VP for Student Affairs And Education

دوابەدوای سەردانی شاندی زانكۆی دار سلام لە شاری مەقەدیشۆ لە وڵاتی سۆماڵ ، سەردانی زانكۆی سەڵاحەددینیان كرد بە مەبەستی لێك نزیك بوونەوەی زانكۆ كان و هەماهەنگی زیاتر لە ڕووی زانستی و ئەكادیمی و تەكنەلۆژی ، وە پردێك بێت بۆ زیاتر ئاشنا بوونی گەلی كورد و گەلی صۆماڵ وە هەر لە میانی سەردانەكە بڕیار درا بە ئاڵوگۆركردنی قوتابیانی خوێندنی باڵا (ماستەر ، دكتۆرا) ، دواتر لە لایەن زانكۆمان شاندەكە گەڕانێكی بە ناو شاری هەولێر كرد و سەردانی قەڵای دێرینی هەولێری كرد و لەگەڵ پارێزگاری هەولێر دیدارێكیان ئەنجام دا بە ئامادە بوونی بەرێز یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن