پەرەپێدانی پرۆگرامەکان

‌ وه‌زیفه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تیپه‌ره‌پێدانى پرۆگرامى خوێندن له‌ زانكۆ

وه‌زیفه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تیپه‌ره‌پێدانى پرۆگرامى خوێندن له‌ زانكۆ بریتین له:

  • وه‌رگێڕانى چوارچێوه‌ گشتیه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا بۆریفۆرم و په‌ه‌رپێدانى پرۆگرام بۆ ئامانجه‌ تایبه‌تیه‌كانى بابه‌ت و یه‌كه‌ى خوێندن له‌ هه‌ر به‌شێك له‌ كۆلێژه‌ كاندا.
  • په‌یوه‌ندى كردن له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى زانستى به‌شه‌ زانستیه‌كان و ئاراسته‌ كردنیان بۆ پیاده‌ كردنى ئه‌م گۆرانكاریانه‌ له‌ رێگاى رێكخه‌رى به‌شه‌كان ونوێنه‌رى كۆلێژه‌كان. هه‌روه‌ها به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆ هاوشێوه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی جیهان بروات.
  • گرنگی دان به‌ پرۆژه‌كان به‌ یه‌كه‌ و سه‌عات و ئه‌ركه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان تاكو له‌گه‌ڵ ستانده‌رده‌ ئه‌كادیمییه‌كان بن.
  • به‌دواداچوونی وتنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی پۆلی یه‌كه‌م  له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی زانكۆ و ئه‌نجامدانی وركشۆپی راهێنانی به‌رده‌وام بۆ مامۆستایانی بابه‌ته‌كه‌ وهه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستاكاننننی پۆلی یه‌كه‌م. هه‌روه‌ها جه‌خت كردن له‌ وتنه‌وه‌ی دوو بابه‌ت له‌ هه‌ر ساڵی خۆیندن به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ به‌شه‌كاندا.
  • به‌دواداچونی وتنه‌وه‌ی بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی وبیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ وچه‌خت كردن له‌سه‌ر فێركردنی قوتابیان پیاده‌كردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی له‌ ره‌فتاری رۆژانه‌یان له‌ناوه‌وه‌ وده‌ره‌وه‌ی زانكۆ له‌ رێگای رێزگرتن له‌ رای به‌رانبه‌ر وقبولی یه‌كتر و پێكه‌وه‌ژیان و دژه‌ توند وتیژی.  
  • ووردكارى وپه‌سه‌ندى گۆرانكارییه‌كان وناردنى بۆ ئه‌نجومه‌نى زانكۆ بۆ په‌سه‌ند كردنى له‌جیاتى كۆنگره‌ وه‌ك له‌ فه‌رمانى وه‌زارى ژماره‌ (805) له‌ ڕێكه‌وتى 23/10/2011 هاتووه.
  • ‌ڕاهێنانى مامۆستایانى پۆلى یه‌كه‌م بۆ ووتنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانىزمانى ئینگلیزى وگفتوگۆى ئه‌كادیمى وكوردۆلۆجى وته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى.
  • تایبه‌تمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رى په‌ره‌پێدانى پرۆگرامى خوێندن بریتیه‌ له:

  • بڕواى به‌ گۆڕان و چاكسازى هه‌بێت
  • ئاره‌زووى كار كردن و كاتى هه‌بێت و چالاك بێت
  • پلـــه‌ى زانستى به‌رزى هه‌بێتشاره‌زایى هه‌بێت له‌ زمانى ئینگلیزى، زانستى كۆمیوته‌ر، شێوازى وانه‌تنه‌وه‌ ، پڕۆگرامى خوێندن به‌ گشتى و پرۆگرامى زانكۆ به‌ تایبه‌تى له‌گه‌ڵ شاره‌زایی له‌ هه‌ڵسه‌نگاندندا.