College of Education

 

 پەیامی بەرێز راگری کۆلێژ لە رۆژی هەڵکردنی ئاڵا....

 

لەگەڵ گەزەنگی بەرەبەیان رۆژی 17ی کانوونی یەکەمی هەر ساڵێک موژدەی یادەوەرییەکی زۆر پیرۆز دەکەوێتە بەر گوێچکەی رۆڵەکانی نەتەوە بە پەرۆش  بۆ سەروەری و ئازادی و سەربەخۆییدا.بەڵێ موژدەی تێپەڕینی 70 ساڵ بەسەر یەکەم جار هەڵکردنی سیمبوولی نەتەوەییمان و نیشانەی بە زیندوویی مانەوەی میللەتمان و مکوڕ بوونی لەسەر چەسپاندنی بوونی خۆیی لەسەر خاک و زێدی هەزاران ساڵەی باب و باپیرانمان، ئەویش ئاڵا پڕ شکۆمەندەکەمانە، ئەو ئاڵا قەشەنگەی جوانی و بە پیتی خاکی نیشتسمانەکەمان و نەبەردی گەلەکەمان و مێژووی هەرگیز کۆڵنەدانمان دەردەخات. بە بەرزبوونەوەشی لەهەر سوچێکی کوردستانەکەمان بە هەر 4 پارچەکەیەوە گەشبینی و رووناهی دوارۆژ و یەکریزیمان نێشان دەدات و رێگەش خۆش دەکات بۆ هێنانەدی ئاوات و مافە رەواکانمان لە زووترین ئایندەدا.

 

 

 

سڵاو لەو تێکۆشەرانەی لە سەراتاکانی سەدەی رابردوو شیوەی ئاڵاکەمانیان نەخشاند. پایەداری بۆ ئەو رۆژەی بۆ یەکەم جار لە 17-12-1945 لە شاری مهابادی پایتەختی جمهوریەتی کوردستان بە ئاوێتەبوون لەگەڵ سرودی نشتیمانیدا هەڵدرا. هەروەها لەو رۆژەش کە پێشەوا قازی محمد ئاڵاکەی کوردستانی بە بارزانی نەمر سپارد بۆ ئەوەی بیپارێزێت و لە پێناو سەرفەراز کردنی تێبکۆشێت. هەر لە یادکردنەوەی مێژووی ئاڵاکەمان پێویستە بە شانازییەوە ئاماژە بە رۆژانی راپەڕینی 1991 بکەینەوە کە بە هیمەتی پێشمەرگە و جەماوەری گەل بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان بە راشکاوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمەکەمانی رازاندەوە. هەر بەم بۆنەیەشەوە پێویستە بەو پەڕی رێزەوە دەوری پێشمەرگە قارەمانەکانمان بەرز بنرخێنین کە لە ژێر ئەو ئاڵایەدا و بە درێژایی زیاتر لە 1000 کیلۆمەتر سنووری هەرێمەکەمان دەپارێزن و لە تیرۆر رزگارمان دەکەن.

 

 

 

لە کۆتاییدا هەزاران نوازش لە نەوەی نوێمان کە ساڵانە لەم رۆژەدا پەیمان بۆ ئاڵاکەمان نوێ دەکەنەوە و بەڵێن دەدەن وەک بیلبیلەی چاویان خزمەتی بکەن.

 

 

 

بژی ئاڵا               بژی میللەت           بژی نشتیمان....

 

 

 

 

 

 

 


سەردانی کۆمپانیای فاست لینک بۆ دەستخۆشی و رێزلێنانیان بۆ سپۆنسەر کردنی هەردوو کۆنفرانسی زانستی ICEEAS & VESAL لە لایەن بەڕێز راگری کۆلێژ و یاریدەدری راگر.

 


دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2015-2016 لە کۆلێژی پەروەردە

 

 

 


لە رێککەوتی 24-5-2016 لە کۆلێژی پەروەردە بە بەشداری مامۆستایان و فەرمانبەران یاری کۆتایی خولی تێنس ئەنجامدرا.


VESAL 2016 Conference