كۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەکان

سیمینارێک لە نۆرینگەی کۆلێژەکەمان بەڕیوەچوو

 له‌ به‌رده‌وامى كاروچالاكيه‌كانى نۆرينگه‌ى ياسايى سه‌ربه‌ كۆلێژى ياسا و زانسته‌ سياسيه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دين بۆ ساڵى خوێندنى ( 2015 –2016 ) وله‌ پێناو پێش خستن و  زياتر په‌ره‌پێدانى ئاستى هوشيارى و به‌رزكردنه‌وه‌ى زانيارى ياسايى و شاره‌زايى له‌ بوارى كارى په‌رله‌مانى، نۆرينگه‌كه‌مان به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌رێزان ( د. محمد صباح سعيد ) و ( م. ئامانج على قادر) وبه‌ هاوكارى ليژنه‌ى نۆينه‌رايه‌تى  قوتابيانى كۆلێژى ياسا و زانسته‌ سياسيه‌كان و به‌ ئاماده‌بوونى ستافى كارگێرى نۆرينگه‌كه‌مان له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى2/2/2016 سيميناريكى رێك خست بۆ به‌رێز ( فرسه‌ت صۆفى ) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان . 

له‌ سيميناره‌كه‌دا به‌ريز (د.فرسه‌ت صۆفى ) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ره‌تا باسى له‌ ئه‌رك و رۆڵى په‌رله‌مان به‌گشتى كرد و پاشان  به‌ تێرو ته‌سه‌لى تيشكى خسته‌ سه‌ر بارۆدۆخى ئێستاى په‌رله‌مانى كوردستان وهۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كان و چاره‌سه‌رييه‌كانى ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا ، هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكى ترى باسه‌كه‌يدا ئاماژه‌ى كرد به‌  رۆڵى په‌رله‌مان له‌و‌ پرۆسه‌ى چاكسازيه‌ى كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندووه‌ ، له‌و باره‌يه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ى پێويستى پێشكه‌ش كرد و دواتر ئاماده‌بووانى سيميناره‌كه‌ بارى سه‌رنجى خۆيان خسته‌ روو، هه‌روه‌ها چه‌ندين پرسيار ئاراسته‌ى ناوبراوی بەڕێزكراو وه‌ڵامى سه‌رنج و پرسياره‌كانى دايه‌وه‌ .       

 

سیمینارێک بەناونیشانی (کاریگەریەکانی ململانێی کۆماری ئیسلامی و سعودیا لەسەر پرسی کورد)

 

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣/٢/٢٠١٦ سمینارێک لەلایەن سەنتەرى توێژینەوەى سیاسی و ستراتیژی زانکۆی سەلاحەددین بۆ بەرێز(د.سالح عمر عیسى) لەهۆلی سەنتەر لە کۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەکان لە ژێر ناونیشانی (کاریگەریەکانی ململانێی کۆماری ئیسلامی و سعودیا لەسەر پرسی کورد)) رێکخرا. 

بەرێزیان لە سمینارەکەدا سەرەتا بەرێز د.سالح عمر هۆکارەکانی ململانێیەکانی نێوان ئێران و سعودیای بە چەند خالێک خستەروو و شیکردنەوەى بۆ ئەم ناکۆکی و ململانێیانە لە رووی سیاسی و ئابووری و ئایدۆلۆژی و ژئۆپۆلتیک و ...هتد کرد و کاریگەرى لەسەر داهاتووی هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە شیکردەوە. لەبرگەیەکی تری سمینارەکەدا بەرێزیان تیشکی خستەسەر کاریگەری ئەم ناکۆکییانە لەسەر پرسی کورد بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەت.

لەکۆتایی سمینارەکەدا مامۆستایانی بەشداربوو سەرەنج و تێبینی و پرسیارەکانیان ئاراستەى بەرێزیان کرد و لەلایەن د.سالح عمر وەڵام درایەوە و کۆتاییبە سمینارەکە هات. 

 

سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (هەرەشەکانی سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان)

 

سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (نقمە الماس )

لە بەرواری ٢٧/١/٢٠١٦ لە هۆڵی (مدرەج) - کۆلێژی یاساو زانستە سیاسییەکان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان،  بەرێز (پ. د. حسین توفیق فیض الله) سیمینارێکى پێشکەش کرد بە ناونیشانی (نقمە الماس ).

شایەنی باسە بەرێزیان سەرەتا باسی لە اصلی ئەلماس و پێکهاتەکانی کرد و وە ئاماژەی بەوە دا کە ئەلماس سیێیەمین مادەیە لە جیهان لەرووی گرانی بەهاکەی، لە لایەکی تر ئاماژەی دا بەو دەولەتانەی کە دەولەمەندن بە سامانی سروشتی بەتایبەتی نەوت لە نەیجیریا و ئەفریقیا ... وە رێژەی یەدەگی نەوت و ژمارەی دانیشتوانی و رێژەی هەژاری لەو دەولەتانە. وەهەروەها بەرێزیان باسی لە نەوتی یەدەگی عێراق کرد بە خستنە رووی چەند ئامارێکی بڵاو کراوە وە لە هەمان کات ئاماژەی دا بە رێژەی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان.

