College of Islamic Science

 

dr mm


د. محمد شاکر محمد صالح سیتو

یەکەم: زانیاری کەسی
 ناوی تەواو: د. محمد شاکر محمد صالح سیتو
لە دایک بوون : ١/٢/ ١٩٧٨
 باری کۆمەلایەتی : خێزاندار
 ناسناوی زانستی : پرۆفیسۆری یاریدەدەر .
 ئەو زمانانەی دەیان زانیت: کوردی وعەرەبی وئینگلیزی تا رادەیەک
 توانستی لە زانستی کومپیۆتەر زۆر باشە
 شوێنی کار: کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان – زانکۆی سەلاحەدین
 سەرۆکی بەشی خوێندنی ئیسلامی بووە لە کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان- زانکۆی صلاح الدین بەر لە ئێستا
 ئێستا راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان – زانکۆی سەلاحەددین

دووەم: بڕوانامەکان
 دەرچووی قوتابخانە ئایینیەکانە لە ئاکرێ لە سالی خوێندن (١٩٩٨-١٩٩٩) کە تێکڕای نمرەکانی ٩٩% بوو و ریزبەندی یەکەم بوو لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان
 بڕوانامەی بکالۆریۆسی لە بەشی خوێندنی ئیسلامی- کۆلیژی ئاداب- زانکۆی صلاح الدین/ ھەولێر بەدەستھێنا ، لە سالی خوێندنی (٢٠٠١-٢٠٠٢) بە ھەڵسەنگاندنی نایاب (امتیاز) کە یەکەم بوو لەسەر ئاستی زانکۆی صلاح الدین
 بڕوانامەی ماستەری لە سالی (٢٠٠٦) لە کۆلیژی شەریعە- زانکۆی صلاح الدین بەدەستھێنا, نامەکە وەک خۆی وەرگیرا بە ھەڵسەنگاندنی نایاب (امتیاز)
 بڕوانامەی دکتۆرای لە ساڵی (٢٠١١) لە کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان- زانکۆی صلاح الدین بەدەستھێنا, بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری ئەزمووندار و زانای گەورەی کورد دکتور مستەفا زەلمی، تێزەکە وەک خۆی وەرگیرا بە ھەڵسەنگاندنی نایاب )(امتیاز
 پسپۆری گشتی: خوێندنی ئیسلامی
 پسپۆری ورد : فیقھی بەراورد بە یاسا ( الفقە المقارن بالقانون )
سێیەم: سوپاس و پێزانین
 سوپاس و پێزانینی وەزیری خوێندی باڵا، د. ادریس ھادی، ٢٠٠٩
 سوپاس و پێزانینی وەزیری خوێندی باڵا، د. دلاوەر علاء الدین، ژمارە: ٢/١٤/٤٣٨، لە بەرواری ٣/١٠/٢٠١٠
 سوپاس و پێزانینی سەرۆکی زانکۆ، ژمارە: ١/١/١٧٢٧٧، لە بەرواری ٢٣/١٠/٢٠١١
 سوپاس و پێزانینی راگری کۆلێژ، ژمارە: ٢/٢/٦٨٤، لە بەرواری ٢٣/٩/٢٠١٠
 سوپاس و پێزانینی راگری کۆلێژ، ژمارە: ١/١/٢٨٣، لە بەرواری ١٨/١٠/٢٠١١
 سوپاس و پێزانینی سەرۆکی زانکۆ سالی ٢٠١٢
 سوپاس و پێزانینی ئەنجومەنی زانکۆ سالی ٢٠١٤
 سوپاس و پێزانینی وەزیری خوێندنی باڵا د. علی سعید سالی ٢٠١٤
 سوپاس و پێزانینی ئەنجومەنی زانکۆ سالی ٢٠١٥

