سەنتەری توێژینەوەکان

زانكۆى سه‌لاحه‌ددین - هه‌ولێر-> سەنتەرى توێژینەوەکان -> سەنتەری توێژینەوە   

دەربارەى سەنتەرى توێژینەوەى زانستى

ئەم سەنتەرە دامەزرا لە مانگى ٢٠٠٦/١٢ لە زانکۆى سەلاحەددین بۆ یەکخستنى زانستە مرۆڤایەتییەکان و زانستە پەتییەکان لە ژێر یەک سەنتەردا .
ئەم سەنتەرە لە دوو بەشى سەرەکى پێکهاتووە :
١- کارگێڕى و خزمەتگوزارى:

پێکهاتووە لەم یەکانە : خۆیەتى ، ژمێریارى ، پیوەندى ، پلاندانان، گەنجینە ، پەرتووکخانە ، کە بەڕێوەدەبرێن لەلایەن چەند پسپۆڕێکى شارەزاوە .

٢- توێژینەوەى زانستى:

بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى لەم سەنتەرە چەند تاقیگایەک هەن لەوانە : مۆلیکولەر بایۆلۆژى ، مایکرۆبایۆلۆژى ، زانستى ژینگە ، چاندنى خانە ، فایبەر ئۆپتیک جگە لە یەکەى کەشناسى و GIS .
ئامانجى ئەم سەنتەرە بەرەوپێش بردنى پڕۆگرامى نوێی لە توێژینەوە بۆ ئاستى خوێندنى باڵا و کارمەندانى توێژەر کە گونجاوتر بێت لەگەڵ پلانى زانکۆى سەلاحەددین ، هەوڵ دەدرێ کە کارەکانى ئەم سەنتەرە لە رووى توێژینەوە و تۆمارى ئەو پڕۆگرامە زانستە توێژینەوانە بکات لە بوارى زانستى بۆ قوتابیانى خوێندنى باڵا لە بەشە زانستیەکانى زانکۆى سەلاحەددین .
بەو هیوایەى کە بتواندرێت بەرهەمى جۆرى باشتر بەرهەم بهێنرێت لە بوارەکانى ( مایکرۆبایۆلۆژى ، مۆلیکولەربایۆلۆژى ، چاندنى شانە ، فایبەر ئۆپتیک ، زانستى ژینگە ) . لەبەر ئەوەى زانستى ژینگە چەند زانستێکى پەیوەندیدار بەیەکەوە دەبەستن لە کاتى توێژینەوە لەو بوارەدا وەک: کەش و هەوا ، زانستى ژیان ، کیمیا ، فیزیک ، زانستى خاک و ئاو ، جیۆلۆجى وەهەروەها جیۆگرافیا بۆ ئەنجامدانى کارى زانستى لەسەر ژینگە و راسپاردەى گونجاو بۆ چارەسەرى کێشەکانى ژینگە ، هەروەها ئەم سەنتەرە کاردەکات بۆ :
- بەستنى پەیوەندى لەگەڵ سەنتەرە بەناوبانگەکانى ناوەوە و دەرەوە بۆ ئەنجام دانى مەشق پێ کردن و توێژینەوە .
- پەرەپێدانى پرۆگرامى هەماهەنگى لەگەڵ سەنتەرە بەناوبانگەکان لە ناوەوەى هەرێم.
- هەوڵدان بۆ پەیداکردنى سەرمایە بۆ پەرەپێدانى توێژینەوە و خزمەتگوزارى .

هەوڵى هەماهەنگى زیاتر لەگەڵ سەنتەرەکانى تر لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان بۆ بەرەوپێش بردنى هەماهەنگى چاکتر لە رووى توێژینەوەو پرۆگرامى مەشق کردن بۆ دانانى تۆڕێکى پەیوەندى لە نێوان دەزگاکانى هەرێم و سەنتەرە بەناوبانگەکانى دەرەوە.
- ئەم سەنتەرە خۆشحاڵە بە وەرگرتنى هەر بۆچوونێکى زانستى لەو پەیمانگا پێشکەتووانە دەربارەى میپۆد و شێوازى تازە کە دەبێتە هۆى بەرەوپێش بردنى توێژینەوە و وەدانانى کۆڕساتى کورتخایەن لە سەنتەرە پێشکەوتووەکان وە ئامادەشین بۆ سەرپەرشتیارى پرۆگرامى خوێندنى دکتۆرا .

سەنتەرەکەمان جەخت دەکا کە ئێمە دەرگامان واڵایە بۆ هەر پێشنیارێک و شێوازى تازەى هەماهەنگى بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى .٥- سەنتەری ئەریمۆندسی پزیشکی / زانکۆی پزیشکی / رۆتردام - هۆڵەندا