لە تەورێکی تری سیمنارەکە بەرێزیان باسی لە رێژەو نرخی نەوت و سامانی سروشتی و نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کرد لە قۆناغە مێژوویە جیا جیاکان لە عێراق. وە دواتر ئاماژەی دا بەو خەملاندنەی کە بۆ نرخی نەوت کراوە لە بودجەی عێراق بۆ سالی ٢٠١٦.

لە دوا تەوەری سیمینارەکە بەرێزیان تیشکی خستە سەر کێشەکانی سەروەر نەبوونی یاسا لە ولات و سود وەرنەگرتنی خەلک لە سامانی سروشتی وولات، وە پێشنیاری چەند چارەسەرێکی کرد بۆ سەروەر بوونی یاسا لە وولات و نەهێشتنی گەندەلی.

لە کۆتاییدا بە بەشداری و تێبینی مامۆستایان بۆ بابەتەکە کۆتایی بە سیمینارەکە هات.

 

سیمینارێک بە ناونیشانی (دستووریەتی قەدەغەکردنی رۆیشتنی موسلمانان بۆ ئەمریکا لە لایەن دونالد ترامپ )

لە بەرواری ٢٧/١/٢٠١٦ لە هۆڵی (سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی)لە کۆلێژی یاساو زانستە سیاسییەکان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان، بەرێز (م. ی. بێدار فارس عزیز) سیمینارێکى پێشکەش کرد بە ناونیشانی (دستووریەتی قەدەغەکردنی رۆیشتنی موسلمانان بۆ ئەمریکا لە لایەن دونالد ترامپ ).شایەنی باسە بەرێزیان سەرەتا باسی لە قەدەغەکردنێکی تەواو و سەرتاسەری موسلمانان لەسەر هاتنیان بۆ ئەمریکا کرد کە یەکێکە لە پەیمانانەی کە دونالد ترامپ کاندی کۆمارییەکان داویەتی، باسی لەوە کرد کە ترەمپ ئەو پەیمانەی داوە کە بووە سەرۆک بریارێک دەردەکات بە ریگریکردن و قەدەغەکردنی موسلمانان بۆئەمریکا، بەمەش تەنها ئەگەر کەسەکە دەولەتنامە یان مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی ئەمریکای هەبێت دەتوانێ بێتە ئەمریکا کە ئەمەش لە رووی قانونیەوە زۆر مشتومری دروست کرد، لەناو ئەمریکا و لە دەولەتەکانی دیکەش و کۆمەلێک کاردانەوەی لێکەوتەوە.دواتر بەرێزیان لە سیمینارەکە لێکدانەوەیەکی دەستوریانەی ئەنجام دا بۆ گریمانەی ئەوەی کە ئەگەر ترەمپ بووە سەرۆک و ئەو بریارەی دەرکرد ئایا لە رووی دەستووری ئەمریکاوە بە دەستوری دادەنرێ؟ وە هەروها لە سیمینارەکە وەلامی ئە پرسیارەی داوە کە ئایا ترەمپ لە توانای دا دەبێت ئەو بریارە دەربکات لەگەل ئەمریکا دەگونجێ؟ لە کۆتاییدا بە بەشداری و تێبینی مامۆستایان بۆ بابەتەکە کۆتایی بە سیمینارەکە هات.

سمینارێك به‌ ناونیشانی(( دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی دروستكردنی بریار له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران))

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 27-1-2016  سمینارێك له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی (CPSS) زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌ هۆلی سه‌نته‌ر له‌لایه‌ن به‌رێزان ( د.ئه‌مین فرج شریف) و (م. په‌رویز رحیم قادر) به‌ ناونیشانی(( دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی دروستكردنی بریار له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران)) بۆ مامۆستایانی كۆلێژی یاسا و زانسته‌سیاسییه‌كان به‌رێوه‌چوو. 

   له‌ سه‌ره‌تای سمیناره‌كه‌دا به‌رێز د. ئه‌مین فرج باسی له‌ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی دروستكردنی بریار و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌ پێی ده‌ستور و یاساكان له‌ ئێراندا كرد. 

هه‌روه‌ها به‌رێزیان باسی له‌ رۆڵ و پێگه و ده‌سه‌لاته‌كانی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی(وه‌لی فه‌قیه‌) به‌ پێی ماده‌ 57و110ی ده‌ستور كرد. پاشان به‌رێزیان تیشكی خسته‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی یاسادانان له‌ ئێران كه‌ بریتیه‌ له‌ (ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی) و هه‌روه‌ها ده‌سه‌لاته‌كانی و پاشان شیكردنه‌وه‌ی وردی بۆ ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی (ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستور) له‌ ئێران كرد. 

