بەڕێوبەرایەتی پەیوەندیە نێودەولەتیەکان

به‌ڕێوه‌ به‌ رایه‌تى په‌یوه‌ندییه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان- زانكۆى سه‌لاحه‌ددین هه‌ولێر

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌روازه‌ى ئه‌لیكترۆنى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین له‌ ژێر چاودێرى به‌ڕێز سه‌رۆكى زانكو پ.ى.د. أحمد ئه‌نوه‌ر دزه‌یى و سه‌رپه‌رشتى پ.ى.د.محمدعزیز سعید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ له‌ سێ هۆبه‌ پێك هاتووه‌.

هۆبه‌ى زه‌مالات و خوێندن:

ئه‌م هۆبه‌یه‌ به‌ هاوكارى گشت كۆلێژه‌كان پلانى مۆڵه‌تى خوێندن داده‌ڕێژێ به‌ پێ ى پێوستى به‌ شه‌ زانستییه‌كان له‌ گشت بابه‌ته‌كانى خوێندن بۆ مه‌به‌ستى وه‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌ى ماسته‌رو دكتۆرا له‌ ده‌ره‌وه‌ى ووڵات.ئامانجه‌كه‌ش بریتیه‌ له‌ پێگه‌یاندنى كادرى نوێ ى لێ هاتوو بۆ زانكۆ و به‌شدارى كردنیان له‌ به‌ره‌و پێش بردنى ڕه‌وشى زانكۆ له‌ هه‌موو لایه‌نێكه‌وه‌ و خزمه‌ت كردن به‌ گه‌ل و نیشتیمان.ئه‌م هۆبه‌یه‌ به‌رده‌وام به‌ دواچوون ده‌كات به‌سه‌ر ڕه‌شى خوێندنى قوتابیان له‌ ده‌ره‌وه‌ى ووڵات و كارى كارگێرى ڕۆژانه‌یان ئه‌نجام ده‌دات.

هۆبه‌ى شاند كردن:

ئه‌م هۆبه‌یه‌ به‌رپرسه‌ له‌سه‌ركارى كارگێرى ڕۆیشتنى شانده‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ى ووڵات و هاتنى شانده‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ى ووڵات بۆ زانكۆى سه‌لاحه‌ددین.كارو بارى كۆنفرانسى نێو ده‌وڵه‌تى و سیمیناره‌كان له‌م هۆبه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

 

هۆبه‌ى پڕۆتۆكۆلات:

ئه‌م هۆبه‌یه‌ به‌رپرسه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێو ده‌وڵه‌تى و جیهانى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین. په‌یوه‌ندى كردن به‌ زانكۆكانى جیهانى وسه‌نته‌ره‌كانى توێژینه‌وه‌ى زانستى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێك خستنى یاداشتى لێك تێگه‌یشتن و رێكه‌وتنامه‌ ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌م هۆبه‌یه‌یه‌.