پەرەپێدانی پرۆگرامەکان

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌ره‌پێدانى پرۆگرامى خوێندن له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین/هه‌ولێر 

ئابووری جیهانی و هه‌روه‌ها بووژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان گۆڕانكاری ڕیشه‌یی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌: هه‌ربۆیه‌ توانستی مامۆستایان و قوتابیان پێویستی به‌ گۆڕانكاری و پێشكه‌وتن هه‌یه‌.
ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌سه‌ر زانكۆكانی كوردستان جێبه‌جێ ده‌بێت، چونكه‌ ئه‌وانیش (زانكۆكان) گرنگی به‌ دابین كردنی توانسته‌كان بۆ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی كار له‌ كوردستاندا ده‌ده‌ن. ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ به‌ قوتابیان ده‌درێت له‌ خوێندنی باڵادا ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌ك ساز بكرێت كه‌ یارمه‌تی پێگه‌یاندنی كادری به‌هره‌مه‌ند و به‌توانا بدات كه‌ بتوانێت بچێته‌ نێو كێبڕكێی بازاڕی كاری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی. 
ئه‌مڕۆ زانكۆكانی ئێمه‌ پێویستیان به‌گۆڕانكاری ڕیشه‌یی هه‌یه‌ له‌ بواری پرۆگرامه‌كانی خوێندن و ڕێگاكانی وانه‌ گوتنه‌وه‌. كه‌ئه‌مه‌ش ڕێ خۆشكه‌ره‌ بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی وانه‌ گوتنه‌وه‌ و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ سیسته‌مێكی ئه‌كادیمی كه‌ كێبڕكێ له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌یڕه‌وكراوی زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كان بكات.
له‌ساڵی 2008 دا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ هاوكاری زانكۆی ئه‌پالاچیانی حكومی و زانكۆی ته‌كنیكی تێنیسی و زانكۆی میسیسیپی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به‌ پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی خوێندن كرد. بودجه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی له‌ باڵیۆخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا US R.R.T دابینكرابوو به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.شایانی باسه‌ زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌و پرۆژه‌یه‌دا ڕۆڵێكی پێشه‌نگی هه‌بوو. 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی خوێندن له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌ساڵی ئه‌كادیمی 2010 – 2011 دامه‌زراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پێدانی پرۆگرام كۆمه‌ڵه‌ چالاكییه‌ك ئه‌نجام ده‌دات كه‌ پاڵپشتی به‌ نێوده‌وڵه‌تی كردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌كات.
به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی خوێندنی باڵا بریتییه‌ له‌ پرۆسه‌ی هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی ئاراسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كانی وانه‌ گوتنه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری ده‌زگاكه‌. ئه‌مه‌ش مانای له‌خۆگرتنی تێڕوانینی نێوده‌وڵه‌تی له‌ وانه‌گوتنه‌وه‌ و فێربوون و توێژنه‌وه‌و پێشكه‌وتن ده‌گه‌یه‌نێت. 
ئه‌ركی یه‌كه‌ی په‌ره‌پێدانی پرۆگرام له‌ هه‌ر كۆلێژێك بریتییه‌ له‌ ئاماده‌كردنی لیستی كۆرسه‌كانی خوێندن و كۆرس بوكی هه‌ر بابه‌تێك/كۆرسێك له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی كۆلێژ بۆ دڵنیابوون له‌ كارلێكردنی نێوان مامۆستا و قوتابیان (وانه‌بێژ و فێرخوازان) و له‌نێوان قوتابیان و پێكهاته‌ی پرۆگرامی خوێندن و هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی/كۆرسانه‌ی كه‌ گونجاوه‌ بۆ فێربوون له‌سه‌ر بنه‌مای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌، وبه‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی جێبه‌جێكردنی گفتوگۆی ئه‌كادیمی، و كۆرسه‌كانی زمانی ئینگلیزی ، و هه‌روه‌ها كۆرسه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌زانكۆی سه‌لاحه‌ددین. 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی خوێندن هیواخوازه‌ كه‌ فێربوون له‌سه‌ربنه‌مای توێژینه‌وه‌ بگیرێته‌ به‌ر، كه‌ تیایدا فێربوون و وانه‌گوتنه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. 
فێربوون له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌ بۆ فێركردنی توێژینه‌وه‌-پێشه‌نگ به‌ كه‌ڵكه‌، چونكه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی توێژنه‌وه‌ به‌ قوتابیان ده‌كات، نه‌ك قوتابیان به‌ساده‌یی ببنه‌ وه‌رگری توێژینه‌وه‌كان