 له‌ برگه‌یه‌كی تری سمیناره‌كه‌ به‌رێزیان ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی (سه‌رۆك كۆمار) و پێكهاته‌ و ده‌سه‌لاتی جێبه‌جیكردن و هه‌روه‌ها ئه‌رك، پێكهاته‌ و ده‌سه‌ڵاتی( دادوه‌ری) و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كانیانی خسته‌روو. د. ئه‌مین فرج پاشان باسی له‌ ئه‌رك و ده‌سه‌لاته‌كانی (كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیسته‌م) و ( ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) له‌ ئێراندا كرد. 

له‌به‌شی دووهه‌می سمینا‌ره‌كه‌دا به‌رێز م. په‌رویز رحیم چۆنیه‌تی دروستكردنی بریاری له‌ ئێران له‌روانگه‌ی یاسایی و سیاسی خسته‌روو و به‌پێی بارودۆخی ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها رۆڵ و پێگه‌ی رێبه‌ر(وه‌لی فه‌قیه‌) له‌ ده‌ستوردا شیكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ كرد. 

به‌ریزیان تیشكی خسته‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی فه‌رمی یاسادانان و جێبه‌جیكردن و دادوه‌ری كه‌ له‌لایه‌ن رێبه‌ره‌وه‌ به‌ شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ  به‌ پێی ده‌ستور چاودێری و كۆنترۆڵ ده‌كرێن. هه‌روه‌ها به‌رێزیان ئاماژه‌ی به‌و ده‌قه‌ ده‌ستوریانه‌دا كه‌ واده‌كات رێبه‌ر بتوانێت ده‌سه‌لاتی ره‌های له‌سیسته‌می سیاسی ئێراندا هه‌بێت. م. په‌رویز رحیم له‌ به‌شێكی تری سمیناره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌ دروستكردنی بریار له‌ ئێران كرد و رۆڵی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان و كاریگه‌ری رێبه‌ری باڵا(وه‌لی فه‌قیه‌)ی له‌ پرۆسه‌كه‌ روونكرده‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌رێزیان چۆنیه‌تی دانان، هه‌ڵبژاردن و كۆنترۆڵی ئه‌ندام و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كانی دروستكردنی بریاری له‌لایه‌ن رێبه‌ر و دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ رێبه‌ری باڵا(وه‌لی فه‌قیه‌) له‌ ئێران خسته‌روو. 

له‌ كۆتاییدا به‌ تێبینی و سه‌ره‌نج و پرسیاره‌كانی مامۆستایانی به‌رێزی به‌شداربوو كۆتایی به‌ سمیناره‌كه‌ هات.

 

سوریا لە پلانی ژیۆپۆلێتێک و ستراتیژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و روسیا و تورکیادا.

سەنتەرى توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی زاکۆی سەلاحەددینڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى ١٩/١/٢٠١٥ لە هۆڵی سه‌نته‌ر سیمینارێکی بۆ بەرێز (م.عبدالسلام عبدالمجید شاکر) مامۆستا لە بەشی جوگرافیای کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین لە ژێرناونیشانی ((سوریا لە پلانی ژیۆپۆلێتێک و ستراتیژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و روسیا و تورکیادا)) رێکخست.

لەسەرەتای سمینارەکەدا بەرێز م.عبدالسلام باسی لە چەمکى رۆژهەڵاتی ناوەراست و گرنگی ئەم ناوچەیە لەرووی سیاسییەوە کرد. هەروەها بەرێزیان تیشکی خستەسەر چەمکی ژیپۆلیتک و باسی لە تیۆرەکانی پەیوەندیدار کرد بەم بوارە کرد.

لەبەشێکی تری سمینارەکەدا.م.عبدالسلام پلانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە رۆژهەڵاتی ناوەراست خستە بەرباس و هەروەها گرنگی و هەڵکەوتەى سوریای لەم ناوچەیە روونکردەوە.

هەروەها بەرێزیان بەپێی چەند نەخشەیەک دابەش بوونی هێزە چەکدارەکانی لە سوریا خستە روو. لە کۆتایی دا بەرێز م.عبدالسلام باسی لە پەیوەندی قەیرانی سوریا و پرسی گواستنەوەى وزە و ئاسایشی وزە لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە و رووسیا و تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کرد

لە کوتایی سمینارەکەش دا بەشداربووان  سەرنج و پرسیارەکانیان لەسەر بابەتەکە خستە روو و لەلایەن م.عبدالسلام وەڵام درایەوە وسمینارەکەکۆتایی هات. 

