کولیژی پەروەردە

كۆلیژی پەروەردە

یەكەم كۆلێژە لەم جۆرە لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 1976-1977 دابمەزرێت بە ناوی كۆلێژی پەروەدە لە شاری سلێمانی سەر بە زانكۆی سلێمانی، سەرەتا لە دووبەش پێكهێنرابوو (بەشی بایۆلۆژی و كیمیا لەگەڵ بەشی فیزیا و بیركاری) لەم ساڵەدا (210) قوتابی وەرگرت و لە ساڵی 1978-1979 دابەش بوو بەسەر چوورا بەشی سەربەخۆ، یەكەم خوڵی دەرچووانی لە ساڵی خوێندنی 1979-1980 بوو كە بریتی بوو لە (133) قوتابی كوڕ و كچ، لە ساڵی (1981-1982) گواسترایەوە بۆ شاری هەولێر و سەر بە زانكۆی سەڵاحەدین، بۆ ماوەی دوو ساڵ هۆڵ و تاقیگەی كۆلێژی زانستی بەكار دهێنرا وە لە ساڵی (1983-1984) لەم باڵەخانەیەی ئێستا (3) بەشی تری بۆ زیاد كرا، بەشەكانی (زمانی عەرەبی، پەروەردەی دەروونزانی، زمانی كوردی) وە لەساڵی (1999-2000) بەشی كۆمپیوتەر دامەزرا و ساڵی دواتر بەشی زمانی ئینگلیزی كرایەوە بەم جۆرە كۆلێژی پەروەردە زۆر بە خێرایی پەرەی سەند و (9) بەشی لەخۆ گرتبوو بۆیە لە ساڵی خوێندنی (2004-2005) بەشە مرۆڤایەتییەكانی لێجیابوە و كرانە دوو كۆلێژی سەربەخۆ، تاكۆ ساڵی خوێندنی (2012-2013) لەم ساڵەدا دووبارە ئاوێتە كرانەوە بە ناوی كۆلێژی پەروەردە و لەگەل ئەم ئاوێتە كردنەش هەر لەم ساڵەدا چەند بەشێكی تری بۆ زیاد كرا لە شارۆچكەی شەقلاوە بەشی (بایلۆژی ، بەشی فیزیا، بەشی زمانی كوردی، بەشی زمانی عەرەبی) هەروەها لە شارۆچكەی مخموریش (بەشی زمانی كوری. بەشی زمانی عەرەبی) كرانەوە و كۆی گشتی بەشەكانی كۆلێژ پەروەردە گەیشتە (15)بەش. كە بریتین لە (بەشی بایلۆژی، بەشی كیمیا، بەشی فیزیا، بەشی بیركاری، بەشی زمانی عەرەبی، بەشی زانستە پەروەردەیی و دەروونییەكان، بەشی زمانی كوردی، بەشی زمانی ئینگلیزی، بەشی بایلۆژی/ شقلاوە، بەشی فیزیا/ شقلاوە، بەشی زمانی كوردی/ شقلاوە، بەشی زمانی عەرەبی / شقلاوە، بەشی زمانی كوردی/ مخمور، بەشی زمانی عەرەبی/ مخموور) وە لە ساڵی 2014 بە فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەردوو كۆلێژی پەروەردە لە قەزای شەقلاوە و قەزای مخموور لە كۆلێژەكەمان جیاكرانەوە پێشتر بەشی زانستی بوون و سەر بە كۆلێژەكەمان بوو، لە ئێستادا كۆلێژەكەمان لە بەشەكانی ( بایۆلۆژی، كیمیا، فیزیا، بیركاری، زمانی كوردی، زمانی ئینگلیزی، زمانی عەرەبی و زانستە پەروەردەیی و دەروونییەكان) پێك دێت.

 

 

ئەنجومەنی كۆلێژی پەروەردە

1 پ. ی. د. ادریس محمدتاهر هەركی       راگر                                                         سەرۆك

2 پ. ی. د. سعید عمر ابراهیم               یاریدەدەری راگر بۆ كاروباری كارگێری               ئەندام

3 پ. ی. د. عمران حسێن قنبر              سەرۆكی بەشی بایۆلۆژی                                 ئەندام

4 پ. ی. د. حكمت علی مجمد              سەرۆكی بەشی كیمیا                                     ئەندام

5 پ. ی. د. هیوا یاسین عبدالله           سەرۆكی بەشی فیزیا                                     ئەندام

6 پ. د. نجم الدین عبدالله سلێمان     سەرۆكی بەشی بیركاری                                  ئەندام

7 د. عبدالستار صالح احمد                سەرۆكی بەشی زمانی عەرەبی                         ئەندام

8 پ. ی. د. موید اسماعیل                  سەرۆكی بەشی زانستە پەروەردەیی و دەروونیەكان  ئەندام

9. د. گۆران سۆران عزالدین               سەرۆكی بەشی زمانی كوردی                           ئەندام

10 د. محمد عمر احمد رسول              سەرۆكی بەشی زمانی ئینگلیزی                       ئەندام

11 پ. ی.  د. محمد قادر خورشید         ل. یەكەی كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا       ئەندام

12 قوتابی احمد صباح                       نوێنەری قوتابیان                                      ئەندام