پرسیارى زۆر دووباره‌بوو

 زانکۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر>پرسیاری زۆر دووباره‌بوو

پرسیاری زۆر دووباره‌بوو ده‌رباره‌ی خوێندنی باڵا

پرسیار: ئایا هاوڵاتی عیراقی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ خوێندنی باڵا وه‌رده‌گیردرێت؟

 وه‌ڵام: به‌ڵێ ،  هاوڵاتی عیراقی هه‌مان حسابی هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ده‌کرێت 

 

پرسیار: ئایا هاوڵاتی ده‌ره‌وه‌ی عیراق که‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقی نیه‌  له‌ خوێندنی باڵا وه‌رده‌گیردرێت؟

 

 وه‌ڵام: به‌ڵی ، ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی مه‌رجه‌ به‌ڵام زانکۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ که‌ ئه‌م مه‌رجه‌ لابدات و ده‌توانێت به‌ پاراڵێڵ (به‌ رسومی زانکۆ) قوتابی وه‌ربگرێت یان هه‌روه‌ک قوتابی کوردستانی حسابی بۆ بکات. زانکۆی سه‌لاحه‌دین قوتابی کورد له‌هه‌ر شوێنێکی جیهان بێت له‌ خوێندنی باڵا وه‌رده‌گرێت

  

پرسیار: ئایا مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتن له‌ خوێندنی ماسته‌ر چیه‌؟

 

 وه‌ڵام: ساڵانه‌ مه‌رجه‌کان له‌ وه‌زاره‌ت پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت، به‌ڵام مه‌رجه‌ سه‌ره‌کیه‌کان بریتین له‌ هه‌بوونی بڕوانامه‌ی زمانی ئینگلیزی، تێکڕای نمره‌ی ده‌رچوون له‌ به‌کالۆریۆس له‌ 65% که‌متر نه‌بێت، دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی له‌ به‌کالۆریۆس تێپه‌ڕ بووبێت، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بێت دوو ساڵ  خزمه‌تی فعلی هه‌بێت، له‌ فه‌رمانگه‌که‌ی خۆی لارینه‌بوونی پێشوه‌ختی هه‌بێت