 

تیوری وویلایەتى فقیه لە هزرى سیاسی شیعەی دوازدە ئیمامیدا 

      

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى ١٨/١/٢٠١٥ کاتژمێر١٠:٣٠ سیمینارێک لەلایەن (د.أمین فرج شریف) مامؤستا لە کۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەکان لە ژێرناونیشانی ((تیوری وویلایەتى فقیه لە هزرى سیاسی شیعەی دوازدە ئیمامیدا )) لە هۆڵی ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەکان ئەنجامدرا.سەرەتا د.أمین باسی تعریفی شیعە و گرنگترین عقیدەکانی شیعە بەتایبەتی شیعەی دوازدە ئیمام کرد کە دەتوانین دابەشی بکەین بەسەر دوو تاقم ئەوانیش:

١_ جەخت دەکەن لەسەر پەیوەندی نێوان ئیسلام و دەوڵەت واتا دین لە دەوڵەت جیاناکەنەوە.

٢_جەخت دەکەن لەسەر جیاکردنەوەى ئیسلام و دەوڵەت و ئیسلام و دەوڵەت دوو شتى جودان لە بەکتری.

لەبەشێکی تری سمینارەکەدا د.أمین هزری شیعە(تیۆری وویلایەتی فقه) ی بە پێنج قۆناغ دابەش کرد ئەوانیش:

١_ قۆناغی یەکەم:لە کۆچی دوایی پێغمبەر (د.خ) دەست پێدەکات تاوەکو دیار نەمانی (امام مهدی  ٣٢٥هجری) لەم قۆناغەدا شیعەکان جەختیان لە ڕەوایی امامەتی (امام علی) و نەوەکانی دەکردەوە.

٢- قۆناغی دووەم: کە لە دیارنەمانی امامی مهدی یەوە دەست پێدەکات تا سەدەی (٥ هجری) شیعەکان چاوەرێی گەرانەوەى امام مهدی دەکەن وە ڕەوا نی یە هیچ دەسەڵاتێکی شیعە دابمەزرێنێ.

٣-قۆناغی سێ یەم: لە سەدەی (٥) تا سەدەی (١٠)ی هجری شیعەکان بنەمایەکیان دانا کە زانای مجتهد پلەبەکی تایبەتی هەیە لە کاتی دیارنەبوونی امامی غائیب جێی دەگەرێتەوە تەنها لە کاروباری تایبەت دا واتە(کاروباری ئاینی).

٤- قۆناغی چوارەم:لەسەدەی (١٠) ی هجری تاوەکو سەردەمی قاجارییەکان, لەم قۆناغەدا تیۆری وویلایەتی فقه بەروونی دەرکەوت کە تیایدا ماف درایە زانای مجتهد کە هەردوو نوێنەرایەتی تایبەت و گشتی واتە(کاروباری ئاینی و سیاسی) امام مهدی پەیرەو بکات.

لە کوتایی سمینارەکەش دا بە سەرنج وتێبینی و پرسیارەکانی مامۆستایانی بەشداربوو لەلایەن  مامۆستای پێشکەشکاری سمینارەکە وەڵام درایەوە و

کۆتایییان  بە سمینارەکە هێنا.

 

چارەسەری واقعی قەیرانی ئێستای هەرێمی کوردستان

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى ١٩/١/٢٠١٥ کاتژمێر١٠:٣٠ لە سەنتەرى توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی زاکۆی سەلاحەددین سیمینارێک لەلایەن (د.ئازاد عوسمان ) مامۆستا لە کۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەکان بەناونیشانی ((چارەسەری واقعی قەیرانی ئێستای هەرێمی کوردستان ))ئەنجام درا.

لەم سمینارەدا بەرێز د.ئازاد عوسمان پاش شیکردنەوەى دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە پێویستە هەموو لایەنە سیاسیییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت پێنج لاەیەنە سەرەکییەکەی بەشدار لە حکومەت بۆ چارەسەر کردنی ئەم قەیرانەى ئێستای کوردستان تاکە رێگەی بەردەمییان دانوستانە.

لەبەشێکی تری سمینارەکەدا بەرێزیان گرفتەکانی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستانی بۆ سێ کێشەی سەرەکی دابەش کرد:١- پرسی سەرۆکایەتى هەرێمی کوردستان.٢- پرسی سەرۆکایەتی پەرلەمان و دووبارە کاراکردنەوەی پەرلەمان.٣- بەشداری بزووتنەوەى گۆران لە حکومەت.

