیش لە ڕۆژی ١١/٢/٢٠١٠ لیژنەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێژ و ھەرسێ بەشەکانی شەریعە و خوێندنی ئیسلامی و بنەماکانی ئایین، بەفەرمانی راگر دروستکرا، و تائەمڕۆ ساڵا لیژنەکان تازە دەکرێنەوە.
٢: سەربەخۆیی لیژنەکە: بەپێی ڕێنماییەکانی وەزراەت، تایبەت بە دڵنیایی جۆری، مەرجە ئەوانەی لەدڵنیایی جۆری کاردەکەن ھیچ پۆستێکی کارگێڕیان نەبێت لەبەش و کۆلێژ و زانکۆ، مەبەستیش لەم ئیجرائە سەربەخۆیی بوون و بێلایەنی و دەستکراوەیی لیژنەکانە، بۆ بەرجەستەکردن و پیادەکردنی دڵنیایی جۆری خوێندن لە بەش و کۆلێژ و زانکۆ.
٣: راگرایەتی کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان و دڵنیایی جۆری: پێویستە ئەو راستیە بگووترێت کە ھەر لەسەرەتای دروستبوونی لیژنەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێژ، راگرایەتی پشتگیری لیژنەکەی کردووە و لەھەمانکات بێلایەنیش بووەو دەستی نەخستۆتە ھیچ کارێکی لیژنەکە، بۆیە لەماوەی ( ٥ ساڵ ) ی کارکردن لەو لە لیژنە بەو جۆرە کارمانکردووە کە رێنماییەکانی دڵنیایی جۆری دەیخوازێت، ھەروەھا راگرایەتی ئەوەی پێویستمان بووبێت و لەدەسەڵاتی راگرایەتیدابێت بۆی کردووین، بۆ نموونە، لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلیژی زانستە ئیسلامیەیکان یەکەم لیژنەبوو کە ژووری بەپێداویستیەکانەوە پێدرا، و یەکەم لیژنە بوو فەرمانبەری تایبەتی بۆ تەرخانکراو.
٤: شێوازی کارکردنی لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلیژ: لە رۆژی ١١/٢/٢٠١٠ تا ئەمڕۆ لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلیژ بەم جۆرە کاری کردووە:
ڕ: پابەندبوون بەو رێنماییەکانی دڵنیایی جۆری لەوەزارەت و بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆوە دەردەچن، و جێبەجێکردنیان لەسەر مامۆستایانی کۆلێژ، و ھەستکردن بەسەر بەخۆیی لیژنە لەکارەکانی.
ب: بوونی قەناعەت لەلایەن کۆلیژ و مامۆستایان و ئەندامانی دڵنیایی جۆری کۆلیژ، کە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی لەگەڵ شەریعەتی ئیسلام دێتەوەو، ئیسلام داکۆکی لە بنەماکانی پرۆسەکە دەکات ھەروەکو پێغەمبەر-د.خ- دەفەرمووێت: (( إن اللەَّ یحبُ إژا عمِڵ ڕحدکم عمڵا ڕن یتقنە )).
ج: بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری دڵنیایی جۆری لە نێوان مامۆستایان بەتایبەت، و قوتابیان بەگشتی، کەھەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونی لیژنەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێژ تا ئەمڕۆ ساڵانە سیمینار بۆ مامۆستایان ئەنجامدراوە، تێیدا رێنماییەکانیان پێڕاگەیەندراوە، و داوای کۆمەکی و پشتیوانی پرۆسەکەمان لێکردوون بۆ بەرژەوەندی مامۆستاو پرۆسەی خوێندن بەگشتی .
د: لیژنە ھەوڵیداوە بەئەوپەڕی لێکتێگەیشتن و ھاوکاری و شانبەشانی یەکتر لەگەڵ راگرایەتی و بەشەکانی کۆلێژ ھەڵسوکەوتبکات، بۆیە بەھاوکاری راگرایەتی و ئەو ھەستەی لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلێژ، متمانەیەکی زۆر پتەو لەنێوانمان دروستبووەو بۆتە ھۆکارێکی گرنگی سەرکەوتنی کارەکان، وە لەھەمانکاتیش پاراستنی سەربەخۆیی لیژنەی دڵنیایی جۆری لە کۆلیژ.
ھـ: سروشتی کارەکە بریتیە لە چاودێری کوالێتی پرۆسەی خوێندن، و ھەڵسەنگاندنی کار ی مامۆستایان ، بۆیە لیژنە یەکێک لەو ستراتیژیانەی گرتویەتە بەر، نھێنی پارێزی ئەوزانیاریانەیە کەلەبەردەستیدان، لەلایەن ئەندامانی لیژنەکانی بەشەکان و فەرمانبەرانی ناو ھۆبەی دڵنیایی جۆری کۆلیژ.


دەستپێشخەری کۆلیژمان لە دڵنیایی جۆریی

کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان لە زانکۆی سەلاحەددین:
 یەکەم کۆلیژ بوو لە لایەن راگرایەتیەوە فەرمانبەری بۆ دانراو ژووری بۆ تەرخانکراو بەگوێرەی توانا ئامێرو پێداویستی بۆ ئامادەکرا.
 لەساڵی ٢٠١١-٢٠١٢ و ساڵەکانی دواتری خوێندن، کۆلیژمان ھیچ ھەڵەیەکی نەبووە لە کارەکانی دڵنیایی جۆریی کە بۆ زانکۆ نێردرا بوون.
 یەکەم کۆلیژ بوو: کە ئەنجامی فیدباکی قوتابی ( ١٧ ) مامۆستای وانە بێژی بۆ کۆلیژەکانی ناردەوە، لەوانە بۆ کۆلیژەکانی زانکۆی کەرکوک و کۆیە.
 شاندی زانکۆی کۆڤەنتری لە کۆبونەوەی دڵنیایی جۆریی زانکۆ لەگەڵ سەرۆکایەتی زانکۆ: دەستخۆشیان لە کۆلیژمانکرد.
 چەند جار سەرۆکی زانکۆو یاریدەدەرەکانی دانیان بە ئاستی پێشکەوتووی کۆلیژمان ناوە، لە بواری دڵنیایی جۆریی.

********** 

بەشداری نوینەری کولیژمان لە شاندی زانکوی سەلاحەدین بو زانکوی کوفەنتری لە بەریتانیا

DSC05813 

**********

وێنەی فیدباکی قوتابیان

1

3

2