دایکوباوک و خێزان

رۆڵی دایکوباوک له خوێندنی  منداله‌کانیان له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر

 

زۆربه‌ی خانه‌واده‌کانی کوردستان حه‌زده‌که‌ن منداڵه‌کانیان له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر وه‌ربگیردرێن و بخوێنن. ئه‌ویش به‌هۆی  ئه‌و ناو و ناوبانگه‌ی زانکۆ هه‌یه‌تی له‌ سه‌رئاستی کوردستان، عێراق و ناوچه‌که‌ و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و هه‌موو سه‌رکه‌وتنانه‌ی ده‌رچوانی ئه‌وزانکۆیه‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنن له‌بواره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی مه‌یدانی کار.

ئێمه‌ له‌زانکۆی سه‌لاحه‌دین یارمه‌تی خانه‌واده‌ی قوتابی ده‌ده‌ین له‌م رووانه‌وه‌

خوڵقاندن و ره‌خساندنی  که‌شوهه‌وایه‌کی دادپه‌روه‌رو یه‌کسان و پێدانی فرسه‌تی یه‌کسان به‌ هه‌موو قوتابیه‌کان بێ هیچ جیاوازیه‌ک

چاودێری کردنی قوتابیان له‌ هه‌موو رویه‌که‌وه‌ و له‌کاتی هه‌ر شتێکی نائاسایی ئه‌وا ئاگادری دایکوباوان ده‌کرێته‌وه

گرنگیدان به‌ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی شوێنه‌کانی خوێندن و کارکردن بۆ ئه‌وه‌ی  ماڵباته‌کان دڵنیابن که‌ منداڵه‌کانیان له‌ که‌شوهه‌وایه‌کی سه‌لامه‌ت ده‌خوێنن

گرنگیدان به‌ قوتابیانی کچ، هه‌رکرده‌وه‌یه‌کی ناشیرین به‌رامبه‌ر قوتابی کچ بکرێت ئه‌گه‌ر زۆر بچوکیش بێت، ئه‌وا به‌توندترین سزا به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه‌ و له‌زۆربه‌ی  حاڵه‌ته‌کان ده‌گاته‌ سزای فه‌سڵ کردن

ئه‌رکی دایکوباوکانه‌ که‌ منداله‌کانیان به‌شێوه‌یه‌ک رابهێنن که‌ له‌ زانکۆدا له‌ بابه‌تی هه‌ستیاری ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی دووربکه‌ونه‌وه‌و منداله‌کانیان فێری سینگفراوانی بکه‌ن  بۆئه‌وه‌ی ژیانی زانکۆیی خۆیان پڕ تام وچێژ بکه‌ن و یادگاری جوان له‌گه‌ڵ هاورێکانیان به‌جێبهێڵن

زانکۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر زانکۆیه‌کی حکومی یه‌. بودجه‌که‌ی له‌  خه‌زێنه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ دابینده‌کرێت بۆیه داوا له‌ هیچ قوتابیه‌ک ناکرێت که‌ هیچ شتێک که‌ په‌یوه‌ندی به‌ خوێندن هه‌بێت بۆخۆی دابینی بکات و هه‌مووی زانکۆ به‌خۆڕایی دابینی ده‌کات

سه‌رۆکی به‌ش نزیکترین که‌سه‌ له‌قوتابی که‌ ئاگاداری ره‌وشی قوتابیانه، بۆیه‌  هه‌رکاتێک دایکوباوکان  ویستیان ئاگاداری ره‌وشی منداله‌کانیان بن ئه‌وا با سه‌ردانی سه‌رۆکی به‌شه‌کان بکه‌ن یان ته‌له‌فۆنیان بۆ بکه‌ن‌ ‌   ‌