پێنجەم: توێژینەوەکان
چەندین توێژینەوەی جۆراو جۆری لە گۆڤارەکان بڵاو کردۆتەوە، لە وانە
 نحْو تعلیم جامعی اكثر تطورا ، کە لە کۆنفرانسی جیھانی بۆ خوێندنی باڵا لە عێراق بەشداری پێ کرا، کە لە ژێر ناونیشانی بەرەو پەرە پێدانی خوێندنی باڵا بەسترابوو، لە بەرواری ١١-١٣/١٢/٢٠٠٧ لە ھەولێر
 یوسف الاصم الکوردی مفسرا ، گۆڤاری نوێسازی (التجدید)، ژمارە (٣) پایزی ٢٠٠٩
 عمل المرڕە بین الفقە والقانون، گۆڤاری نوێسازی (التجدید)، ژمارە (٧) پایزی ٢٠١١
 نضام القوامە فلسفتە واھدافە، گۆڤاری نوێسازی (التجدید)، ژمارە (٨-٩) بەھارو زستانی ٢٠١١
 قتل المراة بداعی حماية الشرف بین الشریعە والقانون، گۆڤاری نوێسازی (التجدید)، ژمارە (١٠) ھاوینی ٢٠١١
 الاکراە علی الزواج فی میزان الشریعە والقانون، گۆڤاری نوێسازی (التجدید)، ژمارە (١١)، پایزی ٢٠١١
 المرڕە والسیاسە دراسە فقھیە قانونیە، گۆڤاری نوێسازی (التجدید)، ژمارە (١٢-١٣) زستان و بەھاری ٢٠١٢
 الانتاج الفنی فی وسائل الإعلام خصائصه ومنھجە واھدافە من منضور اسلامی، کە جێگیر کراوە بە فەرمانی کارگێری ژمارە ١/١/٩٩، لە بەرواری ١١/٤/٢٠١٢، ولە گۆڤاری زانکۆی کەرکوک پەسەند کراوە بۆ بڵاو کردنەوە
 الإسرائیلیات فی التفسیر حکمھا اثارها وموقف المفسرین منھا، کە يةكيك بوو لەم چواردە توێژینەوانەی پەسەند کرابوون وپێشکەشکران لە کۆنگرەی (بەرگری لە قورئان) کە لە لایەن سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆلینەوەی فیکری بە ھاوکاری پەیمانگای جیھانیی فیکری ئیسلامی بەسترابوو لە سلێمانی ، لە بەرواری ٢٢-٢٣/١٢/٢٠١١
 ڤاھرە التطرف اسبابھا وسبل معالجتھا، کە یەکێک بوو لەم شازدە توێژینەوانەی پەسەند کرابوون پێشکەشکران لە کونفراسی ھزریی یەکەمی کۆڕبةندی ھزری ئیسلامی کوردستان کە لە بەرواری ٢٦-٢٨/٢/ ٢٠٠٧ لە ھەولیر بەسترا، بە بەشداری چەندین توێژەر لە ولاتە عەرەبیەکان و ئۆروپا
 الکلام فی الکلام النفسی علی مذهب الاشعری للشیخ عبد اللە المدرس دراسە وتحقیق، توێژینەوەیەکە بڵاو کراوەتەوە لە گۆڤاری زانکۆی کۆیە لە سالی ٢٠١٣
 قواعد التفسیر المتعلقە بالمطلق والمقید، کە لە گۆڤاری کوًلیُژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی تکریت بلاوکراوەتەوە
 العچل عن التزویج دراسە فقھیە قانونیە، کە لە گۆڤاری نوێسازی (التجدید) بڵاوکراوە
 التعایش الدینی اسسه الفکریە وثمراته فی الإسلام، کە لە کارنامەی کۆنگرەی نێودەولەتی (پایەکانی ئاشتەوایی کۆمەلایەتی) بلاوکراوە کە کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەدین سازی کرد لە سالی ٢٠١٤ بەبەشداری کەسایەتی ئاکادیمی ناودار لە بیست و شەش ولات لە کیشوەرەکانی: ئەمریکاو ئوروپاو ئەفریقیاو ئاسیا و ئوستورالیا
 نصيب النساء فی الميراث منطلقاته وفلسفتە، کە لە گۆڤاری نوێسازی (التجدید) بڵاوکراوە
 قراءە متڕملە لوضع المراة فی إقلیم کوردستان بین الامس والیوم، کە لە گۆڤاری نوێسازی (التجدید) بلاوکراوە

ھەروەھا چەندین بابەتی بڵاو کردۆتەوە لە گۆڤارو رۆژنامەکان، لە وانە
ھەناردەکردنی نەوت، پێگەی ھەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی و ئابووریەوە پتەوتر دەکات، کە لە رۆژنامەی خەبات ژمارە (٤٤٦٣) لە بەرواری ١٧/١٢/٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە
 تێنەگەیشتن لە بنەماو مەفاھیمەکانی ئیسلام پێکەوە ژیانی ئایینی وئاینزاکان دەشێوێنێت، لە گۆڤاری گولان، ژمارە (٨٥٨) لە بەرواری ١٢/١٢/٢٠١١ بلاوکراوەتەوە
 سیاسەت لە روانگەی قورئانی پیرۆز و فەرمودەکانی پێغەمبەر، دیمانە، لە گۆڤاری گولان ژمارە (٨٢٧) لە بەرواری ٢٥/٤/٢٠١٢ بلاوکراوەتەوە
 وشیارکردنەوەی لاوان لە مەترسی ماددە ھۆشبەرەکان، کە لە رۆژنامەی خەبات ژمارە (٢٨٩٤) لە بەرواری ٢٩/٦/٢٠٠٨ بلاوکراوەتەوە
 دیاردەی توندو تیژی ھۆکارو چۆنیەتی چارەسەرکردنی، کە لە رۆژنامەی خەبات بە پێنج حەلقە دابەزی، لە ژمارەکانی (٢٥٥٩-٢٥٦٤) لە بەرواری ١٩-٢٣/٧/٢٠٠٧