هەروەها بەرێزیان چەند قۆناغێکی بۆ چارەسەرى ئەم قەیرانانەى ئێستا خستەروو کە گرنگترینیان بریتی بوون لە کۆبوونەوەى سەرکردەکانی ٥ لایەنە سەرەکییەکە لەگەڵ جەنابی سەرۆکی هەرێکم و گەیشتنە رێککەوتن بۆ هەموارکردنەوەى یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بەرەوچاوکردنی باروودۆخی هەستیاری ئاسایشی هەرێمی کوردستان و کۆتایی هێنان بە کێشە و ناکۆکییەکان لەرێگەى لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ و دانوستادن لە پێناو بەژەوەندى گشتی و پاشان گەرانەوەى وەزیرەکانی بزووتنەوەى گۆران هەروەها کۆتایی هێنان بە قەیرانی دارایی و گرنگی پێدان بە پرسی بژێوی هاوڵاتیان لەلایەن هەموو لایەنە سیاسییەکان کە پێویستە ببێتە ئەولەویەتی سەرەکی پارتە سیاسییەکان و حکومەت و پەلەمانی کوردستان. لە کوتایی     سمینارەکە بە سەرنج و پرسیاری بەشداربووانکۆتایی پێهات.                                       

 

 به‌سه‌رپه‌رشتي يه‌كه‌ى  (IT) كۆلێژه‌كه‌مان سيمينارێك ده‌رباره‌ي (چۆنيه‌تي دروست كردني پرۆفايل بۆ مامۆستايان) به‌ڕێوه‌چوو

 

به‌ سه‌رپه‌رشتى يه‌كه‌ى IT كۆلێژى ياساو زانسته‌سياسييه‌كان له‌ رِێكه‌وتى 19/1/2016 له‌ هۆلى پرۆڤيسۆر د.عبالرحمان رحيم له‌ ناو كۆلێژه‌كه‌مان سمينارێك بۆ به‌رێز (م.توانا محمد على) كه‌ ئه‌ندام له‌ ده‌سته‌ى وێب سايتى زانكۆ له‌ ژێر ناونيشانى (چۆنيه‌تى دروست كردنى پرۆفايل) سازكرا  بۆ سه‌رجه‌م مامۆستايانى كۆلێژ سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ و چۆنيه‌تى دروست كردنى پرۆفايل مامۆستا له‌  Google Education سه‌ره‌تا به‌رێز م.توانا باسى له‌ چۆنيه‌تى دروست كردنى پرۆفايلى مامۆستيان بۆ ئاماده‌ بووان كرد.شايه‌نى باسككردنه‌ مامۆستايانى به‌شدار بوو سوودێكى يه‌كجار زۆريان بينى سه‌باره‌ت به‌ دروست كردنى پرۆفايل ، هه‌ر له‌م سميناره‌دازۆربه‌يان رِاسته‌وخۆ پرۆفايلى تايبه‌ت به‌ خۆيان دروست كرد.

 

کۆلێژى یاسا و زانستە سیاسییەکان/ زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر دەرفەتی خوێندن لە خوێندنی ئێواران دەڕەخسێنێت 

دوابەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆی سەڵاحەددین لەڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٤/١/٢٠١٦، ئاماژە بە تەوەری سێیەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ژمارە (١) ساڵی ٢٠١٦ تایبەت بە ڕەزامەندی دان لەسەر کردنەوەی خوێندنی ئێواران، هەروەها بە مەبەستی دابینکردنی داهات بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و زانکۆکان، بە ڕەچاوکردنی کوالێتی خوێندن و پێداویستییەکانی بازاڕ، ئەنجومەنی زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر بریاریدا بە کردنەوەی ئەم بەشانەی خوارەوە بەپێی مەرجە دیاریکراوەکان.

کۆلێژ بەش ژمارەی قوتابی کرێی ساڵانەی خوێندن بە  د.ع
ئەندازیاری پڕۆگرامسازی 40 2,500,000
زانست ماتماتیک 40 1,500,000
  تەکنەلۆجیای زانیاری کۆمپیوتەر 100 1,500,000
  جیۆلۆجی 40 1,500,000
  ژینگە 40 1,500,000
  فیزیا 40 1,500,000
یاسا وزانستە سیاسییەکان یاسا 50 1,500,000
  زانستە سیاسییەکان 50 1,500,000
بەڕێوەبردن وئابووری ژمێریاری 50 1,300,000
  کارگێڕی 50 1,300,000
  ئابووری 50 1,300,000
زمان ئینگلیزی 50 1,500,000
  کوردی 50 1,200,000
پەروەردەی وەرزشی پەروەردەی وەرزشی 100 2,000,000
ئەدەبیات دەروونزانی 40 1,200,000
  کۆمەڵناسی 50 1,200,000
  جوگرافیا 50 1,200,000
  ڕاگەیاندن 50 1,200,000
کشتوکاڵ سامانی ئاژەڵی 40 1,500,000
پەروەردە کوردی 50 1,300,000
  ئینگلیزی 50 1,500,000
  فیزیا 50 1,500,000
  ماتماتیک 50 1,500,000

 

مەرجەکان: 

١- دەبێت پێشکەشکار  بروانامەی پۆلی (دوازدەى) ئامادەیی زانستی یان وێژەیی هەبێت. 

