مێوانخانەی زانکۆ

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى میواندارى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین له‌ ساڵى (2009) دامه‌زراوه‌ ، ڕووبه‌رى زه‌وییه‌كه‌ى (23033) مه‌تردوجایه‌ . له‌ گه‌ڕه‌كى زانكۆیه‌ ، به‌رامبه‌ر گوندى زانكۆ و ته‌نیشت به‌شه‌ ناوخۆیى ( 18 ى شوبات ) ى كچانه‌ . پانتاییه‌كى زۆرى كراوه‌ته‌ باخچه‌ . ( 3 ) سێ گه‌راجى گه‌وره‌ى ئوتومبیلى تێدایه‌ . دوو جۆر پاسه‌وانى هه‌یه‌ ، پاسه‌وانى سه‌ربازى ( زیره‌ڤانى ) و مه‌ده‌نى.
بیناكه‌ى پێكهاتووه‌ له‌ ( 24 ) شوقه‌ . هۆلێكى پێشوازى گه‌وره‌ و له‌ نێوان شوقه‌كانیشدا ( 4 ) هۆڵى گه‌وره‌ى ترى دانیشتن هه‌یه‌ بۆ میوانان ، تاقم قه‌نه‌فه‌ و (TV ) تێدایه‌ . له‌گه‌ڵ كافیتریایه‌ك بۆ نانى به‌یانیان . ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ هوڵكى گه‌وره‌ى تێدایه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ و كۆنفرانس و ۆوڕك شۆپ . به‌ هه‌موو پێویستییه‌كانى ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ .
شوقاكان ته‌رخان كراون بۆ شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى میوانان . هه‌رشوقه‌ك پێكهاتووه‌ له‌ یه‌ك ژوورى نووستن و هۆلێك بۆ دانیشتن و مه‌تبه‌خێك به‌ هه‌موو كه‌ل و په‌لى پێویسته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ حه‌مام و ( WC) . هه‌ر شوقه‌یه‌كیش (TV) و سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فۆن و كۆمپیوته‌ر و هێلى به‌هێزى ئینته‌رنێتى تێدایه‌ .
كرێى مانه‌وه‌ى هه‌رشه‌وێك له‌م شوقانه‌ ( 100 $ ) ه‌ . داشكاندنیش بۆ مامۆستایانى زانكۆش ده‌كرێت . ئه‌م شوێنه‌ شوێنێكى ڕاقیى و كه‌شێكى ئارام و بێده‌نگ و ئه‌كادیمییه‌ . چ وه‌ك مه‌وقیعى بیناكه‌ كه‌ له‌ ناوجه‌رگه‌ى زانكۆدایه‌ و نزیكه‌ له‌ كۆمه‌ڵێ كۆلێژه‌وه‌ . چ وه‌ك بیناكه‌ و جۆرى میوانه‌كانیشى كه‌ زیاتر كه‌سانى ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمین.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ باشه‌كانى داهات بۆ زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین و له‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ بوجه‌یه‌كى باش بووه‌ بۆ زانكۆ و پێویستییه‌كانى زانكۆ ، داهاتى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ، بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ و كڕینى پێویستى و كه‌ل و په‌لى پێویستى زانكۆ و خه‌رجى ۆوڕك شۆپ و كۆنفرانسه‌كان و هتد ... بووه‌ .
كار و ئه‌ركى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ته‌رخانه‌ بۆ دابین كردنى شوێنى حه‌وانه‌وه‌ بۆ ئه‌م میوانانه‌ى خواره‌وه‌ :
1. میوانانى تایبه‌تى زانكۆ ، ئه‌و مامۆستا و كه‌سایه‌تییه‌ ئه‌كادیمییانه‌ى كه‌ به‌ ئه‌ركى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین بانگێشت كراون ، یان بۆ ئه‌ركێكى زانستى و ئه‌كادیمى تایبه‌ت به‌ زانكۆمان دێنه‌ شارى هه‌ولێر ، ئینجا چ له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بێن ، یان ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بێن ، یان له‌ شاره‌كانى ترى ناوه‌وه‌ى هه‌رێم بێن .
2. میوانانى تایبه‌ت به‌ گفتوگۆى نامه‌ ئه‌كادیمییه‌كان ، كه‌ له‌ شاره‌كانى ترى هه‌رێمه‌وه‌ دێن بۆ كۆلێژه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین . میوانانه‌ش به‌ كیتابى فه‌رمى و له‌ نووسینگه‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى زانكۆوه‌ بۆمان دێت و ژماره‌ى میوانان و ناو و كۆلێژ و ناوى قوتابییه‌كه‌مان بۆ دیارى ده‌كرێت .
3. ئه‌و كۆلێژانه‌ى كۆنفرانس یان ۆوڕك شۆپ ئه‌نجام بده‌ن میوانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ شارى هه‌ولێریان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان شوێنى حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دیارى ده‌كرێت . به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌م میوانانه‌ش به‌ كیتابى فه‌رمى و له‌ نووسینگه‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى زانكۆوه‌ بۆمان دێت و ژماره‌ى میوانان و جۆرى كاره‌كه‌یان و ژماره‌ى شه‌وى مانه‌وه‌یانمان بۆ دیارى ده‌كرێت .
4. میوانانى زانكۆكانى هه‌رێم ، مامۆستایانى زانكۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان ده‌توانن بێنه‌ لامان و لێره‌ شوێنى حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دابین بكه‌ین .
5. میوانى ده‌ره‌كى ، مه‌به‌ست لێیان خه‌ڵكى تره‌ كه‌ مامۆستاى زانكۆ نین . ده‌توانن بێنه‌ ئێره‌ به‌و مه‌رجه‌ى كه‌سانى شایه‌ن بێره‌ بن ، واته‌پارێزگارى پاك و خاوێنى شوقه‌كان بكه‌ن و هاوكات پارێزگارى ئارامى و ئه‌و كه‌شه‌ ئه‌كادیمیى و بێده‌نگییه‌ى شوێنه‌ بن و ڕه‌چاوى ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ئێره‌ شوێنى كه‌سانێكه‌ كه‌ پێویستیان به‌ شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى ئارام و بێده‌نگ و خاوێنه‌ .