شەشەم: کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و سمینارەکان
بەشداری کردووە لە چەندین کۆنفراس و وۆرکشۆپ و سیمینار، لەوانە
 کۆنفرانسی نێودەولەتی (پایەکانی ئاشتەوایی کۆمەلایەتی) کە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە ژێر چاودێری رێزدار مسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی دا لە سالی ٢٠١٤ بە بەشداری بیست و شەش ولات، کە خۆی خاوەنی بیرۆکەو سەرۆکی لێژنەی رێکخستنی کۆنفرانس بوو
 کۆنفرانسی (الإجماع والوعی الجمعی) کە لە ئەستەنبۆل لە تورکیا بەسترا لە سالی ٢٠١٣
 کۆنفرانسی جیھانی بۆ خوێندنی باڵا لە عێراق ، کە لە ھەولێر بە سترا لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی کوردستان ، لە بەرواری ١١-١٣/١٢/٢٠٠٧، (بە توێژینەوە بەشدار بوو)
 کۆنفرانسی ( زمانی عەرەبی ) کە لە دوبەی لە ولاتی ئیمارات بەسترا سالی ٢٠١٣
 چوارەمین کۆنفراسی زانستی نێو دەولەتی زانکۆی سەلاحەدین، کە لە بەرواری ١٨-٢٠/١٠/٢٠١١ لە ھەولێر بەسترا
 کۆنفرانسی ھزری یەکەمی کۆڕبەندی ھزری ئیسلامی، کە لە ھەولێر بەسترا، لە بەرواری ٢٦-٢٨/٢/٢٠٠٧، (بە توێژینەوە بەشدار بوو)
 کۆنگرەی بەرگریکردن لە قورئان، کە لە سلێمانی بەسترا لە بەرواری ٢٢-٢٣/١٢/٢٠١١، (بە توێژینەوە بەشدار بوو)
 کۆنگرەی (گوتاری ئایینی) کە لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کارو باری ئایینی بە ھەماھەنگی لەگەل کۆڕبەندی ھزری ئیسلامی رێکخرابوو، لە سالی ٢٠٠٩
 کونفراسی ئافرەت و کێشە ھاوچەرخەکانی لە ئیسلامدا، کە لە لایەن کۆڕبەندی ھزری ئیسلامی رێکخرابوو، لە سالی ٢٠٠٩
 وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی (سەعیدی نۆرسی کوردی مەشخەلی ئیمان و چرای زانست) کە لە لایەن کۆڕبەندی ھزری ئیسلامی لە ھەولێر ساز کرابوو، لە سالی ٢٠١٠
 وۆرکشۆپێک کە لە لاین ریکخراوی روشنبیری و ھۆشیاری دژی ماددە ھۆشبەرەکان رێکخرابوو، لە بەرواری ٢٦/٦/٢٠١١، لە ھەولێر، بە بابەتیک بەشدار بوو لە ژێر ناونیشانی (ماددە ھۆشبەرەکان... ھۆکارو چارەسەر)
 کۆنفراسی یەکەمی پەرەپێدانی پرۆگرامی پەیمانگاکانی زانستە ئیسلامییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کە لە بەرواری ١٦/٧/٢٠١٢ لە ھەولێر بەسترا
 کۆنفرانسی (گوتاری ئایینی ھاوسەنگ سەبارەت بە پێگەو ڕۆلی ئافرەت لە کۆمەڵگا) کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە ھەماھەنگی لەگەل ئەنجومەنی باڵای خانمان سازیکرد سالی ٢٠١٣، کە پەرتوکێکی بۆ ئەم کۆنفرانسە بەچاب گەیاند لە ژێر ناونیشانی ( چەند سەرنجێک سەبارەت بە رەوشی ئافرەت لە ھەرێمی کوردستان ) و بەسەر بەشداربوان دابەشکرا
 کۆنفرانسی ( دیاردەی بیری توندڕەوی، ھۆکارەکان و رێگاکانی چارەسەرکردنی) کە یەکێتی زانیانی ئایینی کوردستان بە ھەماھەنگی لەگەل کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەدین بۆ مامۆستایانی ئایینی سازیکرد لە سالی ٢٠١٤
 کۆنفرانسی ( تعلیم العلوم الدینیە بین حاجات المجتمعات ومتطلبات الواقع – رؤية معاصرة) کە کولیژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکوی سەلاحەددین بە ھاوبەشی لەگەل کولیژی ئیلاھییاتی زانکوی فاتیح لە ئەستەنبوول ئەنجامدا سالی ٢٠١٥
 کۆنفرانسی ( گوتاری ئایینی لە نێوان چەقبەستووی و کرانەوە ... خویًندنەوەی واقیع و گەڕان بەدوای چارەسەردا ) کە کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی ئیشق ئەنجامدرا سالی ٢٠١٥
 دیداری زانکۆی سەلاحەددین – کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، لە ژێر ناونیشان ( پێگەی ئایین لە دەستوور ... گفتوگۆیەکی ئەکادیمی ) سالی ٢٠١٥
 کۆنفرانسی چوارەمی زمانی عەرەبی لە شاری دوبەی لە ولاتی ئیمارات بە توێژرنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی ( القواعد اللغویە ودورھا فی فھم المعانی القرآنیە – نماژج مختارە )، سالی ٢٠١٥
 کۆنفرانسی ( عێراقی دوای داعش ) کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق – نووسینگەی سۆران – لەگەڵ کۆڕبەندی ھزری ئیسلامی لە شاری ڕەواندووز ئەنجامدرا بەشداربوو بە توێژینەوەیەک لە ژێر ناونیشانی ( مەترسیەکانی عێراقی دوای داعش) سالی ٢٠١٥