٢- مەرجی تەمەن و ساڵی دەرچوون لە (دوازدەى) ئامادەیی ڕەچاوناکرێت. 

٣- بۆ هەر بەشێک ڕەچاوی (٣٥) نمرە کەمتر دەکرێت بەپێی کۆنمرەی ئەنجامی ئەمساڵی وەرگرتنی قوتابی. 

٤- پێشکەشکار ئەرکی نیشتەجێبوون و دەرماڵەی خویندن و پێداویستی خوێندنی ناکەوێتە سەر ئەستۆی زانکۆ، بەڵکو ئەگەر قوتابی پێویستی بە بەشی ناوەخۆیی هەبێت دەبێت مانگانە (١٠٠) هەزار دینار بداتە سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ نیشتەجێبوون بەهاوشێوەی قوتابیانی بەیانیانی زانکۆ. (بۆ دابینکردنی شوێنی حەوانەوە، سەرۆکایەتی زانکۆ تەنها بۆ ئەمساڵ دابینکردنی بەشە ناوخۆیی  بۆ قوتابی بەخۆڕایی دەبێت). 

٥- ماوەی پێشکەشکردن لە رێکەوتی ( ١٧/١/٢٠١٦) تاکو ( ٢١/١/٢٠١٦ ) لەو کۆلێژانەدا بەردەوام دەبێت کە قوتابی مەبەستییەتی لێیان بخوێنیت. 

٦- پێویستە داواکار فۆرمى تایبەت لە رێگەى سایتى کۆلێژەکەمان وەربگرێت. 

٧- پێویستە فۆرمەکان پاش پڕکردنەوەیان رەوانەى لێژنەى ناوەندى کۆلێژى یاسا و زانستە سیاسییەکان بکرێت.

 

 

                                   ئەنجومەنی کۆلێژى یاسا و زانستە سیاسییەکان/

                                             زانکۆى سەلاحەددین-هەولێر

                                                  ١٧/١/٢٠١٦

                                                                                                                               

  • بۆ دابەزاندنی فۆڕمەکە لێرەوە کلیک بکە
  •  

     

    سیمینارێک بە ناونیشانی (  تعاطي المخدرات بین العلاج والتجریم) لە کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو

     

    لە بەرواری ٢٠/١/٢٠١٦ لە هۆڵی (پ. د. عبدالرحمن رحیم عبدالله) - کۆلێژی یاساو زانستە سیاسییەکان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان، بەرێز (م. ی. عماد فتاح اسماعیل) سیمینارێکى پێشکەش کرد بە ناونیشانی (  تعاطي المخدرات بین العلاج والتجریم) تیایدا بەرێزیان تیشکی خستە سەر ناوەرۆکی ئەم بابەتە و چۆنیەتی چارەسەر کردن ئەم دیاریدەیە بەپێی یاسا. 

    شایەنی باسە بەرێزیان سەرەتا ئاماژەی دا بە پێناسەی ماددە هۆشبەرەکان و مێژووی ماددە هۆشبەرەکان لە هەریەکە لە ئاینە ئاسمانیەکان، و  دواتر ئەو ماددانەی خسە روو کە بە ماددەی هۆشبەر دادەنرێ کە تیایدا لە سێ جۆر کۆی کردبوونەوە کە ئەوانیش (مادە هۆشبەرە سروشتیەکان و پیشەسازییەکان و نیمچە پیشەسازییەکان) و لەگەل نمایش کردنی وێنە بۆ جۆرە ئاماژە پێکراوەکان، وە هەروەها شێوازەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانی خستە روو. لە تەورێکی تری سیمینارەکەدا بەرێزیان باسی لە (إدمان) بوون بە مادە هۆشبەرەکان کرد وەکو حالەتێکی دەروونی و کاریگەرەیە خراپەکان لە رووی کۆمەلایەتی و ئابووری...و چۆنیەتی چارەسەرکردنی لە یاساکان کرد. 

    لەکۆتایی بابەتەکەدا بەرێزیان چەند پێشنیارێکی بۆ یاساکان دەرکرد بۆ چارەسەر کردنی ئەو حالەتە لە کۆمەلگە، وە خستنە رووی چەند ئامارێکی تایبەت بە حالەتە تۆمارکراوەکانی ئەم دیاریدەیە. لە کۆتاییدا بە بەشداری و تێبینی مامۆستایان بۆ بابەتەکە کۆتایی بە سیمینارەکە هات.

