College of Education

 

راگەیەندراو راسپاردەکانی یەکەمین کۆنفرانس و وۆرکشوۆپی ئەربائیلۆی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆلینەوەی زمانەوانی لە زمانی سریانی و ثورەس لە ژێر ناونیشانی " لە پێناو چەسپاندن و زیندووکردنەوەی زمانێکی میزۆپۆتامی رەسەن"

بە چاودێری بەرێز د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رۆژی دووشەممە رێککەوتی 11-9-2017 کارەکانی کۆتایی هات کە کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەدین بە هاوکاری هەردوو زانکۆی کامبردیجی بەریتانی و هایدلبێرگی ئەڵمانی رۆژی 9-9-2017 دەستی پێکردبوو بە ئامادەبوونی بەرێزان نوێنەردی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و مامۆستایانی زانکۆ و ژمارەیەک کەسایەتی ئایینی، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان سەرۆک و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵهەی مەدەنی و ژمارەیەک لە پسپۆرانی زمانی سریانی.

لە کۆنفرانسەکەدا 27 توێژەر لە 11 زانکۆی جیهان و 7 وڵاتەوە بەشداریان تێیدا کرد.

لێرەوە سوپاسی بێپایان ئاراستەی بەرێز د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکەین لە برامبەر ئەو هاوکارییە ماددی و مەعنەویانەی کە پێشکەشی کردین بۆ سەرخستنی کۆنفرانس و خزمەتگەیاندن بە بەشی زمانی سریانی بە تایبەتی و کۆلیژی پەروەردە بە گشتی، هەروەها سوپاسی زۆرمان بۆ بەرێز د. احمد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین پێشکەش دەکەین بۆ هاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ بەستنی ئەم کۆنفرانسە و هەوڵەکانی لە بواری سەرکەوتنی کۆنفرانسەکەمان. سوپاسی بەشداربووان ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە دەکەین و سوپاسی تایبەت دەنێرین بۆ هەردوو زانکۆی کامبریدج و هایدلبێرگ کە لە میانەی بەستانی کۆنفراسدا هاریکار بوون.

لە کۆتایی کۆنفرانسدا بەشداربووان چەند راسپاردەیان خستەڕوو کە خزمەت دەگەیەنێ بە زمانی سریانی لە ناوچەکەدا بە شێوەکی گشتی و بەشی زمانی سریانی کۆلێژی پەروەردە بە شێوەکی تایبەتی.

1- دامەزراندنی ئەکادیمیای زمانی سریانی

2- دامەزراندنی پرۆگرامێکی هاریکاری لە نێوان زانکۆی سەڵاحەددین و زانکۆی کامبریدج دا و پلاندانان بۆ دانانی پرۆگرامێکی هاوشێوەش لەگەڵ زانکۆی هایدلبێرگ و زانکۆکانی تردا.

3- بەستنی کۆنفرانسی ساڵانەی هاوشێوە بۆ زمانی سریانی.

4- بە مەبەستی بەردەوامیدان بە بەشی زمانی سریانی داوا لە وەزاەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکەین قوتابیانی پێشکەشکاری ئەم بەشە لە مەرجی کۆنمرە و ساڵی دەرچوون ببەخشرێن تاکاتی چەسپاندن و جێگیربوونی بەشەکە.

5- داوا لە وەزاەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکەین زەمالەی خوێندن بۆ قوتابییە سەرکەوتووەکانی ئەم بەشە دابین بکا بەمەبەستی تەواوکردنی خوێندنی باڵا.

6- داوا لە وەزاەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکەین بوار لە بەردەم مامۆستایانی زمانی سریانی قوتابخانەکاندا فەراهەم بکات بۆ تەواو کردنی خوێندنی باکالۆریۆس لە زمانی سریانیدا.

7- هەماهەنگی لەگەڵ بەشە هاوتاکانی زمانی سریانی لە ئێراق و دەرەدا وەک دروستکردنی پردی پەیوەندی هاریکاری بۆ خزمەتکردنی زمانی سریانی.

8- داوا لە وەزاەتی پەروەردە دەکەین فەرمانێکی وەزاری دەربکا تا ئەو قوتابیانەی لە قوتابخانە سریانییەکان دەخوێنن لە نەتەوە براکانی کورد ە عەرەب و تورکمان، زمانی سریانی بخوێنن بە مەبەستی سوود وەرگرتن لەو زمانە.