حەفتەم: کاری راگەیاندن
 سەرنووسەری گۆڤاری ( ھاوسەنگ ) کە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەریدەکات
 بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری نوێسازی (التجدید)ە، کە کۆڕبەندی ھزری ئیسلامی لە کوردستان دەریدەکات
 مامەلەی پەسەند کراوە بۆ بوونی بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
 بابەتی جۆراو جۆری بلاو کردۆتەوە لە گۆڤارو رۆژنامەکان، وەک: گۆڤاری نوێسازی و گولان و الصوت الاخر، و ئاماژە، و رۆژنامەی خەبات و ھەولێر
 میوانداری کراوە لە چەند بەرنامەیەکی رادیۆیی، وەک: رادیۆی زانکۆ، و دەنگی کوردستان و رادیۆی زین
 چەندین چاوپێکەتنی میدیایی لەگەل کراوە، لە تیڤیەکانی: زاکرۆس و کوردستان تیڤی و روداوو و گەلی کوردستان و سپێدە و پەیام و الشرقیە و الفیحاء وقەلات تیڤی

ھەشتەم: وانە وتنەوە
لە سالانی ڕابردوو چەندین وانەی ووتونەتەوە، وەک وانەکانی
 التفسیر
 علم الکلام
 الفرق والاديان
 النضم الاسلامیە
المنطق

 البلاغە
 علوم القرآن
 الفقە المقارن
 اصول الفقە
 التاریخ الاسلامی
 الصرف
 قواعد التفسیر
 اصولالتفسیر ومناھجە

نۆیەم: کارو چالاکیەکانی تری زانستی
 پێداچوونەوەو ھەڵسەنگاندنی پەرتووکی (پەروەردەی ئیسلامی و ئاینناسی) کردووە کە بۆ پۆلەکانی دەیەم و یازدەھەم و دوانزەھەمی ئامادەیی ئامادەکراوە
 دوو کتێبی بە چاپ گەیاندووە لە ژێر ناونیشانی (یوسف الاصم ومنھجە فی التفسیر)، سالی ٢٠١٠. و کتێبی ( چەند سەرنجێک سەبارەت بە رەوشی ئافرەت لە ھەرێمی کوردستان ) – بە ھاوبەشی - سالی ٢٠١٣

دەیەم: خەلات و رێزلێنان:
 لە لایەن بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کە یەکەم بوو لە سەر ئاستی کۆلێژی ئاداب، سالی ٢٠٠٢
 لە لایەن بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، سالی ٢٠٠٢
 لە لایەن خوالێخۆشبوو بەرێز شوکت شیخ یزدین، سالی ٢٠٠٢
 لە لایەن بەرێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سالی ٢٠٠٢
 لە لایەن وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کاوە محمود، بە بۆنەی کە یەکەم بوو لە قۆناغی شەشەم لە سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، سالی ١٩٩٨
 لە لایەن قائمەقامی شاری ئاکرێ، سالی ١٩٩٨
 لە لایەن سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆلینەوەی فیکری و پەیمانگای جیھانی فیکری ئیسلامی، ٢٠١٢
 لە لایەن کۆڕبەندی ھزری ئیسلامی لە کوردستان، سالی ٢٠٠٧
 لە لایەن ریکخراوی روشنبیری و ھۆشیاری دژی ماددە ھۆشبەرەکان، سالی ٢٠١١
 لە لایەن سەنتەری ئیمامی شافیعی لە ولاتی ئوردون سالی ٢٠١٣
 لە لایەن ( المرکز الثقافي للإنماء العربی ) لە ولاتی لوبنان سالی ٢٠١٤