     

    بەشداری کردنی بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان لە خولێکی مەشقپێکردن لە ولاتی ئەمریکا

    لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ کۆلێژی یاساو زانستە سیاسییەکان بەشداری کرد لە خولێکی مەشقپێکردن لە (Appalachian State University) کە لە ولاتی ئەمریکا بەرێوە چوو بۆ بەشێک لە مامۆستایانی وانەی گفتو گۆی زانستی زانکۆی سەلاحەددین، کۆلێژی یاساو زانستە سیاسییەکان بە نوێنەرایەتی (مامۆستا شۆخان شێرزاد قادر) بەشداری لەم خولە کرد.

     ئامانج لەم خولە بریتی بوو لە راهێنانی ئەو مامۆستا بەرێزانە بۆ بەرەو پێشبردنی وانەی (گفتو گۆی ئەکادیمی و بیرکردنەوەی رەخنەیی)، هەر لەم خولەدا مامۆستایان کاریان کرد لەسەر گەیشتن بە میتۆدێکی دیاریکراو بۆ بەرەو پێشبردنی توانای قوتابیان لە بابەتی گفتوگۆی زانستی.

    دوابەدوای ئەو خولە وۆرک شۆپێک رێک خرا لە لایەن مامۆستایانی بەشداربووی خولەکە بۆ بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین بە مەبەستی ئامادەکردنی کۆرسێک بۆ ئەو بابەتەوە لە سەر ئەو بنەما شارەزایانەی کە لەم خولە بەدەست هاتوون، وە وەرگێرانی بابەتەکان بۆسەر زمانی کوردی و بلاوکردنەویان بەسەر کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەددین، لە چوارچێوەی ئەو ورک شۆپە نوێنەری کۆلێژی یاساو زانستە سیاسییەکان (مامۆستا شۆخان) سیمینارێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی (رازیکردن و ئەرگومێنت دروستکردن) persuasion and argumentation))، لەم سیمینار بەرێزیان تیشکی خستە سەر گرنگی ئەرگومێنت دروستکردن و رازیکردنی بەرامبەر. دواتر لە لایەن ئامادەبووانی ۆرک شۆپەکە گفتوگۆکرا لەسەر بابەتەکەو گرنگترین ئەنجامەکانی دیاری کران.

     

     

     

     

    چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ پارتە سیاسییەکان لە عیراق و ھەرێمی کوردستان:

    رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 11-1-2016 له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سمینارێك به‌ناونیشانی((چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ پارتە سیاسییەکان لە عیراق و ھەرێمی کوردستان)) له‌لایه‌ن به‌رێز د.صباح صبحی حیدر سه‌رۆكی سه‌نته‌ر و سه‌رۆكی به‌شی زانسته‌سیاسییه‌كان له‌ كۆلێژی یاسا و زانسته‌سیاسییه‌كان به‌رێوه‌ چوو.

    له‌سه‌ره‌تادا به‌رێزد.صباح صبحی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ھەموو ئەو یاسایانەی کە دەرچوو لە عیراق لە دامەزراندنی دەوڵەتی عیراقی تاوەکو ٢٠٠٣ لە چوارچێوەی دوو کەیسی سەرەکی کاریان دەکرد:

    1-     بەربەست دانان بەرامبەر کاری حیزبی

    2-     قەدەغە کردنی ھەموو رێخراوێکی سیاسی کە دانراوە لەسەر بنەمای ئاینی ، نەتەوەیی ، تایفی، ناوچەگەرایی.

    بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتری بابه‌ته‌كه‌ش به‌رێزیان ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند نموونه‌یه‌ك كرد.

    نموونەکان:

    یاسای کۆمەڵە وپارتە سیاسییەکان ١٩٢٢

    م٤/ مەرجی رەزامەندی حکومەت بۆ دامەزراندنی حیزب دانرا وقەدغەکردنی ھەموو کۆمەڵەیەک کە ناگونجی لە گەل یاساو داب ونەریتی گشتی ھەروەھا ئەوانەی کە ھانی جیابوونەوە دەدەن نێوان پێکھاتە عیراقییەکان

    م١٠/ مافی دا وەزیری ناوخۆ کە چاودیری ھەموو کۆمەڵەکان بکات وئیجازەی لێ وەربگیرێت لەکاتی زەرورەتدا.

    مرسوم (١٩) ی ١٩٥٤:

    م٥/ڕ : قەدەغەکردنی ئینتمای قوتابیانی قوتابخانە وکۆلێژەکان وفەرمانبەران وئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە خوارووی ١٨ ساڵە لە کاری حیزبی. لەگەڵ کەوتنی رەگەزنامەی عیراقی لە ھەموو شوعییەکان.

    یاسای کۆمەڵەکان ١٩٦٠ (سەردەمی کۆماری یەکەم دوای کودەتای ١٩٥٨)

    كه‌ یاسایەکی باش بوو کەتیادا رێگای دا بە ھەموو کەسێک کە ١٨ ساڵی تەواوکردبێ بەشداری کاری حیزبی بکات ھەتا ئەگەر قوتابی بێت یان فەرمانبەر بێت بەڵام قەدەغەیە سەر ھێزەکانی سوپا وسلکی دبلوماسی. (بەڵام ئەم یاسایە جێبەجێ نەکرا).

