College of Education

 

 

لە ساڵی (1983-1984) (3) بەشی تر بۆ كۆلێژى پەروەدە زیاد كرا، كه بەشەكانی (زمانی عەرەبی، پەروەردەی دەروونزانی، زمانی كوردی) بوون. بەشەکەمان لە نیو بەشەکانی زمانی عەربی زانکۆی سەلاحەددین / هەولیر و زانکۆکانی هەریمی کوردستان بە بەشی دایک دەناسریت جونکە یەکەم بەش بووە دامەزراوە بۆ خویندنی زانستەکانی زمان و ئەدەبی عەرەبی ، کە سال بە سال پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە ، و زۆربەی دامەزرێنەرانو ستافی بەشەکانی زمانی عەربی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەرچووی ئەم بەشەن جا چ لە خوێندنی بکالۆریوس وچ لە خوێندنی ماستەر . وە بەشەکەمان رۆلی زانستی و ئەکادیمی کۆمەلایەتی بەرچاوی هەبووەو هەیێتی لە رێگای پێگەیاندنی مامۆستای بەتواناو زانست خواز لەبواری پسپۆری زمانی عەرەبی ، و هەموو سالێک پۆلێک لە دەرچوانی پێرادەگەیێنێت لە بواری زمانی عەرەبی وەک مامۆستای دواناوەندی بۆ وانەوتنەوە لە قوتابخانەکانی بنەرەتی و دواناوەندی لە بەرێوبەرایەتەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان . وەهەروها بەشەکەمان رۆلی گەورەی هەبووە بە پێگەیاندنی چەندین قوتابی خویندنی بالا ( ماستەر ) کە دەگاتە ( 13 ) خولی ماستەر و ئیستاش ( 3) خولی ماستەر لە قۆناغە جیا جیادا درێژە بە خوێندن دەدەن ، وئەم سال 2015-2016 خولی دکتۆرا دەکاتەوە کە یەکەم خولە لە بەش بەسەربەخۆیی دەخوێنرێت ، بەسەرپەرشتی پسپۆرانی لێهاتوو خاوەن ئەزموون و بەتوانا. وئێستا ستافی بەشەکەمان لە (20) مامۆستا پێک دێت ، جگە لە ستافی معیدەکان کە ( 8 ) معیدن.