College of Education

پەیامى راگرى کۆلێژ بەبۆنەى ساڵى تازەى خوێندنى 2016-2017  

بەبۆنەى ساڵى تازەى خوێندنى 2015-2016 پیرۆزبایی لەسەرجەم قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى کۆلێژەکەمان دەکەم،ئومێدەوارین دەستپێکى ئەمساڵی خوێندن بەهەمان گروتینى ساڵانى پێشووتر دەست پێبکەینەوە.

دەست پێکردنى ئەمساڵى نوێى خوێندن لەکاتێکدایە کە هەرێمەکەمان رووبەرووى شەرێکى نەخوازارو بوەتەوە لەگەڵ رێکخراوى تیرۆریستى داعش و لەلایەکى تریشەوە بوودجە و مووچەى هەرێمى کوردستان لەلایەن حکومەتى عێراقى فیدراڵەوە بردرواوە،ئەو هۆکارانە فشارێکى زۆریان لەسەر حکومەتى هەرێمى کوردستان دروست کرد و بەوهۆیەوە حکومەت نەیتوانى وەکو مووچە و موستەحەقاتى مامۆستایان و فەرمانەبەران لەکاتى خۆیدا دابەش بکات و دەرماڵەى قوتابیان دابین بکات،سەرەڕاى ئەو قەیران و کێشانە خۆشبەختانە مامۆستایان و فەرمانبەران بەدڵۆسزى و خەمخۆیان بۆ گەل و نیشتیمانە بەرگەى دواکەوتنى مووچەکانیان گرت و بەردەوام بوون لە خزمەت کردن و نەیانهێشت رێڕەوى پرۆسەى پەروەردە و خوێندن لەناوەندەکانى خوێندندا بوەستێت و سەلمێنەرى وەفادارى و پاڵپشتى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستانیان کرد کە لەسەرنگەرەکانى پێشەوەى رووبەرووبوونەوەى تیرۆریستان لەپێناوى بەرگرى کردن لەخاک و خەڵکى کوردستان دەجەنگن.

بەرێزان...

هەروەکو ئاشکرایە کە پەروەردە و فێرکردن کۆڵەکەى پێشکەوتى هەموو گۆمەڵگەیەکن،بۆیە پێمان وایە مامۆستایان و قوتابیانى کۆلێژەکەمان دەبێت شانازى بەخۆیانەوە بکەن کە لەکۆلێژى پەروەردەن چونکە هەموو ئەو بڕوانامانەى لەبوارەکانى تردا بەدەست دەهێنرێن لەسەر دەستى مامۆستایان پەروەردە دەکرێن کە بەشانازییەوە کۆلێژەکەمان پێگێنەرى ئەو مامۆستایانە کە نەوەى دوارۆژى کۆمەڵگا لەسەر دەستى ئەوان پەروەردە دەکرێن.

مامۆستایانى بەرێز،قوتابیانى خۆشەویست........

پێشکەوتنى کۆمەڵگا لەئەنجامى کێبرکێ و بیرکردنەوەى جواروجۆر هاتونەتە کایەوە،بۆیە دەبێت کێبرکێ و بیرکردنەوە بەردەوام بێت و لەرێگاى ئەو بیرکردنەوانە توێژینەوەى جوارجۆر لە بوارى زانستى و پەروەردەیی ئەنجام بدرێت کە خزمەت بوارى پەروەردە و خوێندنى باڵا بەتایبەتى و کۆمەڵگە بەگشتى بکات.

هەر لە ئەنجامى فرە بیرکردنەوەیە فرە رەنگى لەنێو کۆمەڵگەدا دروست دەبێت و هەریەکێک ئارەزووى بەرەنگێکى جیاواز دێت و دواجار پێویستە هەموو بیرکردوەکان و هەموو رەنگەکان لە یەکترى قبوڵ بکەین هەر بەم رێگایەش دەتونین داهێنان بکەین و پەرە بەپێشخستنى کوردستان بدەین و لێرەیشەوە وەرچەرخان و ریفۆرمى زانستى دەست پێ دەکات.

هیوادارین ئەمساڵى خوێندن دەستکەوتى زیاتر بەدى بێت و پلەى زاستى مامۆستایان بەرزببێتەوە و ۆورک شۆپ و سیمینار و چالاکى زیاتر ئەنجام بدرێت،گرنگى تایبەت بە وێب سایتى کۆلێژ بدرێت و قوتابیان زیاتر گرنگى بە پاراستنى کەرەستەکانى نێو تاقیگەکان بدەن و گرنگى بە پاک و خاوێنى کۆلێژەکەیان بدەن.

دووبارە ساڵى نوێى خوێندنتان پیرۆز بێت و هەر شەکاوە بێت ئاڵاى کوردستان.

 

پ.ى.د.سعید عمر ابراهیم

    راگرى کۆلێژ بەوەکالەت