      

    دەستوری ١٩٧٠ کاتی:

    سیستەمی حیزبی رابەر پەیرەو کرا وبەشدارییەکی سنوردار رێگای پێدرا بەڵام لە چوارچێوەی بەرەی نیشتمانی فەرمی، ھەوەھا رێگای دا بە نەھێشتنی ئەم بەشدارییە وسەپاندنی تاک حیزبی.

    یاسای پارتە سیاسییەکان ١٩٩١: ژمارە ٣٠

    رێگای دا بە ھەموو عیراقییەکان کە مافی دامەزراندنی حیزبیان ھەبێ بەڵام بە مەرجێک کە پرینسیپەکانی بگونجێ لە گەڵ پرنسیپەکانی ١٧ی تموز و لەپێناو یەکگرتن و قەدەغەکردنی دامەزراندنی ھەر حیزبێک لەسەر بنەمای تایفە یان رەگەزپەرستی یان ئاینی.

    ٢٠٠٣ یاسای ئیدارەی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە (قانون إدارە الدولە للمرحلە الانتقالیە)

    یاسای ھەڵبژاردن بریاری ٩٦ ساڵی ٢٠٠٤ +یاسای پارت ودەستە حیزبییەکان ژمارە ٩٧

    دەستووری عیراق ٢٠٠٥:

    م٢٠ مافە سیاسییەکان : مافی دەنگدان و ھەڵبژاردن وخۆپاڵاوتن.

    م٣٩ ئازادی دامەزراندنی پارت وکۆمەڵە سیاسییەکان وئینتما کردن بۆیان.

    م٧: دەستنیشانکردنی فرەیی سیاسی و قەدەغە کردنی ھەر کیانێک کە ھانی خەڵک دەدات بۆ رەگەزپەرستی وتیرۆر یاخود پاکتاوی تایفی.. . قەدەغەکردنی حیزبی بەعس لەم فرەییە ونه‌ھێشتنی ئەنجامدانی ھەر کارێکی سیاسی .

    له‌ كۆتاییدا مامۆستایانی به‌شداربوو چه‌ند پرسیار و سه‌ره‌نجی سیاسی و یاساییان ئاراسته‌ی به‌رێزیان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز د.صباح صبحی وڵام درایه‌وه‌ و كۆتایی به‌ سمیناره‌كه‌ هات.

     

    ڕێوڕه‌سمى رۆژی ئاڵای کوردستان له‌كۆلێژه‌كه‌مان بەرز راگیرا

    رۆژی پێنج شەم 17\12\2015، کۆلێژی یاسا و زانستە سیاسیەکان بە جلوبەرگی کوردی و ئاڵای پیرۆزی کوردستان و کۆمەلێک سیمینار و گفتوگۆی ئاکادیمی لە لایەن مامۆستایان و قوتابیان یادی رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز راگیرا. پەرلەمانی کوردستان بە بریاری ژمارە 48 لە ساڵی 2009، 17 دیسەمبەري وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دەست نیشان کردوە. 17 دیسمبەری هەموو ساڵێک ئاڵای کوردستان وەک سیمبۆڵی نەتەوایەتی و رەمزی بەرخودان و نیشاندانی مێژووی قارەمانێتی گەلی کورد بۆئاشتی و ئازادی سەربەخۆی، لە لایەن تەواوی چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان ئەم رۆژە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و گوتنەوەی سرودی نیشتمانی ئەی رەقیب بەرز رادەگیرێت. هەمان ئاڵا لە 17 دیسەمبەری ساڵی 1945 بە ئامادبوونی نوێنەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە لایەن پێشەوا قازی محەمەد لە سەر باڵەخانەی شارەوانی مەهاباد بەرز کرایەوە و پاشان لە هەمان بەروار17 دیسەمبەری ساڵی 1946، پاش رووخانی کۆماری کوردستان، ئاڵای کوردستان وەک ئەمانەت دەدرێت بە بارزانی نەمر کە ئەوکات وەک فەرماندەیەکی سەربازی بۆ هاوکاری کردنی کۆماری کوردستان لەوێ ئامادە بوو. لەوکاتە بەدواوە ئەم ئاڵایە کە پێناسی مێژوو کلتوری نەتەوەی کوردە بۆتە ئەو رەمزەی کەپێشمەرگەو گەڵی کوردستان لەپێناوی پاراستنیدا سەدان هەزارقوربانیداوە.   


        

     

     

     

     

     

     

     

     

     

     

     

      

     

     

    ( گرنگی لیکۆڵینەوە لەداھاتوو لەژیر سێبەری جیھانی گۆڕاودا )